☯part(7)☯

744 92 3
                                    

میکا:ئۆهـ بمبورە نەمزانی کە ئەوەندە بە ئازارە منیش دایکم بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە مرد
جیمین:نەخۆشی چی؟
میکا:بەڕاستی نازانم کە چ جۆرە نەخۆشیەکە
من هەر کاتێک لە باوکم دەپرسم دەڵێ کە بەهۆی نەخۆشییەوە بووە وە کاتێک لێی دەپرسم کە چ جۆرە نەخۆشییەکە ئەویش دەڵێ نازانم بە ڕاستی من لەم بابەتەیا هیچ لە باوکم تێناگەم
(هەر کاتەک ئەوەم دانا(")واتا لەنێو دڵی خۆی دا قسە دەکات باشە بەهیوای تێگەشتن)
جیمین:"دڵنیام درۆی لەگەڵ تۆش دا کردوە بەڵام بەمزوانە هەموو شتێک ئاشکرا دەبێت"
دوای یەک کاتژمێر و نیو
میکا:دەی من دەبێت بڕۆم خوات لەگەڵ وە زۆر دڵخۆشبووم بە ناسینت
جیمین:وە هەروەها منیش زۆر دڵخۆشبووم باشە منیش دەگەڕێمەوە ماڵەوە بۆچی نایەیت و لەگەڵ من دەتگەڕێنمەوە ماڵەوە ها؟
میکا:نەخێر پێویست ناکات
جیمین:تکایە
میکا:باشە
جیمین و میکا هاتنە دەرەوە لە ڕێستۆرانتەکە و سواری ئۆتۆمبێلەکە بوون و بەڕێکەوتن بۆ ماڵەکەی میکا دوای کەمێک گەشتن و میکا هاتە خوارەوە و وتی
میکا:زۆر سوپاست دەکەم جیمین بای
جیمین:بای
میکا چوو بۆ ژوورەوە و جیمینیش گەڕایەوە ماڵەوە

    ☯بــــــــــــــەیــــــــــــانــــــــــــی☯

کاتژمێر٧:٠٠میکا خەبەری بوویەوە و گەرماوێکی
کرد و وە دواتر جلێکی کردە بەری و چوو بۆ خوارەوە و نانی بەیانی ئامادە کرد و دواتر نانی بەیانی خوارد کاتژمێر٧:٣٥خولەکە لە
دەرگا درا و میکا دەرگاکەی کردەوە نانا بوو
جلەکەی

نانا:سڵاو هاوڕێمیکا:سڵاو لە تۆش گیانی مننانا:دەی بابڕۆینمیکا:باشە دەینانا و میکا سواری ئۆتۆمبێلەکە بوون لە نێوئۆتۆمبێلمیکا:نانا من حەز ئەکەم ئۆتۆمبێلێک بکڕم چۆنە بەیەکەوە بچین؟نانا:کەوایە باشە کەی بڕۆین؟ میکا:نازانم تۆ بیڵێ کەی بڕۆین؟ نانا:باشە کە...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

نانا:سڵاو هاوڕێ
میکا:سڵاو لە تۆش گیانی من
نانا:دەی بابڕۆین
میکا:باشە دەی
نانا و میکا سواری ئۆتۆمبێلەکە بوون لە نێو
ئۆتۆمبێل
میکا:نانا من حەز ئەکەم ئۆتۆمبێلێک بکڕم چۆنە بەیەکەوە بچین؟
نانا:کەوایە باشە کەی بڕۆین؟
میکا:نازانم تۆ بیڵێ کەی بڕۆین؟
نانا:باشە کەوایە بەیانی دەڕۆین
میکا:باشە بەیانی دوای ئەوەی لە کار گەڕاینەوە دەڕۆین
نانا:باشە
نانا و میکا بەردەوام بوون لە قسە کردن تا گەیشتنە سەر کار
نانا:بای
میکا:بای بای
نانا ڕۆشت و میکا چوو بۆ نێو دووکانەکە هەر کە چوو بۆ ژوورەوە کارمەندێک هات و وتی
کارمەند:سڵاو
میکا:سڵاو
کارمەند:بەڕێوەبەر داوای تۆ دەکات وتی بابێت
بۆ ژوورەکەم کارم پێیتی
میکا:باشە سوپاس
میکا چوو بۆ لای ژوورەکەی بەڕێوەبەر و لە دەرگای دا و بەڕێوەبەر وتی
(بەڕێوەبەر لی دەکەمە(ب.لی)بەهیوای تێگەشتن)
ب.لی:وەرە
میکا چوو بۆ ژوورەوە و وتی
میکا:سڵاو بەڕێوەبەر شتێکت دەویست؟
ب.لی:ئا...ئێ...بەڵێ دەمەوێ پێت بڵێم بەڕاستی سەیرکە میکا تۆ وەک کچی منیت وە هیوادارم بەهەڵە بیرنەکەیتەوە من دەمەوێت پێت بڵێم کە تۆ دەبێت دەست لە کاربکێشیتەوە لەبەر ئەوەی بەشێک لە کڕیارەکانی ئێرە ڕەخنە لە تۆ دەگرن وە هەروەها گەر دەڵێی ئەوا تۆ لێرە بمێنەوە بە کڕیارەکان دەڵێم کە من تۆ دەرناکەم باشە تۆ
چی دەڵێیت؟
میکا:بەڵام بۆچی ڕەخنە لە من دەگرن من چیم کردووە؟
ب.لی:بەڕاستی من نازانم کە بۆچی بەڵام زۆرێک لە ڕەخنەکان لەسەر تۆن بمبورە تا ئێوارە دەتوانی بیربکەیتەوە گەر دەتەوێ لێرە بمێنەرەوە من پێیان دەڵێم کە تۆ دەرناکەم وە
گەر دەڕۆیت ئەوە لە دەستی خۆتە تۆ دەبێ بڕیاری خۆت بدەیت
میکا:واتا دەتوانم ئێوارە پێت بڵێم؟
ب.لی:بەڵێ دەتوانی
میکا:باشە سوپاس بای
ب.لی:بای
میکا هاتە دەرەوە لە ژوورەکە و دەستی کرد بە ڕێکخستنی جل و بەرگەکان کە دەبوایە لە
شوێنی خۆیان دایان بنێت تا لەناکاو زەنگی موبایلەکەی لێیدا
میکا:بەڵێ نانا؟
نانا:میکا من ناتوانم کە ئەمڕۆ بێم بە دواتا لەبەر باوکم چونکە دەبێت بچم بۆ کۆبوونەوە لەگەڵی وە کۆبوونەوەکە زۆری پێدەچێ بمبورە
میکا:نا کێشە نییە
نانا:دەی خوات لەگەڵ من دەبێ بڕۆم
میکا:خوات لەگەڵ

