29

1.8K 281 182
                                    

سیدنی هێشتا بە خراپی دەلەرزا، سەیری دەوروبەری خۆی کرد. شوێنەکە وەک هۆڵێکی گەورە وابوو کە هەموو شوێنێکی پیس بێت. نەیتوانی چیتر لە شوێنی خۆی بوەستێ بۆیە لەسەر زەویەکە دانیشت بە هەنسکدانەوە. نیگەران بوو لەوەی کە نۆها بێت و پرسیاری زیاتری لێبکات و دەترسا کە لێیبدات.

هەستی بە خراپی دەکرد دەربارەی هەموو ئەو شتانەی نۆها بەسەر هێنا و هیچ گوێی بە پاڕانەوەکانی نەدا.
هەوڵیدەدا هەناسەی ئاسایی بکاتەوە بەڵام نەیدەتوانی بەبیرکردنەوە لەوەی کە دیسان ڕووبەڕووی ببێتەوە.

ئای خودایە، چی ڕوودەدا؟ یان لەوانەیە توڕەییەکەی نەمێنێت وە هیچ شتێک باس نەکاتەوە.
سیدنی هیوای دەخواست کە ئەم سیناریۆ بچوکەی کە لە مێشکی دروستی کردووە ڕاست بێت.کاتژمێرەکان تێپەڕین بەڵام نۆها نەهات. وە سیدنیش چیتر لای دەرگاکە گوێی لە جوڵەکانی دەرەوە ڕانەگرت.

لەوانەیە چووبێتە ئۆفیسەکەی.
بیریکردەوە.
زانینخوازی بەرامبەر لای باشوری خانووەکە کە زیادیکرد بەڵام بەخۆی ووت کە خۆی نەخاتە ناو ئەم کێشانەوە.

چەند قادرمەیەک لە گۆشەیەکی دوورەوە سەرنجی ڕاکێشا بۆ خۆی، بیریکردەوە کە لەوانەیە نۆها بەم زووانە نەیەت. بۆیە بە شوێنەکەدا سوڕایەوە. بە هیوای ئەوەی کە شوێنێک بدۆزێتەوە لە قادرمەکان چووە خوارەوە. کە هاتە خوارەوە هۆڵێکی فراوانی بینی لەلای ڕاستی پەنجەرەیەکی گەورە هەبوو کە دیمەنی نافورە شکاوەکەی دەرەوەی بە جوانی دەردەخست.

خەمبارییەکی زۆری لە شوێنەکە بەدیدەکرد. وەک ئەوەی ئەم شوێنە نهێنییەکی هەبێت کە قوڵترە لە ئازارەکانی. لە هۆڵە تەسکەکە تێپەڕی کە سێ ژووری لێبوو. دەرگاکان تۆزێکی زۆریان لەسەر بوو. بەهەمان شێوەی کەلوپەلە بەنرخەکانی تر و دیوارەکان هەمووی بە تۆز داپۆشرابوو. هەوڵیدا بچێتە ژوورەوە بەڵام هەر سێ ژوورەکە قوفڵ درابوون.

کات تێپەڕی و ئێوارە بوو کە سیدنی سەرچەفەکانی کەمێک لەسەر کەلوپەلەکان لادا، یان بیری لەو بارودۆخە دەکردەوە کە تێی کەوتووە. سوپاسگوزار بوو کە باسی دەرمانەکانی نەکرد.

بە بیرکردنەوە لەم شتانە وێنەیەکی داپۆشراووی بینی سەرچەفەکەی کەمێک لابرد و وێنەی دوو کەپڵی بینی. دەیویست وێنەکە بەوشێوەیە بە ڕوونی ببینێت بەڵام زۆر مەراق بوو بۆیە سەرچەفەکەی لابرد. گەڕایە دواوەوە.
سەیری وێنە گەورەکەی کرد کە نۆهای گەنجی پیشان دەدا بە جلی باسکەوە کە کچێکی لە باوەش بوو و ماچی دەکرد. هەردووکیان زۆر دڵخۆش دیاربوون. ئاسودە و دوو کەپڵی تەواو بوون بۆ یەکتری. هەروەک ڤیڕۆنیکا و کالیب. وە زۆر بە قوڵی لە خۆشەویستیدا بوون.

کچەکەی وێنەکە درێژ و جوان بوو. قژێکی قاوەیی جوان و ڕوومەتێکی بڵندی هەبوو.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz