PART 4

79 19 6
                                    

[ئۆندا چووە ژوورەوە بەڵام شۆک بوو]

[بینی سونجوو و پیاوەکانی لە ژووری دانیشتن ە کەدان وە سونجوو قسە لەگەڵ دایکی ئۆندا دەکات]

[بە شۆکەوە چوو وە لایان]

[سونجوو سەیری کرد]

سونجوو : ئاااهـ گەڕایتەوە جوانکیلەکەم

دایکی ئۆندا : کچەکەم بە خێر بێیتەوە ، ئەمڕۆ زوو هاتیتەوە

ئۆندا : تۆ ماڵی ئێمە چۆن پێ دەزانیت؟

سونجوو : سڵاو لە تۆش

ئۆندا : بۆچی هاتوویت بۆ ئێرە؟

[سونجوو هەستایەوە سەر پێ و چووە بەردەم ئۆندا]

سونجوو : تەنها ویستم سەردانی خێزانەکەت بکەم

[ویستی بڕوات بەڵام گەڕایەوە]

سونجوو : بمدەرێ

[مەبەستی لە پاسەوانەکان بوو ، وە پاسەوانەکان سندوقەکەیان دا بە سونجوو]

[سونجوو سندوقەکەی ڕاگرت لەبەردەم ئۆندا]

سونجوو : بیگرە

ئۆندا : ئەوە چییە؟

سونجوو : تەنها بیگرە

[ئۆندا تەنها سەیری دەکرد وە بۆیە سونجوو بەدەستەکانی خۆی سندوقەکەی خستە دەستی ئۆندا]

[ئۆندا سندوقەکەی کردەوە ، سونجوو دووبارە ویستی بڕوات بەڵام دەنگی ئۆندا ئەوی وەستاند]

ئۆندا : ئەمە چییە؟!!!

سونجوو : ئەو عەزییە یە کە حەزت پێی بوو

ئۆندا : ئەزانم بەڵام تۆ بۆجی ئەمەت بۆ من کڕییوە ئایە بەزایت بە مندا دێتەوە

سونجوو : نا نەخێر تەنها ویستم‌ـــ

ئۆندا : ویستت خێرم پێ بکەیت

سونجوو : هێی ئاگاداری قسەکانت بە ، من مەبەستی ئەوەم نەبوو ، ئەوا تەنها دیاریەکە

[ئۆندا بە تۆڕەییەوە سندووقەکەی دایەوە بە سونجوو]

ئۆندا : سەیر بکە بەڕێز سونجوو نە من نە خێزانەکەم پێویستیمان بە یارمەتی کەس نیە هەر خۆی بەس نییە هەموو ڕۆژێک لە زانکۆ گاڵتەم پێ دەکەی بە بیانووی ئەوەی کە منت خۆش دەوێت ئێستا دێیتە ماڵەکەشم وەک خێرێک ئەمەم پێ دەدەیت

The truth is missing ||K.SJ||Where stories live. Discover now