blood(2)

1.1K 204 138
                                    

پێش ئەوەی کە مامۆستا بێتە پۆلەوە...یۆل جون چووە دەرەوەی پۆلەکە چونکە پێویستی بە دەست شۆربوو.

بەڵام...

کاتێک بەڕێگاوەبوو بۆ دەستشۆری کچان گوێی لە دەنگی هاواربوو لە دەستشۆری کوڕان بەڵام دەنگەکە نزم بوو.

دەرگای دەستشۆرەکەی کەمێک کردەوە تا بزانێ ئەو دەنگە چییە و هۆکارەکەی چییە؟؟

شۆک بوو کاتێک ئەو دیمەنەی بینی.

کچێک لەژێر دەستی سوهۆ بوو و دەمی گرتبوو تا دەنگی دەرنەچێ و خوێنەکەی ئەخواردەوە.

زەوییەکە هەمووی خوێن بوو.

کچەکە لەتاو ئازار ئەگریا.

دوای ماوەیەک سوهۆ تێربوو لە خوێنەکەی و دوورکەوتەوە.

کچەکە کەوتە سەر زەوییەکە و لەهۆش خۆی چوو.

سوهۆ/ئاهــ تەواو.

تاو/لەهۆش خۆی چووە؟

سوهۆ/بەڵێ.

تاو/باشە...من ئەیشارمەوە...کەسی لێ نییه هەموویان لە پۆلن و وانە ئەخوێنن.

سوهۆ/ئەی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر؟
ئەی کامێراکان؟

تاو/نا ئاگایان لێ نابێ ئەوە کاری خۆمە،نا کامێرای چی هەموویم هاک کردووە...دەی من ئەڕۆم تۆش ئەم ناوە پاک بکەرەوە و بچۆرەوە پۆل...بڵێ تاویش کەمێکی تر یەت.

سوهۆ/باشە...ئاگاداربە.

تاو/خەمت نەبێ.

یۆل جون کە زانی تاو یەتە دەرەوە
خێرا ڕۆشتە دەستشۆری کچان و بە خێرایی دەرگاکەی داخست.

تاو کچەکەی هەڵگرت بردییە دەرەوەی دەستشۆرەکە.

بەڵام گوێی لەدەنگی داخستی دەرگاکە بوو کاتێک یۆل جون دایخست.

تاو/کەسێک لێرەبووە و ئاگای لێ بووە.

چووەوە لای سوهۆ.

سۆهۆ/چی بووە تاو؟ بۆ گەڕایتەوە؟

تاو/کەسێک ئێمەی بینیوە سوهۆ.

سوهۆ/چی؟
کێیە؟
بینیت؟

تاو/نا نەمبینی...بەڵام کاتێک چوومە دەرەوە لێرە،دەرگای دەستشۆری کچان بە خێرایی داخرا.

سوهۆ/نەفرەت...تۆ ئەو کچە بشارەوه...خۆم چارەی ئەوەیان ئەکەم.

تاو/باشە...بەڵام یەکسەر مەیکوژە
تا دڵنیانەبی لەوەی دیوێتی یان نا...باشە؟

سوهۆ/باشە خەمت نەبێ...دەی بڕۆ.

تاو/باشە.

تاو ڕۆشت.

سوهۆ مێشکی ئاڵۆزبوو...بیری ئەکردەوە کە ئەبێ ئاخۆ کێ بووبێ؟
کچ بووە یان کوڕ؟
هەموو شتێکی بینیوە یان نا؟

𝐁𝐥𝐨𝐨𝐝 {K.jm}✓Where stories live. Discover now