pov jimin
دوای ئەوەی نانا دەستی کرد بە ڕۆشتن منیش دوای کەوتم تا گەیشتنە کەنار دەریا و هاتنە خوارەوە لە ئۆتۆمبێلەکە هەر کە هاتنە خوارەوە لە ئۆتۆمبێلەکە میکا چوو بۆ ناو ئاوەکە تا لەناکاو بانگی نانا و ئەو کوڕەی کرد کە لەگەڵ یان بوو ئەوانیش چوون بۆ لای و دەستیان کرد بە یاری کردن تا لە ناکاو وەستان لە یاری کردن و لە سەر لمەکە پاڵکەوتن وە دواتریش کوڕەکە ڕۆشت بەڵام کاتێک میکا سەیری دەوروبەری ئەکرد منی بینی و خەریکی قسە کردن بوو لەگەڵ نانا تا کوڕەکە هاتەوە وە لە ماوەیەی کە قسەی لەگەڵ نانا ئەکرد تەنها سەیری منی ئەکرد ئیتر من تا ئێوارە چاودێری میکام کرد تا گەڕانەوە ماڵەوە و نانا و کوڕەکە ڕۆشتن و میکاش چوو بۆ ژوورەوە وە دوای ئەوەی کە میکا چوو بۆ ژوورەوە منیش گەڕامەوە ماڵەوە و گەرماوێکم کرد و نانی ئێوارەم خوارد بەڕاستی زۆرم برسی بوو لەبەر ئەوەی لە بەیانییەوە هیچم نەخواردوە وە دوای ئەوەش چووم بۆ ژوورەکەم و پاڵکەوتم تا خەوم لێکەورت
بـــــــــــــەیــــــــــــانــــــــــــی
pov mica
بەیانی هەڵسام کاتژمێر٦:١٥خولەک بوو گەرماوێکم کرد و جلێکم کردە بەرم و چووم بۆ خوارەوە نانی بەیانیم ئامادەکرد و خواردم
جلەکەی
دوای ئەوەی تەواو بووم لە نانخواردن سەیری کاتژمێرەکەم کرد کاتژمێر٦:٥٥خولەک بوو سەیری موبایلەکەم کرد و خۆم پێی خەریک کرد تا کاتژمێر بوو بە٧:٣٥خولەک لە دەرگا درا هەڵسام و چووم دەرگاکەم کردەوە نانا بوو سڵاوم لێکرد و وە دواتریش سواری ئۆتۆمبێلەکە بووین دوای١٥خولاک گەیشتین و هاتمە خوارەوە لە ئۆتۆمبێلەکە و چووم بۆ سەر کاری خۆم و دەستم کرد بە کار کردن
نــــــــــــــــــیــــــــــــــــــــوەڕۆ
pov end
کاتێک میکا خەریکی کار کردن بوو دوو کارمەند کە لە هەمان دووکان لەگەڵ میکا کاردەکات بەلای میکا دا ڕۆشتن و یەکێکیان وتی
کارمەند یەکەم:بەڕێز جیمین دەبێت چی کارێکی لێرە هەبێت هاتووە بۆ ئێرە؟
کارمەند دووەم:نازانم بەڕاستی زۆر جوان و کەشخەیە بەڕاستی ئەو کچەی کە لە داهاتوو دا دەبێت بە هاوسەری بەڕێز جیمین زۆر بە بەختە
کارمەند یەکەم:بەڵێ وایە
هەر کە میکا گوێی لەم قسانە بوو چوو بۆ لای دوو کارمەندەکە و وتی
میکا:تۆ وتت جیمین؟
کارمەند دووەم:بەڵێ بۆچی؟
میکا:ئەی بە نەفرەت بی
کارمەند یەکەم:شتێکت وت؟
میکا:نا هیچ سوپاس
میکا دوو کارمەندەکەی چێهێشت و دووبارە دەستی کردەوە بە کار کردن تا لەناکاو کەسێک دەستی لەسەر شانەکەنی دانا و میکا سوڕایەوە و سەیری کرد کە ئەو کەسەی دەستی لەسەر شانی دانا بوو جیمین وتی
جیمین:سڵاو
میکا:سڵاو
جیمین:ئێوارە وەرە
میکا:بۆ کوێ وابزانم تۆ شێتیت ئەی وانیە؟
جیمین:نەخێر من دەڵێم کە ئێوارە وەرە بۆ ئەوەی بەیەکەوە نانی ئێوارە بخۆین
میکا:بۆچی؟
جیمین:ئێ ئەو شەوەی کە پێم وتی با شتێک بەیەکەوە بخۆین لە ڕێستۆرانتەکە بەڵام تۆ وتت کە کارت هەیە بۆ جارێکی تر هەر لەبەر ئەوە وتم با ئەمڕۆ بێت ئێوارە کاتژمێر٧:٠٠چاوەڕێت دەکەم لە ڕێستۆرانتی*****هیوادارم کە لەوێ ئامادەبی خوات لەگەڵ
جیمین بێ ئەوەی بهێڵێت میکا قسە بکات ڕۆشت
میکا:ئایە ئەم کوڕە شێتە؟
میکا کەمێک وەستا وە دواتر دەستی کردەوە بە ڕێکخستنی جلەکان
YOU ARE READING
᯾ 𝐅𝐫𝐨𝐦 𝐇𝐚𝐭𝐫𝐞𝐝 𝐓𝐨 𝐋𝐨𝐯𝐞 ᯾ ༆ 𝒑.𝒋𝒎 ༆ کۆتایی هاتووە
Short Storyهەتا چەند مرۆڤەکان دڵیان ڕەق بێت بەڵام هەر ڕۆژێک دێت دەگۆڕێن بۆکەسێکی باش کە هەرگیز ناتوانیت دەست بەرداری بیت ئەگەر بە مردنیش بیت by:@choymica