خاسیەت و نیشانەکانی پارانۆیا:-نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە کەم یان زۆر لەلای زۆربەی تاکەکانی کۆمەڵا هەیە،لەبەرئەوەی
بوونی کەمێک لەئەو نیشانانە لەلای کەسی نۆڕمەڵا و ئاسایی پێویستە، بەڵام کاتێک زۆر
دەبێت لەڕێژەی ئاسایی خۆی دەردەچێت،ئەوکاتە دەبێت بە نەخۆشی و گرفت بۆ خاوەنەکەی
درووست دەکات ڕەگەز و نیشانەی سەرەکی حاڵەتی پاڕانۆیا بریتییە لە نەبوونی متمانە و
بڕوا بەخەڵکی سەرەڕای گومانکردن لە نیەت و ڕاز و نیازیان، دەتوانین بەکورتی ئاماژە بۆ
گرنگترین نیشانەو خاسیەتەکانی پاڕانۆیا بکەین،کە ئەمانەی لای خوارەوە:-1- بەردەوام گوومانی لەکەسانی چواردەوری هەیە و متمانەیان پێناکات و بەچاوی ترس و
دوودڵی سەیریان دەکات.2- زۆر هەستیارەو بەردەوام لەکەمیندایە بۆ ئەوەی بچووکترین زانیاری دەربارەی ڕاز و نیازی
کەسانی چواردەوری دەستبکەوێت و بەئەو کارەش دڵخۆشی خۆی بداتەوە و گومان و دوودڵیەکانی
ببێت بە ڕاستی.3-بەردەوام پێشبینی فرت و فێڵ و تەڵەکەبازی و شتی خراپ لەکەسانی تر دەکات،سەرەڕای ئەوەش
کەسانی چواردەوری چەند دڵسۆز و ڕاستگۆ بن٫ ئەوا ئەم هەر گومانیان لێدەکات.4- لە ئەو بڕوایەدا کە ڕەفتار و هەڵسوکەوت و قسەی کەسانی تر دژی ئەون.
5- بەردەوام بە ئەو ئاڕاستەیە کاردەکات کە مانای دوای ووشەکان و مەبەستی ڕاستەقینەی
ڕەفتار و هەڵس و کەوتەکان بزانێ و بە ناخ و قوڵایی مانای شتەکاندا بچێتە خوارەوە
چونکە لەئەو بڕوایەدایە کە هەموو ووشەیەک دوو جۆر مانای هەیە، یەکەمیان ڕوواڵەت
و دیارە ئەوی تریشیان شاراوەو مانادارە.6- هەموو لۆمە و ڕەخنە و گلەیەکانی کەسانی تر ڕەتدەکەنەوە و هەست بە بەرپرسیارەتی
ناکەن و لە ئەرک و چاڵاکییەکانی ژیانی ڕۆژانەی خۆیان ڕادەکەن سەرەڕای ئەوەش
بەرپرسیاریەتی سەرنەکەوتنەکانی خۆیان دەخەنە ئەستۆی کەسانی،تر.7- زۆربەی کات لە حاڵەتێکی گرژی و هەڵچوونیدا دەژین و زۆر بە پرتە و بۆڵەن
و گلەین.8- زۆر حەز بە ڕوواڵەت و چوونە ناو وردەکاریەکان و گەڕان بە دوای پەراوێز و
لێکدانەوەی دیاردەکانی ژیان.9- نیشانەکانی حەسوودی و غیرە و سارد و سڕی عاتفی لەلایان دیار و باوە
جۆرەکانی پارانۆیا:-
پارانۆیا چەند جۆرێکی هەیە کە بەپێی سروشت و ناوەڕۆکی وەهم بیر و باوەڕە
نادرووستەکان جیاوازن،لەگرنگترین جۆرەکانیشی ئەمانەی لای خوارەوەن:-
YOU ARE READING
ɪɴғᴏʀᴍᴀᴛɪᴏɴ ᴀʙᴏᴜᴛ ꀷꏂꎇꎇꏂꋪꏂꈤ꓄ ꌚꀤꏳꀘ
Azioneزانیاری لەسەر نەخۆشیە جۆراوجۆرەکان لێرە ببینە~💜