​«من.. هەرچییەک بکەم ناتوانم
بە وشەی ڕق هەڵگڕێم.. بیکەم بە قەڵایەک بۆ خۆم.
لەکێڵگەی وشەی تۆڵەدا،
من سەنگەرێک لێدەدم و
بیکەم بە پەناگەیەک بۆ تووڕەیی دڵڕەقی خۆم.
هەرچییەک بکەم ناتوانم!
ڕۆژێ، سەعاتێ، چڕکەیەک..
وشەی ئەڤین نەبینم و
نەیکەم بە یار و هاودەمی
چاوی جوانی قەسیدەی خۆم!»
  • پایتەختی ڕۆشنبیری
  • JoinedMay 3, 2024



12 Reading Lists