↺ 22 ↺

556 141 100
                                    

ڤۆیت!!!!!

ئەو ڕووداوانە! وە زیاتریش!


★★★★

بە هەموو هێزی ڕایدەکرد!!! قژە درێژەکەی هەڵدەبەزیەوە!!! ئەو خێراییە زۆرە ناتوانرێ بوەستێنرێت!!!! هەستی بۆنکردنی لە ئاستێکی زۆر بەرز دایە و بۆنی خوێنی هاوەڵەکەی وەک خواردنەوەیەکی گرانبەها بە لوتە بەهێزەکەیدا هاتووچۆۆ دەکات!!

نامجوون; ~ جیمیییینننننن!! بگەڕێووەەەە!!

نامجوون بە ئەسپەکەیەوە بە دوای کەوتبوو بەڵام ئەوە زۆر بێسوود بوو....جیمین وەک خێرایی ڕوناکی دەڕۆشت و بێ ئەوەی بوەستێت!!

لەناکاو!!! قاچەکانی جیمین چەقی لە زەویدا و وەستا!!!! خەندەیەکی ترسناک لەسەر لێوە پڕەکانی دەرکەوتوو بە چاوە سوورە ئاگرینەکانی سەیری ئەو دەرگایەی کرد کە لە بەردەمی وەستا!!!

بە توندی هەناسەیەکی هەڵمژی بۆنەکە مەستی کردبوو بەجۆرێک لە کۆنتڕۆڵ دەرچووبوو..دەستی بە قوڕگیەوە گرت کە وشک و تێنووە بۆ خوێن!!!

بە لەقەیەک دەرگاکەی کردەوە و ڕۆشتە ژوورەوە!! ماڵێکی بچووک بوو و دەرگایەکی بچوکی سادەی هەبوو....

چاوەکانی جیمین ڕاستەوخۆ جەستەیەکی بچوکیان بینی کە لە ترسی دەنگە گەورەکە لەسەر قەنەفەکە کەوتە خوارەوە و قژە پەرش و بڵاوەکەی ڕوخساری داپۆشیبوو..بە شپرزەیی خەریکی لابردنی قژی بوو تا چاوەکانی ببینێت! نازانێت کە پێشوازی لە چاوانێکی وا تۆقێنەر دەکات!

نامجوون ویستی جیمین بگرێت بەڵام جەستەی لە شوێنی خۆی ڕەق بوو ئەوەش بەهۆی هێزەکەی جیمین کە هەموو شتێکی دەوروو بەری وەستاند


جیمین به خەندە ترسناکەکەیەوە بە خێرایی لە کچە بچوکەکە نزیک کەوتەوە...لەبەردەمی دانیشت و بە دەستەکانی قژی کچەکەی لادەبرد! تا ملی بەباشی دربخات و ئامادەی بکات!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هێشتا چاوەکانی داخراوە و سەری لەسەر سەرینەکەیە! خەندەیەکی کرد بەو حاڵەی جیمین!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کەڵبە تیژەکانی دەرکەوت و بەر لەوەی خوێنی پێویست بخواتەوە سەیری چاوە شۆک و ترساوەکانی خاتوونەکەی کرد

جیمین : ببوورە

هەردوو کەڵبەی لە پێستە ناسکەکەی چەقاند و خوێن لە ملی چۆڕایەوە...جیمین بە لێوە تێنوەکانی توند خوێنەکەی مژی و و شوێنی کەڵبەکانی دەلێسیەوە

≬ HASHIMA 2 ≬ MOTS {BTS} ✔Where stories live. Discover now