lw5_00
لەسەرەتاوە ئەمزانی..!
من لە سەرەتاوە ئەمزانی،
ئەمزانی تۆ بەڵێن شکێنی بەڵام میهرەبانی ..
ئەمزانی عاشقم نیت بەڵام کەمێک خۆشت ئەوێم ..
ئەمزانی ئەڕۆیت و دێیتەوە، نەک لەبەر من
بەڵکو لەبەرئەوەی ڕێگایەکی ترت نییە!
من خۆم خەیاڵی جیاوازبوونم بۆت دروست کردبوو
ئەگینا تۆ هەرگیز جیاواز نەبوویت!
ئێمە هەموومان ئەزانین لە دڵی ئەوی تردا لە کوێین
تەنها ترسنۆکین بۆ ئەوەی دانی پێدا بنێین!
lw5_00
@ lw5_00
لە وانەیە ترسنۆک نەبین...
بەڵام زانیمان هەندێک دەرگا،
پاش یەک جار کردنەوە،
هەرگیز نابێت
دووبارە لێی بدەیتەوە
هەر بۆیە وەک ئاڵوودە بوێک دەمێنینەوە