papu_g
Link to CommentCode of ConductWattpad Safety Portal
لە ئێستادا زۆرم برسیە و سکم دەنگی دێت کە ئەمە ئەنووسم، وە شەحنیشم یەکە نازانم تا چەند بەرگە ئەگرێت بنوسم، وەکو ئەوە وایە پەڕەیەکی دڕاو و جافێکم پێبێت کە مەرەکەبی پێویستی تیا نەبێت، بەهەرحاڵ ئیمڕۆ ٨ی مـــارسەو ڕۆژی خانمانە، ڕۆژی خانمانتان پیرۆز، بەڵام بێ لەوە ڕۆژێکی تایبەتترە بۆمن، چونکە تێلالای پەمەیم ناسی، ئەو تێلایەی ئەتوانم هەموو بیرۆکەکانمی لەگەڵ هاوبەش بکەم و هەمووشیان تاقی ئەکاتەوە چونکە کچێکی ١٦ ساڵی سەڕەڕۆیە، هەرچەندە ئەو ١٤ ساڵ بوو کە ناسیم، وە ئێستا وا خۆم ئەبم بە چواردە ساڵ، هەرچۆنێک بێت سوپاستەکەم کە تا ئێستا لەگەڵم هاتویت، وە ئەگەر دوای ئەمەش بێیت لەگەڵم، وە ئەگەر چانسی بۆیەکردنی قژت و دزینی سکین کەیرەکانتم هەبێت، کە هەمیشە خەیاڵی دەربارە ئەکەم کە ئەبێت چەند خۆش بێت پێت ڕابوێرم، حەزم لە قسەی باق و بریق نییە وەک تۆ دونیایەکی بۆ من و لە ئەستێرەکان گەشاوەتری بەتایبەتی کە لە کاتێکدا ئێستا برسیم زیاتر گەدەم ئازار ئەدات، بەڵام حەزەکەم هەر بزانیت کە ئێمە پەیوەندیەکی جیاوازمان هەیە، لە دنیایەکی گەورەی پڕ لە نزیکترین هاوڕێ ئێمە خوشک و برایەکی سەرکێشین، خۆشحاڵم بە ناسینت ئەگەر پێشتر پێم نەگووتبی، ئەگەر پێشم گوتبیت لەوانەیە درۆ بوبێت بەڵام من ئێستا ئەمە بەڕاستی ئەڵێم، ماچێکی تەڕ بۆ گووپت و خوات لەگەڵ پێش ئەوەی مۆبایلەکەم بکوژێتەوە و نوسینەکانم بەفیڕۆ بچن
بۆ تێلالای پەمەی
-جەیک
٨ی مارس
8th of march
وە بە تایبەتی کە ماڕس یەکێکە لە مانگە دڵخوازەکانم.
وا دیارە دارە جادوویەکەم کاری کردووە کە تا ئێستا مۆبایلەکەم نەکوژاوەتەوە
٤:٣٨ی دوا نیوەڕۆ
-ڕەمەزان
papu_g
@Tella_l0lil0p22 ئاااااااااا دووبارە بڵێوە جەیکییییی!!!! ئەو نازناوەم بەدڵە هەرچەندە وام لێئەکات وەک سەگی پەپی دەربکەوم خۆشمەوێیتتتتتت تێلالااااااااا، ئێستا سکم پڕەو ئەشزانم چیەڵێم و چیناڵێم بۆیە ئەو خۆشمەوێیتەم زۆر بە هەند وەربگرە!! وە ئەزانم ئەوانە نابنە کۆتە ڕۆژەکانی ژیانم کاتێک قژت بۆیە ئەکەم و سکین کەیرەکانت ئەدزم بەڵکوو ئەزانم بەدزیەوە لە یاداشتانەمەکەتدا ئەینوسیتەوەو هەموو ڕۆژێک ئەیخوێنیتەوە، وە ئەبن بە یادگاری تێلییییی~~
•
Reply
Chicago_lalala
@papu_g ڕاست و ڕێک ئەی دەسخۆش زۆر سپاستئەکەممممم کە ئەو تاکە شەحنە و بۆ من سەرف کرد چوونکە بەجدی زۆر زۆر گەورەیە خۆتئەزانی مۆبایل پێویستیەکی گرینگە تۆش بۆ منت دانا و بەمنت بەخشی زۆر سپاسگوزارم، ڕەنگە کچێکی نەگبەت بم و زۆربەی جارەکان خۆم شەرمەزار بکەم و حەیام بچێ بەڵام تاکە شت زۆر لێی دڵنیا بم ئەوەبووە کە خوای گەورە گەورەترین دڵخۆشی لە چارەنووسی مندا نوسیوە و وایکردووە تۆ بناسم چوونکە سەڕەڕای جیاوازی تەمەنمان تۆ ئەو برا گەورەیە بوویت کە هەمیشە خەونم بە بوونیەوە بینیوە و هیوام پێی خواستوە، ڕەنگە لەیەک دووربین