stella_jk20

کافکا بۆ میلینا دەنوسێت: 
          	کاتێک تۆ بەمن ڕازی بویت و پێت گوتم من ئامادەم لەگەڵتا بژیم یەکسەر ڕۆیشتمە سەر جادەکە، چونکە ئاسمانی ژوورەکە بچوک بوو بۆ فڕینم.
          	
          	ھەندێجار کە نوسینێکی ئاوا دەبینی ڕاستەوخۆ ئەو 
          	 و خرۆش و ھەستەی نوسەر دەریبڕیوە دەتباتە دونیایەکی پڕ  خۆشەویستی  نەک ئەوەی بکەویتە ژێر کاریگەری نوسەرەوە نەخێر بەڵکو خۆشەویستی شتێکی تایبەتەو ھەموو مرۆڤێک دەبێت پێیدا تێپەڕێت و ھەستی پێبکات. 
          	
          	دەکرێت ئاستی چڕبوونی خۆشەویستی جیاواز بێت و بەپێی کات گۆڕانی بەسەردا بێت ئەمما مەحاڵە ئاسەواری نەمێنێت
          	 خۆشەویستی پەیوەستە بە هەندێک هەستی ئەرێنییەوە و بوونی ئەو ھەستانە بەجۆرێ پەلکێشت دەکەنە مەیدانەکەوە کە نابینات دەکەن  لە ئاست زۆر شت  واتا ئێمە تەنیا ئەوە دەبینین كە دەمانەوێ بیبینین و لە چاوی كەسانی دیكەوە وانییە. 
          	
          	زەردەشت دەڵێت: ھەرکەسێکت خۆشویست پێی بڵێ خۆشم دەوێیت، چونکە زۆرجار دڵەکان بەو شتانە دەشکێن کە ناوترێن درێژەی پێنادەم و نوسینەکە بە وتەیەکی تاگور کۆتایی پێدەھێنم کە دەڵێت:
          	ھاتم بۆئەوەی گوڵێکت پێشکەش بکەم، بەڵام تۆ شایەنی ھەموو باخەکەی منیت، باخی من بەبای تۆوە دەژی...
          	
          	چەند ھەستێکی خۆش  دەبوو ھەمووان وەک کافکا ئاسمانی ژورەکانیان بچوک با بۆ فڕین ، وەک زەردەشت غرورمان شکاندبا و وەک تاگور شنەبای ژیانمان بۆ ھاتبا.

stella_jk20

@Elom_moon 
          	  قوربانت بم تۆ وا تایبەتی دەبینیت ئازیزی دڵم♡♡
Reply

Elom_moon

@stella_jk20 بەھ بەھ لەم نوسینە تایبەتە بمێنیت مانگ ئاساکەم 
Reply

Dollyg1rl_

قــووربانت بم زۆر ڤیدیۆم دانابوو تا بۆت بنێرم کەچی ئەوەتا ڕێگە نادات، 
          خۆشمئـەوێیت زۆۆۆۆررر
          فداو بم شەوت هەڵگری تەواوی ئاسوودەییەکانی دوونیا بێت ڕووحی شیرینم سێلی

Dollyg1rl_

و بزانە وێنەی چاوە دڵبەرەکانت نەک تەنها لە مۆبەکەم
          بەڵکو لە نێوەڕاستی دڵم و چەقی مێشکم ئەمێنێتەوە بە فیدات بم
          فیدای تاڵ بە تاڵی برژانگە تەنک و جوان و دڵبەرەکانت بم چەندە بێتاوان و جوان و کیوت بوون خودایە...
          زۆر زۆرم خۆشئەوێیت و هەمیشە خۆشمئەوێیت و بەردەوام خۆشمئەوێیت و هەردەم خۆشمئەوێیت و هەتا هەتایە خۆشمئـەوێیت بەرخی بچووکم، دڵەی شیرینم
          سووپاس بۆ ئەو وشە جوانانەی ئەمشەو بۆت نووسیم و دڵمت پێ ڕوون کردەوە، سووپاس بۆ ئەوەی لێرە بوویت و ئاسوودەییت پێ بەخشیمەوە
          سووپاس بۆ ئەو وێنەیە جوانەی چاوانی دڵبەرت کە ئیدی هەردەم لام ئەمێنێتەوە، ئەو وێنەیەت ئەشۆرمەوە و لە ژوورەکەم دایئەنێم.
          بـەڕاستی، زۆرم بیرکردبوویت کە ئەو هەستانە هەستانێک نین وەسف بکرێن
          تەنها تۆ بۆخۆت بزانە.
          زۆرم خۆشئـەوێیت، خودا یارمەتیدەرم بێت و ئەمساڵم پڕ لە خۆشی بێت و یەکێکیش لە شادییەکان بینینی تۆ و گەشتن بە تۆ بێت بە فیدات بم
          سووپاس بۆ ئەم ئەپـە جوانە کە لە ڕێگەیەوە ئەتوانم قسەت لەگەڵ بکەم
          سووپاس بۆ ئەوەی لێرەیت و هەیت
          سووپاس بۆ خودا خۆشەویستی و سۆزی خوشکایەتی و هاوڕێیەتیم دایە دەستی میهرەبانێکی وەک تۆ
          عیشقی جوانی من، یاری هەردەمی من، گوڵی شیرینی من، سـێلی من
          ئـاگادار بە خۆت بە فیدات بم ئەوانەی پێم وتی توخودا پشت گوێیان مەخە من لە خەمی تۆدام.
          انشااللە مانگی داهاتوو دەگەڕێمەوە جارێکی دیکە گەر توانیم نازداری  دڵم
          دڵخۆش و تەندروست باش بە یارە چاو جوانەکەم، بەرخی چاو کیوتم
          خۆشمئـەوێیت زۆر زۆر خۆشمئـەوێیت لەبیری نەکەیت ئازیزی دڵم.
          دەگەڕێمەوە لات چاو جوانەکەم.