  ✴لـــــــــەلــــــــــایــــــــەکـــــــی تـــــــــر✴

؟؟؟:هەر کە میکا بەرە و ماڵەوە بەڕێ کەوت
بیڕوفێنە و بیهێنە لای من باشە
پاسەوان:بەسەر چاو
؟؟؟:ئێستا دەتوانی بڕۆی
پاسەوان:بەڵێ
پاسەوانەکە ڕۆشت و کەسەکە وتی
؟؟؟:ئێهـ بابزانین میکا کاردانەوەی چۆن دەبێت
کاتێک من دەبینێت بەنەفرەت بیت بەڕاستی
زۆر بە پەرۆشم حەز ئەکەم کە ئێستا بەدەستەکانی خۆم تۆ و کچەکەت لە ناو
ببەم بەڵام با سەرەتا ئەو ئازارە بکێشن کە من چەند ساڵە دەیکێشم بێ ئەوەی لێی
بێزاربم سوێند دەخۆم دەبێت هەر دووکتان
لە نێو ئاگرەکەی من بسوتێن و داوای یارمەتی
بکەن و منیش بە دڵخۆشیەوە سەیرتان بکەم

pov mica

       ئــــــــــــــــێــــــــــــــوارە

لە ڕێگا بووم بۆ ماڵەوە بەڕاستی زۆر دڵتەنگم
من دەستم لەکار کێشایەوە لەبەر ئەوەی نەمدەویست کە بەهۆی منەوە دووکانەکەی بەڕێوەبەر لی لەناو بچێت باشە من چیم کردووە؟چ هەڵەیەکم کردووە تا ڕەخنەم لێ
بگیرێ؟گەمژەینە بەهۆی قسەی چەند
کەسێکی لووت بەرز و خۆ بە زلزان کارەکەم
لەدەستدا بەڕاستی هەستێکی ناخۆشە باشە
بۆچی وا هەست دەکەم کەسێک بە
دوامکەوتوە بەڕاستی سەیرە؟

pov end

هەرکە میکا ویستی سەیری دواوە بکات
لەناکاو بێهۆش بوو لەبەرئەوەی کە میکایان
ڕوفاند وە بێهۆشیان کرد لەبەر ئەوە بێهۆش
بوو

   لــــــــەلــــــــــایـــــــەکــــــــی تــــــــر

پاسەوان:گەورەم ئەومان هێنا
؟؟؟:باشە بیبەنە ژوورەکەی سەرەوە
پاسەوان:باشە بەسەر چاو
؟؟؟:ئێستا کاتی ئەوەیە دۆزەخت نیشان بدەم
ههههه

✴✴✴✴✴✴✴✴✴✴✴✴✴✴✴✴✴✴✴✴
باشە ئەو کەسە کێیە کە میکای بردوە؟

یان ئەو کەسە چی لە میکا دەوێت؟

ئایا ئەو ڕاستییە چییە کە ئەو کەسە هەوڵ دەدات کە بیزانێت؟

ئایا میکا چی بەسەر دێت؟

باشە ئەو کەسە مەبەستی کێ بوو کاتێک وتی حەز ئەکەم کە خۆت و کچەکەت لە
ناو ببەم؟

باشە میکا بۆچی لەکارەکەی دەرکرا؟

ئەمانە هەمووی لە پاڕتەکانی داهاتوو
دەزانن وە تکایە ڤۆت و کۆمێنت بکەن

      ٢٠ڤۆت+٢٠کۆمێنت=پاڕت

بای بای❤💝 خۆشمەوێن کیوتەکانم💋

         ♨762 Words♨

᯾ 𝐅𝐫𝐨𝐦 𝐇𝐚𝐭𝐫𝐞𝐝 𝐓𝐨 𝐋𝐨𝐯𝐞 ᯾ ༆ 𝒑.𝒋𝒎 ༆ کۆتایی هاتووەWhere stories live. Discover now