و نەتوانین بەهۆی زۆر شتی ڕێگرەوە یەک ببینین بەڵام تۆ تێکەڵ بووی بە ڕوح و دڵم بەجۆرێ کە کاتێک شتەکان بۆم قورس بن قسەکانت و هەموو شتێکت وەک فیلمێک لە مێشکم لێ بدرێنەوە و هێزم پێ ببەخشن و دەنگت و پێکەنینە ژیکەڵەکەت لە گوێمدا بۆ هەمیشە لێبدرێتەوە، گەر چانسی ئەوەت هەبێ قژم بۆیە بکەیت و شتەکانم بدزی ئەوە واتا کۆتا ڕۆژەکانی ژیانت، منیش خۆشحاڵ بووم بە ناسینت، وە هیچ کاتێک هەستم نەکردووە ئەمە درۆ بووبێ کاتێک پێت ووتومە، خۆشمەوێیییی جەیکییی♥~
•
Reply
Chicago_lalala
تێلا پینکی
جەیکی بڕۆزەر
~~~
Chicago_lalala
@papu_g گرینگ نیە چەندی تر تەمەنم زیاد ئەکا و گەورەتر ئەبم من هێشتا لە ناخەوە ئەو تێلا پینکیەم هەیە کە هەمیشە درکی بەوە کردووە جەیک لە هەموو خراپییەکانی جیهان ئەیپارێزێت و قژە سەوزەکەی بە گەشاوەیی ئەهێڵێتەوە بۆ من ئەوە هەمیشە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر ئەبێت چوونکە من تەنها دوو برام هەیە، دوو برای ڕاستەقینە، جەیک و ئیڤان، ئەو دووانە تاکو نەمانی گەردوون تاکە دوو برای من ئەبن ڕەنگە ئەمجارە ڕێگا بدەم قژم سەوز بکەیت، چوونکە دەمەوێ بزانم بە قژی سەوزەوەش هەر جوانم؟ (کۆدی تا مردن تێلا پینکی جەیکی بیگ بڕۆزەرم♡)
•
Reply
papu_g
لەوانەیە نەزانیت بەس خوا ئەزانێت ڕۆژانە چەند جار بیر لەوە ئەکەمەوە کە ژیان چەند خۆشبوو کە من جەیکی بیگ بڕۆزەر بووم و تۆش تێلالا پینکیە قژ پەمەییەکەی من بوویت،
ئەوکاتەم خۆشترەوێ کە خاوەندارێتی ئەوەم ئەکرد کە ئەتکرد،
کە ئاگام لێتبوو،
کە من و تۆ وەک دوو خوشک و برای جوان بووین،
ئەوکاتە ژیان باش و جوان بوو،
بەڵام ئێستا هەمووشتێک ڕاستترە، خوشکەکەم گەورەبووە
جەیکی بیگ بڕۆزەر هەمیشە قژت سەوز ئەکات (کۆدی خۆشمەوێیت)
•
Reply
papu_g
شاژنەکەم
m4ass1i
Babeee
Chicago_lalala
سـایـتــــــێلا♡>
Chicago_lalala
ئـەی ڪـە مـن گـرفـتاری تـۆم؍
شـەیـدای بـەژن و بـاڵای تـۆم♡~
vsha97
چیو بۆ بکەم ئەو چیرۆکەم بۆ دائەنێیتەوە؟
vsha97
بێزمانت کردم ئێستا چی بڵێم..
تۆ دەزانیت من حەزم لە کارەکانتە..تەواو بێ کەم و کوڕین تۆ بەهرەیەکی شاهانەت هەیە
•
Reply
vsha97
ئەڵێ:بەڕێویان وت شاهێدت کێیە؟
وتی کلکی خۆم باوەڕم پێیە
papu_g
وی چیرۆکی چی شێرەکەم
papu_g
هەمووجارێک کە یەمە سەر ئەم ئپڵیکەیشنە بەهیوای ئەوەوە هێم نامەی کەسێک لە گفتوگۆکانمدا بدرەوشێتەوە ئەویش هیتۆیە، چونکە هەرکاتێک نامەکانت ئەبینم بێ وشە بەجێم دەهێڵیت، هەمیشە جوان دەنووسیت، وە زەردەخەنەیەکی جوانیش دێنیتە سەر ڕۆخسارم، وە هاوڕێیەتیەکی جوانیشم دێتە خەیاڵ، هەرخۆی هەمووشتێک دەربارەی تۆ جـــوانیە! ئەمەت جوانەو ئەەت جوانەو هەمووشتێکت جوان، ئێمە جوانین!
٢:٥١ خولەکی نیووە شەو
شەوی یەک شەمە، ١٣ی مانگی چوار
-لە ژێر هەشتاگی هەمووکاتێک دوای سەدەیەک نامەکانت ئەبینم و لە نیوەشەودا کاتێک گەرمامەو شەحنم لە ١٠ زۆرتر نییە.