part(4)

838 101 0
                                    

pov mica
وابزانم ئەو منی ناسیەوە نابێت دووبارە بیکاتەوە بە دەمەقاڵێ من دەبێ بەخێرایی خواردنەکەم بخۆم و بڕۆم پێش ئەوەی هیچ شتێک ڕووبدات دواتر دەستم کرد بە نانخواردن دوای کەمێک بانگی گارسۆنەکەم کرد بۆ ئەوەی پارەی خواردنەکە بدەم و بە خێرایی بڕۆم دوای ئەوەی گارسۆنەکە هات پارەکەم پێیداو ڕۆشتم بەڵام پێش ئەوەی بچم بۆ لای دەرگای ڕێستۆرانتەکە کەسێک بانگی کردم من دڵنیام کە ئەوە جیمینە بانگم ئەکات باشە ئەو چی لە من ئەوێت؟خوایە گیان هیچ شتێک ڕوونەدات

pov end
جیمین:بوەستە
میکا ئاوڕی دایەوە و سەیری جیمینی کرد و وتی
میکا:بەڵێ؟
جیمین:داوای لێبوردن دەکەم
میکا:بۆچی؟
جیمین:بۆ ئەو شەوەی شوێنی وەستانی پاسەکە
میکا:کێشە نییە
جیمین:کەواتە شتێک بخۆین بەیەکەوە؟
میکا:حەزم ئەکرد بەڵام دەبێت بڕۆم بمبورە
جیمین:کێشە نییە با بۆ جارێکیتر بێت
میکا:باشە خوات لەگەڵ
میکا بێ ئەوەی بهێڵی کە جیمین هیچ قسەیەکی دیکە بکات بەخێرایی هاتە دەرەوە لە ڕێستۆرانتەکە و بەڕێ کەوت بۆ شوێنی وەستانی پاسەکە دوای دە خولەک پاسەکە گەشت و میکا چوو بۆ ناو پاسەکە و پاسەکە دەستی کرد بە لێخورین دوای نیو کاتژمێر میکا گەیشتە ماڵەوە و هاتە خوارەوە لە پاسەکە و چوو بۆ ژوورەوە بۆ ژوورەوەکەی خۆی
میکا:ئەو زۆر لە منەوە نزیک بوو هیوادارم جارێکیتر نەیبینمەوە.....ئای زۆر بێ هێزم هیچ هێزێکم نییە بۆ گەرماو کردن تەنها جلەکانم ئەگۆڕم
میکا چوو بۆ لای دۆڵابەکەی و جلێکی دەرهێنا و کردیە بەری و خۆی هەڵدایە سەر سیسەمەکە و دوای کەمێک خەوی لێکەوت

            *^دوای هـــــــەفـــــــتەیـــــــەک^*

pov jimin

من لەو شەوەی کە میکام بینی لە ڕێستۆرانتەکە چاودێری ئەکەم بچێت بۆ هەر شوێنێک من بە دوای دا ئەڕۆم وە من شەوێکیان چووم بۆ ماڵەکەی میکا هەموو شوێنێک گەڕام بەڵام بەهۆی میکاوە نەمتوانی کە بە جوانی بگەڕم بۆیە هاتمە دەرەوە

flash back

جیمین:ئێستا کاتەتی
جیمین ئەو ڕۆژە تەنها چاودێری میکا ئەکرد بووبە ئێوارە میکا گەڕایەوە ماڵەوە و چوو بۆ ژورەکەی و جلێکی کردە بەری و خەوت وە جیمینیش ئەمەی بە هەل زانی و چوو بۆ ماڵەکەی میکا جیمین هەموو شوێنێکی ماڵەگە گەڕا تەنها ژوورەکەی میکا نەبێت جیمین چوو بۆ ژوورەکەی میکا و بە هێواشی دەرگای ژوورەکەی میکای کردەوە و هاتە ژوورەوە جیمین دەستی کرد بە گەڕان بەڵام لەناکاو میکا خەبەری بوویەوە و وتی
میکا:بەڕاستی زۆرم تونووە!!باشە کاتژمێر چەندە؟
میکا سەیری کاتژمێرەکەی کرد بینی کاتژمێر دووە
میکا:بەڕاستی زۆر درەنگە بەڵام بەهەرحاڵ بابچم کەمێک ئاو بخۆم
میکا هەڵسا و چوو بۆ خوارەوە جیمین هاتە دەرەوە لە دۆڵابەکە و وتی
جیمین:زۆری نەمابوو ئاشکرا بم
لەم کاتەدا میکا هاتە ژوورەوە هەر کە جیمین زانی میکا دەرگاکەی کردەوە دووبارە چوو بۆ ناو دۆڵابەکە و میکا پاڵکەوت و دووبارە خەوت وە جیمین هاتە دەرەوە لە دۆڵابەکە و چوو بۆ دەرەوەی ژوورەکە و بە خێرایی هاتە دەرەوە لە ماڵەکەی میکا

end flash back

بمبورن دەزانم ئەم پاڕتەم کەمە بەڵام هیوادارم بە دڵتان بێت وە ڤۆت و کۆمێنت لە بیر مەکەن بای بای
😍😍💋💋😘😘😻😻😽😽

᯾ 𝐅𝐫𝐨𝐦 𝐇𝐚𝐭𝐫𝐞𝐝 𝐓𝐨 𝐋𝐨𝐯𝐞 ᯾ ༆ 𝒑.𝒋𝒎 ༆ کۆتایی هاتووەWhere stories live. Discover now