~خـۆکـوشـتـن~

132 23 55
                                    

ئەوەی شایەنی باسە ژیان و مردن دوو بابەتی زۆر گرنگ و ئاڵۆزن کە تا ئەمڕۆ زانستی
پزیشکی بە هەموو بەشەکانییەوە نەیتوانیوە پەی بە نهێنییەکیان بەرێت لەبەرئەوەی
هەریەکەیان تایبەتمەندییەکی خۆی هەیە و زۆر لەوی تر جیاوازترە مردن ڕووداوێک
یان دیاردەیەکی ناخۆشە کاتێک مرۆڤ کۆرپەیەکی، خۆشەویستێک، کەس و کار،
باوک و دایک لەدەست دەدات و دەمرن وەلێ دەبێت ئەو ڕاستییە لە یاد نەچێت کە
ڕۆژێک دێت هەموو مرۆڤێک بمرێت، هەرچەندە زۆر زەحمەتە باس لە مردن بکەین بەڵام
کاتێک باس دێتە سەرخۆکوشتن وات مرۆڤ لەهەلومەرجێکی تایبەتیدا دەستی دەچێتە خۆی
و خۆی دەکوژێت ئەوا تراجیدیایەکی گەورەیە بۆ مرۆڤەکە، هاوکات دایک و باوک و کەسوکارو
منداڵەکانی(گەر هەیبێت)لەهەندێ هەلومەرجی تایبەتیدا وەک لەکاتی شەڕ دەبینێرێت
هەندێک پێشمەرگە نەیان ویستووە دوژمن وەک دیل بیانگرێت و سووکایەتیان پێبکات
دوا فیشەکی هەڵگرتووە تا خۆی پێ بکوژێت بەزیندوویی نەکەوێتە دەستی دوژمن.

وەلە هەندێ باری دەروونی ناسک و لەپڕێکداو لەچەند خولەکێکدا هەموو دنیا
دەڕووخێت بەسەر مرۆڤدا و مرۆڤ ژیانی خۆی لەدەست دەدات.

یەکەم قۆناغی خورپەکە دەبێتە هۆی پەککەوتن و ئیفلیج بوونی ژیان و هێدی هێدی
هێواش هێواش مرۆڤ بەرەو مردن دەبات،ڕاستییەک هەی کە زۆرجاران مرۆڤی
زیندوو بەزەحمەت لێی تێدەگات مرۆڤ سەری دەسوڕمێت کاتێک دەبیستین یەکێک
خۆی کوشت، لەو کاتەدا هەموو پرسیاری ئەوە دەکەن کە ئایا چۆن دەستی چووە خۆی؟؟

لەکوردەواریدا وەک باوە و شێوازێکی زۆر جیاوازە لەدنیادا زۆر جار کچان و ژنان دەستیان
دەچێتە خۆیان و بەخۆسووتاندن هەوڵدەدەن خۆیان بکوژن، هەندێک جار گەر فریای ئەو
ئافرەتە بکەوین و لەمردنیش ڕزگار بکرێت بەڵام لەوانەیە برینی سوتاوییەکە ئەونە سەخت
بێت و پێستی نەخۆش تێک بدات یان ناشیرینی بکات و ببێتە هۆی نەخۆشی یان گرێی دەروونی
خراپ بۆ ئەوکەسە.

ئێمەی مرۆڤ بەقسە لەیەکتر تێدەگەین و پێویستە بەهێمنی و لەسەرخۆ دوور لەهەڕەشە
لەیەکتر نزیک بیینەوە و دڵنەوایی یەکتر بدەینەوە و هاریکاری یەکتری بکەین تاتووشی
خورپەکە نەبین.

هەندێک پسپۆڕ خۆکوشتن وەک گیروگرفتێکی کۆمەڵایەتی، پزیشکی دەدەنە قەلەم هەرچەندە
ڕێژەی ئەوکەسانەی خۆیان دەکوژن لە کۆمەڵگایەکەوە بۆ یەکێکی تر جیاوازە بۆ نموونە
لەسوویددا ساڵانە نزیکەی 1400-1300کەس خۆیان دەکوژن و ڕێژەکە لەنێوان و پیاو و
ژنیشدا جیاوازە هەرچەندە بەپێی ئاین وەک لە ئیسلامدا باس دەکرێت ئەو کەسەی خۆی
دەکوژێت کافرە، وەلێ ئەمەش نەبۆتە ڕێگر لەمرۆڤ و بگرە لەژێر چەندان پەستانی دەروونی
جیاوازدا ئەنجام دەدرێت بۆ نموونە ئەو ئافرەتانەی لای خۆمان کەخۆیان دەسووتێنن.

ساڵانە لەڕووسیادا نزیکەی 60هەزار مرۆڤ خۆیان دەکوژن تەمەنیان لەنێوان 55-44
ساڵاندایە وەلە لێتوانیا بەپلەی یەکەم دێت.

هۆی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی، ئابووری، خێزان، جیابوونەوە، تەنیایی،
ئامادەبوونی جەستەیی دەروونی بۆ ئەنجامدانی کارەکە (7) هەرچەندە ئێمە لێرەدا ناچینە
ناو هۆ و هۆکارەکانی ئەم تراجیدایەی ئافرەتانەوە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
های گایز......
بەشی دووەمی دابنێم؟!

ɪɴғᴏʀᴍᴀᴛɪᴏɴ ᴀʙᴏᴜᴛ ꀷꏂꎇꎇꏂꋪꏂꈤ꓄ ꌚꀤꏳꀘWhere stories live. Discover now