noven_haval

ئێستا پێویستم بە کات ناتوانم وەڵامتان بەمەوە چونکە زۆر ماندووم قسەی زۆرم بۆ بنوسم با هێز بدرێتە بەر خۆم

Pamo2509_

@noven_haval 
          	  ئۆفێلمم دڵییی من خۆت ئاواهی بێ تاقەت مەکە ئەزیزم دڵنیابە خێری تێدابووە گیانەکەی من ئەتوو پێویست خێرێک بکەی کە لە شتێکی وا ڕزگارت بووە 
          	  دڵنیابە زوو باشدەبییەوە ئەوەندە فکر لەو  شتە مەکەوە دوعا بکا بەو مانگە پیرۆزیە إن شااللە خودا خەمی سەر دڵت ناهێڵێ ئەزیزی گیانم ئەتوو بەهێزی تێدەپەڕێنی ئەو ئۆفێلەی دەیناسین وانییە وا لاواز نییە هەردەم بە بەهێزی وبەقسە خۆشی ئەتوومان دیتیە ئەزیزکەم هیوادارم زوو چاکبییەوە بگەڕێیەوە ناومان گیانەکەی
Reply

whoruheyoo

@noven_haval 
          	  خوای گەورە ئەم بارە قورسە لەسەر شانت سوکک بکات 
          	  تەنها ئەوەی لە دەست تۆیە  لە دوای تەواو بوونی نویژت ئەم بارە قورسو هەڵرژی ئیتر بە گریان بێت یان بە دەربرینی هەموو ئەم ئازارە بێت 
          	  دڵنیابە خوا لەسەرتی ئاسان دەکات و یارمەتیت دەدا زاڵ بێت بەدەریا ئەزیزی دڵم
Reply

whoruheyoo

@noven_haval 
          	  کچی بەقوربانت بم 
          	  تۆ کچیکی بەهێز و بەتوانی 
          	  زۆر دڵنیام لەوەی ئەتوانی زۆر بە باشیش زاڵ بێت بەسەر ئەم شتە ناخۆشەدا
          	  تەنها لەم مامگە پیڕۆزە  دوعا بکە خودا ئارامی بدادە دڵ و دەروونت ئەزیزتر لەو دڵەم 
          	  خودا هەقت بسەنی 
          	  و هێز بە بەرت بدا 
          	  ان شاء الله زاڵ دەبێت بەسەر ئەمەدا 
          	  ئەمە تاقیکردنەوەی خوای گەورەیە دڵنیابە بۆ باشەی تۆ بووە بۆ ئەوەی لیوە فێر بێت 
          	  خوای گەورە تۆی زۆر خۆشەوەی 
          	  خوا بت پاریزی یارەبییی
Reply

shna_2402

گیانی من خودات لەپشتە بەهێزبە هەرگیز خۆت بۆ کەسێکی ئاوا مەشکێنە  ئەو کەسانە شایەنی نین خەمم بخۆی تەنها بڵێ حسبی الله ونعمل وکیل باشە ڕوحەکەم 

SiNaA_12

ئەڵێن خوێندنەوە کارێکی خێرە..
          ئەی باشە گەر کەسێک نەبێت بنوسێت..کەسێ نەبێت بە وشە رازاوەکانی بیروهۆشمان برازێنێتەوە!...چون بخوێنینەوە ؟
          نوسەر ئەو کەسەیە کە هێزێکی ناوازەی هەیە چونکە هەموو کەسێک ناتوانێت بنوسێت..
          نوسین بەهرەیە وە نووسەرێکی وەکوو تۆش خاوەنی ئەم بەهرە تایبەتەیت..
          بە نوسین و بە وشە رازاوەکانت شوێنی خۆتت کردۆتەوە لە دڵمان...
          رۆژی جیهانی نوسەرانت پیرۆز 
          هیوادارم هەر سەرکەوتوو بیت.. هیوادارم کە خودا یارمەتی دەرت بێت ئەی نازدار 
          ئەمرۆ ئەو رۆژەیە کە هەموو دونیا بە بونی نوسەرانی نازداری وەکو تۆ دەزانیت ❤️❤️ 
          ٣/٣

ii-amal8899

سڵاو. من  ئەمەل سەرەتا ئەمەوێت وەک پشگیریەک بۆ نووسەرە ئازیزەکانمان کە هەمیشە دێڕی و چیرۆک و ڕۆمانی تایبەت ئەنووسن بۆ ئێمە
          ئەمەوێت ڕۆژی نوسەرانت لێ پیرۆز بکەم ـەم چەن شعر و وتەیە کە خۆم نووسیومە ـۆ ئێوەی نوسەران بێت.
          
