si4a1a

ماما،ئەویش جێی هێشتم:)..

si4a1a

کاتژمێر شەش و بیست و حەوت خوولەکی بەیانییە و هێشتا خەو نەبۆتە میوانیم!
          ئەسڵەن دوو دڵم کە چیتر خەو ئاشتیم لەگەڵ بەرقەرار دەکات؟!
          خەو لە من تۆراوە ئیدی!.
          تــــــکـــــایـــە!!
          دووبارە نا ، دووبارە هەمان دۆزەخی نەفرەتی نا ، دووبارە نا...
          ڕەنگە ڕۆژێک بۆ هەمیشە لە سووچێکی ژین ئاسمان و هەورەکان ڕۆحم بکەن بە هاویار و هاوسەمایان ...

si4a1a

لەدوای تۆ کەس نەمایەوە لام،ئەویش مەیلی جێهێشتنی منی هەیە!
          بیرتە؟لەشەوێکی ساردی زستاندا بە میهرەوە لەکاتی ماڵ ئاوایی پێت وتم دەرگاکان بەڕووی میوانەکانت دامەخە!پێیان خۆش نابێ کە خاوەنەکەی دەرگایان لێ نەکاتەوە ، لەکۆتای هەموو پەیوەندییەکم ، لەوکاتەی هەمووان جێم دەهێڵن ، دووبارە دێمەوە بۆ نەفرەت کردنت ، دووبارە چاوەکانم ئەبارن چەشنی هەورێک بە دەستی تریشقەیەکی زاڵمەوە ، تۆ دەرگاکانت داخست بەسەرم زاڵم! ببینە...ببینە..
          لەدوای تۆ ئیتر کەس منی ناوێ ، گرێیەک لە پەیوەندیەکانم دروست ئەبێ ئەوان جێم دێڵن ، هەمووکات جێم دێڵن وەک ئەوەی تۆ کردت ، گرێی بەختم بکەرەوە ، لە شوێنێکی ئەم جیهانەیت ، لەگەڵ من یان دوور لە من ، هەنێ شەو کابووسی خەیاڵەکانتم لە ژێر لێفەکەتەوە خەیاڵەکانت لە درەنگانی شەوێکدا لەگەڵم ئاڵوگۆڕ دەکەیت ، نووسینی سەر دیواری مەکتەبێک ، قژێکی کورت ، چاو قاوەیی بەڵا بەرزێک ، و دەنگی گریانی ئەو کەسەی کە ئەگری کاتێک بەڵێنی مانەوەی پێدراوە و شکێندراوە ، لە ناوەڕاستی خەندەیەک گەروت ئەگرم و دێمەوە یادت ، میهرەبانی ڕۆحێک ، و بوونە قوربانی فریشتەیەک لەلایەن ئەهریمەنێکەوە ، دەی خۆ هەر بەبیرت دێمەوە ، بەبیرت دێمەوە:))...
          
          
          
          
          
          
          "هەر نایەیت!
          لە ڕۆژێکەوە دەمدەیت بە ڕۆژێکی تر ، وەک ئەو جگەرەی زیندانییەکان قوم قوم ئەیدەن بەیەکتر..."
          
          
          
          
          
          
          ئەویش جێم دێڵێت ، وەک تۆ ، مەپرسە بۆ ، مەپرسە....
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          1.Feb.2025
          "دڵێک مرد،ئاسمانێک گریا".