PART 3

83 20 7
                                    

؟؟؟؟؟: هەواڵەکانمان پێشکەش کردن بە هیوای ئەوەی هەمیشە دڵخۆش بن خواتان لەگەڵ

؟؟؟؟؟ : تەواو بوو ، بەڕاستی پەخشی ڕاستەوخۆ کارێکی ئەستەمە ، دەست خۆش پەیامنێر سۆک جین وە سوپاسی هەموو ستافەکە دەکەم

ستافەکە : شایەنی نییە

جین : ماندوو بووم نانی ئێوارەت خواردووە تایهیۆنگ

تایهیۆنگ : نا نەخێر

جین : با بەیەکەوە بیخۆین

تایهیۆنگ :  باشە

[وەک هەمیشە بەڕێوبەری پەخش هاتە لایان]

بەڕێوبەری پەخش : واا دەزانی جین ئەم پەخشە ڕاستەوخۆیە دووبارە ڕیکۆردی شکاند زۆرترین بینەری هەبووە وە بیستوومە پاڵێوراو کیم
شین سانگ پۆلیس گرتوویەتی لە دوای ئەو هەواڵە

جین : ئاهـ گەورەی مەکە بەڕێوبەر تەنها هەواڵەکانم پێشکەش کردووە و هیچی تر

تایهیۆنگ : هیۆنگ بڕۆین

جین : ئاهـ بەڵێ ، بەیارمەتیت بەڕێوبەر

[ئەو و تایهیۆنگ چوون بۆ ڕێستۆرانتێک وە داوای خواردنیان کردوو خواردنەکە گەیشت وە دەستیان کرد بە نانخواردن]

تایهیۆنگ : هیۆنگ دەزانی خاوەنی کۆلێژی(٭٭٭٭٭) دەستەڵات دارێکی زۆر گەورەی کۆریایە

جین : بەڕاست کەواتە باش دەبێت لە ڕابردووی ئەو پیاوە بکۆڵینەوە

تایهیۆنگ : بەڵام ئەم جارەیان ئاسان نابێت چونکە ئەو پیاوە زۆر باڵادەستە

جین : چی کارێکی ئێمە ئاسان بووە تایهیۆنگ هەتا ئەمەیان ئاسان بێت

تایهیۆنگ : ئەوەش ڕاستە بەڵام دەبێت زۆر بە وریاییەوە ئەو کارە بکەین

جین : وا دەکەین ، دەی نانەکەت بخۆ

تایهیۆنگ : باشە

لە شوێنێکی تر

[ئۆندا لە کۆلێژ دەگەڕایەوە بۆ کافتریا]

لینهو : بە تەمایت چی بکەیت؟

سونجوو : ئەمڕۆ دەچمە ماڵەکەیان وە خەسوو و خەزوورم دەناسم ههههههه

لینهو و کوڕەکانی تر : ههههههههههههه

لینهو : شوێنی ماڵیان پێ دەزانی؟

The truth is missing ||K.SJ||Where stories live. Discover now