سوهۆ وەڵامی یۆل جونی نەیایەوە و لەگەڵ خۆی بردی بۆ دەرەوەی قوتابخانەکە.
یۆل جون/بەرم بە تکایە.
سوهۆ/بێدەنگ بە باشە؟
نامەوێ خوێنی تۆ بخۆمەوە.یۆل جون بێدەنگ بوو لەبەر ئەوەی ترسا.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تاو/ئەو کوڕە بۆ کوێ چووە؟
کەمێک لەمەوپێش لێرەبوو...هیوادارم کارێکی شێتانەی نەکردبێ.تاو بەدوای سوهۆدا ئەگەڕا...بەڵام نەیدۆزیەوه.
باداش بەهەمان شێوە بەدوای یۆل جوندا ئەگەڕا و نەی ئەدۆزیەوە.
بادا/ئەو کچە بۆ کوێ چووە؟
وتم کە دوای دێمە لات.
ئەوە تاو چی ئەکات لەویا؟
بۆ چ شتێک ئەگەڕێ؟لە دوورەوە تاوی بینی کە ئەگەڕا.
بادا/باشە بە من چی؟
هێی..نەکا ئەو و سوهۆ شتێکیان لە یۆل جون کردبێ...تۆ بڵێی؟بادا چووە نزیک تاو و لەدواوە دەستی لەسەر شانی دانا.
تاو وەستا و ئاوڕی یایەوە...هیچ نەترسا.
تاو/بادا؟
چی ئەکەی لێرە؟بادا/تۆ چی ئەکەی لە دواوەی قوتابخانە؟
بۆچی ئەگەڕێی؟
وە یۆل جون لەکوێیە و چیتان لێ کردووە؟تاو/لەسەرخۆ...ئێستا وەڵامی کام پرسیارەت بەمەوە؟
بادا/هەمووی...!!
تاو/تۆ توندڕەوی...باشە.
یەکەم،من بۆ سوهۆ ئەگەڕێم.
دووەم،من نازانم یۆل جون لەکوێیە و ناشی ناسم...سێیەم،هیچم لێ نەکردووە.ڕوونکردنەوەی دا.
بادا/چۆن باوەڕت پێ بکەم؟
تاو/ڕاستییە...باوەڕ ئەکەی بیکە...نایکەی مەیکە.
بادا/باشە...کەواتە با بەیەکەوە بگەڕێین.
تاو/بۆ چ شتێک؟
بادا/ گەمژە بۆ سوهۆ و یۆل جون.
تاو/به من مەڵێ گەمژە...بۆچی لەگەڵ تۆ بگەڕێم؟
بادا/لەبەر ئەوەی هەست ئەکەم کە ئێستا ئەو دووانە بەیەکەوە لە شوێنێک بن.
تاو/چی؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سوهۆ/کەواتە دایکت نەخۆشە؟
هم.له باخچەیەکن...سوهۆ بە بەردەوامی پرسیار لە یۆل جون ئەکات.
ئەویش ناچارە وەڵامی باتەوە.یۆل جون/بەڵێ...بۆچی ئەو هەموو پرسیارە ئەکەی؟
تۆ ئەزانی ئێستا ئێمە وانەکانمان لەدەست چووە؟سوهۆ/وانە گرنگ نییە.
یۆل جون/قوتابیە زیرەکەکە بەلایەوە گرنگ نییه؟
به شۆکەوه پرسی.
سوهۆ/خۆت گێل مەکە...خۆت ئەزانی من چیم ئەی وانییە؟
یۆل جون ئاسایی بووەوە.
یۆل جون/بۆچی ئەوە لەگەڵ من ئەکەی؟
سوهۆ/چیم کردووە؟
یۆل جون/بۆچی بەو شێوەیە ڕەفتار ئەکەی؟
من هیچ شتێک لای کەس باس ناکەم...بۆیه ئیتر واز له ژیانم بێنە.سوهۆ/من ئەوەم ناوێ.