          ئەمەل:
          
          
          
          
          
          نووسەر ئەو کەسەیە کە دنیای ناوخۆی زۆر گەورەترە لەوەی لە دەرەوە دەبینرێت. زۆرجار بێدەنگە، بەڵام لە ناو بێدەنگییەکەیدا هەزاران دەنگ دەژی. ئەو زۆر تێبینی ورد دەکات؛ شتێک کە زۆر کەس بە ئاسانی تێدەپەڕن، بۆ نووسەر دەبێتە چیرۆکێک یان بیرۆکەیەکی قووڵ.
          
          نووسەر هەستیاری زۆرە. بە خێرایی کاریگەری لەسەر دەکرێت—لە قسەیەک، لە ڕووداوێک، یان تەنانەت لە نیگایەکی کورت. ئەو هەستەکان لە دڵیدا هەڵدەگرێت تا کاتێک دەگات بە وشە. نووسین بۆی تەنها پیشە نییە؛ شێوەیەکی ژیانە. بە نووسین ئارام دەبێت، خۆی تێدەگات، و دنیای دەورووبەریشی ڕێکدەخاتەوە.
          
          نووسەر خەیاڵی بەهێز هەیە. دەتوانێت لە شتێکی بچووکدا مانایەکی گەورە ببینێت. کاتێک ڕووداوێک ڕوودەدات، ئەو تەنها ڕووداوەکە نابینێت؛ هۆکار، هەست، و ئەنجامی پشتەوەشی دەبینێت. هەر بۆیە زۆرجار لەگەڵ بیرکردنەوەی قووڵ دەژی.
          
          هەروەها نووسەر پێویستی بە تەنهایی هەیە. نە بۆ ئەوەی لە خەڵک بێزارە، بەڵکو بۆ ئەوەی بتوانێت دەنگی ناوخۆی بشنێت. لە تەنهایییدا بیرۆکەکان گەشە دەکەن و وشەکان ڕێکدەخرێن.
          
          لە هەمان کاتدا، نووسەر پەیوەندییەکی قووڵ لەگەڵ خەڵک هەیە؛ چونکە دەیەوێت تێبگات، هەست بکات، و ئەو هەستانە بگەیەنێت. ئەو پلێکە لە نێوان دڵی خۆی و دڵی خوێنەر.
          
          بە کورتی، نووسەر کەسێکە کە بە وشەکان بیر دەکات، بە هەستەکان دەنووسێت، و بە خەیاڵ ژیان دەکات.
          
          
          
          دووبارە پیرۆزە

Pamo2509_

حەزم لە ناوی ئۆفێلیایە نەک ئەو نۆڤینە حەزدەکەم ببیەوە بە ئۆفیەکەی جاران ئەو ئۆفییەی کە چەندان قسەی خۆشی لۆ دەکردین ئۆفیەکەی پەمۆمممم دەوێتەوەەەە

arenaa77

نۆڤییە ئەزیزەکەیی من ، ئەزانم شتێکی ناخۆشە کە بەسەرت هاتوە و بەرگەگرتنی قورسە ، بەڵام ئەبێ بەرگە بگریت ، ڕوبەڕوی هەموو کێشەو ئاستەنگەکانی ژیان ببیتەوە ، تۆ کچێکی جوانی و تەمەنێکی کەمت هەیە خۆشی لەم تەمەنە وەربگرە ئەم تەمەنەت ناگەڕێتەوە ، کچێکی جوانی ، گەنجی ، گەشاوەیت ، بەهرەداری ، نازداری ، ئەبێ سپاسی خوای گەورە بکەیت کە کارەکە لە نیوەشی گەڕاوەتەوە ، ئەگەر کارەکە بە تەواوی بوایە و منداڵت هەبوایە ئەو کات چیت ئەکرد ، ڕێک دەست و قاچت ئەبەسترا و هیچت پێ نەئەکرا ، بۆیە لە ئێستا ئەبێ دڵخۆش بیت و سپاسی خوا بکەیت کە لە کێشەیەکی گەورە ڕزگارت بووە ،،،