"شیزۆفرینیا کەرتبوونی کەسایەتی نییە بەڵکو دابڕانە لە واقیع"
شیزۆفرینیا Schizophreniaلە نەخۆشییە عەقلییە هەرە ئاڵۆزو گرانەکان کە
هەتا ئێستا ناسرابێت،دەستنیشانکردنی ئەو نەخۆشییە زۆر گرانەو دیاریکردنی هۆکانی
تووشبوونیشی زۆر لەوە گرانترە
زانایان و بیردۆزان چەندەها بۆچون و هۆکاریان دیاریکردووە بۆ توشبوون بەم نەخۆشیە ،ئەم
بیرۆکەو بۆچونانەش بەدرێژایی مێژوو بەشێوەیەکی بنچینەیی گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە
شیزۆفرینیا چییە و بۆچی تووشی خەڵک دەبێت؟ ئایا یەک هۆکاری هەیە یان زنجیرەیەک هۆ؟
ئایا هۆکارەکانی توشبوون بە شیزۆفرینیا جینیتیکیە بایۆکیمیاوییە،هەڵسوکەوتییە یان
دەوروبەر؟
شیزۆفرینیا نەخۆشیەکی سەختی مێشکە ١٪ی خەڵک تووشی ئەم نەخۆشییە* دەبن
بەڕێژەیەکی وەک یەک بۆ ژن و پیاو.ئەم نەخۆشییە زیاتر تووشی هەژاران دەبێت تا
دەوڵەمەندەکان زانایان و پزیشکەکان بۆ ماوەیەکی دورودریژ لەو باوەڕەدا بوون کە
شیزۆفرینیا کەرتبوونی کەسایەتییە،تەنانەت ناوەکەی بەزمانی عەرەبی بە (فیام العقل)
ناسراوە کە ڕێک کەرتبوونی کەسایەتی دەگەیەنێت،بەڵام ئەمڕۆکە زانایان بۆیان دەرکەوتووە
کە لەباتی کەرتبوونی کەسایەتی کەرتبوونە لە جیهانی واقعی و بەم جۆرە دەتوانین
بڵێین دابڕانە لە واقیع،ئەم نەخۆشیە نەخۆشیەکی درێژخایەنەو زۆر زەحمەتە بەتەواوی
چارەسەربکرێت،بەڵام لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا دەتوانرێت بەهۆی دەرمانەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت
بەسەریدا،لەبەر ئەوەی کەهۆکارێکی دیاریکراولەگۆڕێدا نەبووە بۆ شیزۆفرینیا بە درێژایی
مێژوو چەندەها بیروبۆچون و لێکدانەوە پێشنیارکراوە بۆ هۆکانی شیزۆفرینیا
ئەم بیروبۆچونانە بە ئەفسانەو جادوو دەستیانپێکردووە
گەشتوونەتە توێژینەوەو لێکۆڵینەوەی مەیدانی و تاقیگەیی و تا ئێستاش بەردەوامە
لەگەڵ پێشکەوتوترین تەکنەلۆجیای سەدەی بیست و یەکەمدا
ئەگەرچی شیزۆفرینیا هەتا ئێستاش لێڵ و تەمومژاویە بەڵام نەخۆشییەکی نوێ نییە،
نیشانەگەلێکی تایبەت بە شیزۆفرینیا لە سەردەمە هەرەکۆنەکانەوە دەستنیشانکراون
بۆچونێکی باو ئەوە بووە کە هەڵسوکەوتە نامۆکان بەهۆی دەستوەشاندنی جنۆکە یان
شەیتانەوە دێنە ناو لەشی مرۆڤ و لەهەندێک کەلتوردا وتوویانە خوا غەزەبی لێگرتووە لەبەر
ئەوەی خەڵک خۆیان خراپن!
ئەو نەخۆشانەی کە تووشی شیزۆفرینیا بن دوو جۆر نیشانەیان تێدا دەردەکەوێت:
نیشانە پۆزەتیفەکان و نیشانە نێگەتیفەکانیش وەک وڕێنەو ڕێچکەو پەشێوی
لە بیرکردنەوەداو نیشانە نێگەتیفەکانیش،
وەک بێتاقەتی و کەمتوانایی و نەتوانینی دەربڕینی هەستونەست و
گۆشەگیری و قوڕوقەپی و قسەنەکردن
بەتایبەتی لە قوناغە هەرە خراپەکاندا
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا زۆر زەحمەتە یەکسەر بتوانیت نەخۆشی
شیزۆفرینیا دەستنیشان بکەیت چونکە ئەو نەخۆشیە خۆی لەخۆیدا بەهێواشی
تەشەنە دەکات و کەسایەتی نەخۆشەکە لەگەڵ تەشەنەکردنی نەخۆشییەکەدا
ووردە ووردە گۆڕانی بەسەردادێت زۆر جار نەخۆشەکە بەتەواوی ئاساییە،
بۆیە زەحمەتە لەوبارەدا هیچ نەخۆشییەک دەستینیشان بکەیت،هەندێک جاریش
کە نەخۆشیەکە بەتەواوی زاڵدەبێت بەسەریدا و کەسایەتی ڕاستەقینەی نەخۆشەکە
لەلایەن کەسایەتییە نائاساییەکەوە بەتەواوی دەکرێت بەژێرەوە، لەوانەیە دکتۆرەکان
لێیان تێکبچێت و ئەوە بە کەسایەتی ڕاستەقینەی ئەو مرۆڤە بزانن
[Schizophrenia Association of Great Britain_Online]
هەندێک زانایان لەو باوەڕەدان کە هۆکاری تووشبون بە نەخۆشی شیزۆفرینیا
بۆماوەییە(جینەتیکییە)ئەوان تاقیکردنەوەکانی خۆیان لەسەر مناڵە دووانەکان ئەنجامداو
زانیاری باشیان کۆکردەوە،ڕاپۆرتی بەرپرسی نوشداری گشتی لە ئەمەریکا لەبەر شیزۆفرینا 2002
و
YOU ARE READING
ɪɴғᴏʀᴍᴀᴛɪᴏɴ ᴀʙᴏᴜᴛ ꀷꏂꎇꎇꏂꋪꏂꈤ꓄ ꌚꀤꏳꀘ
Actionزانیاری لەسەر نەخۆشیە جۆراوجۆرەکان لێرە ببینە~💜