یۆل جون/بەڵام ئەوە ژیانی منە نەک تۆ.
سوهۆ/وادیارە زۆر تۆ ئەتەوێ خوێنت بخۆمەوە هم؟
ئایا ئەتەوێ ئەو ئازارە بچێژی؟بە شێوەیەکی ئاسایی سەیری یۆل جونی کرد.
یۆل جون/م من ئەوەم ناوێ...ئەتوانم بڕۆم؟
کەمێک بە ترسەوە قسەی کرد.
سوهۆ/نەخێر....
یۆل جون/ئەوە مانای چییە؟
سوهۆ/کەمێکی تر ئەزانی کە مەبەستم چییە.
یۆل جون بڕیاری یا بێدەنگ بێ.
بە ئاقڵی لە تەنیشت سوهۆوە دانیشتبوو...سەیری ئاسمانی ئەکرد.
یۆل جون/بەڕێز کیم؟
تۆ خۆشەویستت هەیە؟لەناکاو پرسیاری کرد و هیچ خۆی تێک نەیا.
سوهۆ/بەڕێز کیم؟
بۆچی ئاوا بانگم ئەکەی؟
ئێمه لە هەمان تەمەنین.یۆل جون/لەبەر ئەوەی تۆ دڕندەی بۆیە ئاوا بانگت ئەکەم...ڕێزت لێ ئەگرم چونکە لێت ئەترسم.
سوهۆ/ئم.
یۆل جون/بەڵام وەڵامی پرسیارەکەم وەرنەگرت.
سەیری سوهۆی کرد.
سوهۆ/نا نیمە...بۆچی پرسیارت کرد؟
یۆل جون/هیچ...هەروا پرسیارم کرد...ئێستا دایکم برسیەتی ئەزانم
وە منیش لێرە بەهۆی تۆوە دەست و قاچم بەستراوە و ناتوانم بچم بۆ لای.سوهۆ/ئەو کۆمەڵێ کەسی لایە ئێستا...بۆیە پێویست ناکات خەمی ئەوت بێ.
یۆل جون تێکچوو و ترسا کە سوهۆ مەبەستی ئەوە بێ شتێک لە دایکی بکات.
یۆل جون/ت تۆ چیت کردووە؟
ئەتەوێ چی لە دایکم بکەی؟
ئەو هیچی نەکردووە.فرمێسک لە چاوەکانی کۆبۆوە.
سوهۆ/مەگری...من هیچ لەو ناکەم
بە پێچەوانەوە ئەو باش ئەبێ.یۆل جون/بۆچی من؟
بۆچی تەنها ئەوە لەگەڵ من ئەکەی؟
من وتم کە ئەو ڕووداوەم لەبیر کردووە و تەواوبووە لە لام.سوهۆ/هههــ بەڕاست؟
بۆچی من هەست بەوە ناکەم؟
بەهەرحاڵ...ئێستا من و تۆ ئەبێ بڕۆین.یۆل جون/من لەگەڵ تۆ نایەم بۆ هیچ شوێنێک.
سوهۆ/بەڵام ناچاری کە بێیت!!.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چۆنن؟🌚
هیوادارم باش بن.
ئەمەش بەشی نوێ...وە هیوادارم بەدڵتان بێ ئەزیزانم.
𝑽𝒐𝒕𝒆 𝒂𝒏𝒅 𝑪𝒐𝒎𝒎𝒆𝒏𝒕.
𝒃𝒚𝒆...
YOU ARE READING
𝐁𝐥𝐨𝐨𝐝 {K.jm}✓
Vampire-Exo's suho kurdish story. -vampire AU خوێنی تۆ لە جەستەی مندا دێت و دەچێت...کەواتە داوای ئەوە مەکە وازت لێ بێنم!!! خوێن وەک هیچ شتێکی تر نییە...ئێمە پەیوەندی خوێن لە نێوانمان هەیە...وازهێنان لێت ئەستەمە!!! ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ...