-unedited-
_سوپرایز!
بیری نۆها دەکەم! دەمەوێت بە زووترین کات بێتەوە ناو چیڕۆکەکە.!***************
"لە پێچانەوە تەواوبووین."
سیدنی نەیدەتوانی لە ئامبەر تێبگات تا چووە ژوورەکەی.بە گیدیۆنی ناساند کە خەریک بوو دوو جانتای قوتابخانەی کۆدەکردەوە.سیدنی چاوەڕێی کرد تا ئامبەر بۆ گیدیۆنی ڕوونکردەوە کەوا چۆن ئەم پەرییە یارمەتیان دەدات تا بڕۆنە دەرەوە."ئەم دوانەتان بۆ کوێ دەچن؟"
سیدنی پرسی و سەیری گیدیۆنی کرد کە شڵەژاو دیاربوو."دەچینە لای باوکم؟"
گیدیۆن وەڵامی دایەوە لەکاتێکدا ئامبەر کەمێک کێکی پێشکەشی سیدنی کرد."سوپاس."
سیدنی بە چرپەوە ووتی.سەیری ژوورەکەی کرد ،دەیزانی ژووری ئامبەرە چونکە تەنها یەک تەختە خەوی لێبوو.سەرتاپای ژوورەکە بە پەمەیی ڕەنگ کرابوو."تۆ هێشتا زۆر جوانیت."
گیدیۆن بە سیدنی گوت."سوپاس ، ژوورەکەشت جوانە."
سیدنی ووتی و سەیری ئامبەری کرد .نەیدەزانی چۆن بە منداڵەکان بڵێت کە ئەو دایکیانە.هەردووکیان بە خەونێک دەچوون کە ئێستا لە دونیای ڕاستەقینە دەیانبینێت."بەڵام...چۆن ئەو دوانەتان پلانتان داناوە بچن بۆ..سیاتڵ...ئەوێ زۆر دوورە."
سیدنی پرسی ، هەردوو منداڵەکە بێدەنگ مانەوە تا گیدیۆن ووتی،"ئێمە پلانمان هەیە تا بەرتیل بدەین بەو پڕە پارەیە."
ئامبەر هەندێک پارەی لەناو جانتاکە نیشاندا ، و سیدنی شۆک بوو.منداڵەکانی زۆر بچوکن تا ئەم شتانە بزانن."کێ دەربارەی ئەمە فێری کردوون؟...مەبەستم بەرتیل و ئەو شتانە."
سیدنی پرسی و سەیری نیوچەوانی گیدیۆنی کرد کە زۆر بە هی نۆها دەچوو."داپیرەم هەردەم بەرتیلمان پێدەدات." ئامبەر ووتی ، زۆر بەجوانی دەردەکەوت لەناو ئەو عەزیەی پۆشیبووی.
"وە ئەمە هەموو جارێک لە بەرژەوەندی ئەو دەبێت."
گیدیۆن ووتی و دەستی بۆ ئامبەر ڕاکێشا."هیچ جارێکی تر بەرتیلتان داوە؟"
سیدنی ووتی ، دەترسا لەوەی چۆن لەلای منداڵەکانی وەک نامۆیەک دەردەکەوێت."بۆ گەشت کردن نا ، بەڵام دڵنیام ئاگام لێی دەبێت."
گیدیۆن بە باوەڕبەخۆبوونەوە ووتی. بە قەمیسە ڕەشەکەیەوە زۆر باوەڕی بەخۆی هەبوو وەک منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ.
YOU ARE READING
تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️
Mystery / Thrillerسیدنی براون دەبێتە 18 ساڵ لەچەند ڕۆژێکی تر دا، بەڵام ئەو ڕۆژە وەک کابوسێکە بۆی،چونکە دەبێ هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی 49 ساڵەدا بکات. ژیانی ئەو شاراوە نییە هەموو شارۆچکەکە دەزانن چی بەسەرهاتووە. هەمیشە سەری خۆی نزم دەکرد، وە هەرگیز قسەی لەگەڵ کەس نەدە...