§ 16 §

591 173 99
                                    

ڤۆیت😐😐ڤۆیت















ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



بۆکسێکی بەهێز بەر ڕوخسارە خەواڵووەکەی کەوت و وای کرد بکەوێتە سەر زەویەکە و ناڵاندی

هۆنگ; ~ تۆ کێیی؟؟( سەری بەرز کردەوە و سەیری ئەو کەسەی کرد) دووبارە تۆ!!!!

×: ~ کوڕانی مەرگ لەکوێن؟!!!!!!

هۆنگ هەڵسایەوە و بە ڕوخسارێکی ساردەوە سەیری کرد

هۆنگ; ~ نازانم

توند هەردوو دەستی لەسەر ملی دانا و کوشی وای کرد هەناسەدانی قوڕس بێت

×: ~ تا ئێستا بە نەرمی لەگەڵت جوڵاومەتەوە...توڕەییم تاقیمەکەوە!!!!

بە توڕەییەوە ووتی و بەچاوە قاوەییەکانی سەیری نێو چاوی هۆنگی کرد...

هۆنگ; ~ و.وتم...نازانمم

بە هەناسە تەنگی ووتی

×: ~ دڵنیام تۆ دەزانیت!!!!

بە توندی قۆڵی گرت و ڕایدەکێشا بۆ لای ژوورێک..ویستی دەرگاکە بکاتەوە بەڵام قوفل بوو

×: ~ بیکەوە!!!

هۆنگ بێ قسە بوو و تەنها سەیری دەرگاکەی دەکرد

×: ~ بیکەوە هەر ئێستااا!!

بە هاوارەوە ووتی و هۆنگ بۆ چەند چرکەیەک چاوەکانی داخست..پاشان لە ژێر گۆزەیەک کلیلی ژوورەکەی دەرهێنا و کردیەوە

چاو قاوەییەکە بە چاوێکی کراوە و شۆکەوە سەیری ژووری ئامێرەکەی کرد

×: ~ لە کۆتاییدا!!! ئامانجەکەم لێرەیە!

هۆنگ؛ ~ تۆ ناتوانیت دەستی لێ بدەیت!

×: ~ بۆچی؟!!!! هاھ خولەکێک( خەندەی کرد) ئەوان!!! لەوێن؟؟!!!

هۆنگ وەڵامی نەدایەوە تەنها سەیری بەردەمی خۆی دەکرد

کەسێک خۆی کرد بە ژوورەکەدا و بە خەندە شەیتانیەکەیەوە سەیری کردن.....پێم وابێت ئاشکرا بوون!

#: ~ واو واو واو!!! کەواتە!!! ئەوە ئەو ئامانجە بوو کە بووە هۆی خیانەتت لە هەمووان!

×: ~ چی دەکەیت لێرە؟! سوراج!

سوراج; ~ وەڵامەکەی دەزانیت!

≬ HASHIMA 2 ≬ MOTS {BTS} ✔Where stories live. Discover now