19

1.3K 304 115
                                    

چاپتەری نۆزدە

٢٤ کاتژمێر تێپەڕیوە لەوکاتەوەی کە هەنتسڤیلی جێهێشت.دەستی لەسەر فایلەکان دانابوو بیری لە یەک ملیۆن شت دەکردەوە لە یەک چرکەدا. گرنگ نییە چەند سەیری فایلەکان بکات، ژیانی قژ سور زۆر ئاڵۆزتر بوو لە ژیانی ئەو. بە تایبەتی کە زانی دەستگیرانەکەی 49 ساڵە و بە منداڵی دەستدرێژی کردتە سەری زۆر سەرسام بوو.

نەیدەتوانی چاوەکانی لەبیر بکات. وە کە هەموو کات دەلەرزی لە ترسان وەک ئەوەی شتێکی خراپ ڕووبدات. نەیدەتوانی بیر لە هیچ شتێکی تر بکاتەوە جگە لەوەی کە ئێستا ئەو سەلامەتە یان نا. تەنها ئەگەر نۆها کۆنەکە بایە، نەیدەهێشت هیچ شتێک لەوانە ڕووبدات و بە توڕەییەکەی شارۆچکەکەی دەسوتاند بۆئەوەی ئەو فریشتە بچوکە ڕزگار بکات.
بەڵام ئێستا هەموو شتێک گۆڕاوە. بۆ ماوەیەکی درێژە ڕقی لە هەموو ژنێک دەبێتەوە. بەڵام قژ سور وەک ئەوانی تر نییە چونکە یەکەم جارە دڵی بۆ کچێک بهێشێت و بۆ کارە پیسەکانی نەیەوێت. قژ سوریش لەو جۆرە نەبوو کە نۆها دەیویست بەڵام هێشتا زۆر بیری لێدەکاتەوە.

قژ سور هۆکارێکە بۆتە هۆی ئەوەی دوو ڕۆژە بیری لە خۆشەویستە تراژیدییەکەی ڕابردووی نەکردۆتەوە، ئەو هێشتا نەیدەزانی چی بکات بۆ قژ سور بەڵام دڵنیا بوو کە لەم دۆزەخە دەریدەهێنێت. هەرکە هێنایە لای خۆی ئەوکاتە بیر دەکاتەوە چی لێبکات. بەڵام بڕیاریشی دا کە هیچ کەسێکی تر ناتوانێت ئازاری بدات جگە لە ئەو. بە بیرکردنەوە لەو شتانە کەسێکی بانگ کردووە، بۆئەوەی بینێرێتە خانووی بلەیکەکان بۆئەوەی دڵنیا بێتەوە ئەگەر سیدنی حاڵی باش بێت یان خراپ.

تەقەی دەرگاکە وای کرد بێتەوە جیهانی ڕاستی،
"وەرە"
"بەڕێزم ئەو کەسەی داوات کردبوو لە ژووری کۆبونەوە چاوەڕێت دەکا."
سکرتێرەکەی پێی ووت.

لە ئۆفیسەکەی هاتە دەرەوە و بەرەو ژووری کۆبونەوە بەڕێکەوت، زۆر هەوڵیدەدا کە بیر لە سیدنی نەکاتەوە، هێشتا دەنگە شەیتانیەکەی ناخی هاواری دەکرد.

تەنانەت ئەگەر بۆ خۆتیش بیبەیت و شتەکان خراپ بوون، ئەوکاتە چی دەکەی.

هەموو شتێک لە کۆبونەوەکە بەو شێوەیە ڕۆشت کە پلانی بۆ دانابوو. وە پاش یەک سەعاتی تر دەبێت بچێتە ساکرامێنتۆ وەک سەرۆکی میلەر کە لەویش لقی خۆی هەیە. وە دڵنیابوو کە لە 36 کاتژمێری تردا دەبێتە خاوەنی کۆمپانیای میلەر.
وە هەموو شتێکیش بەپێی پلانەکەی ڕۆشت. پاش 46 کاتژمێر لە ئاهەنگێکی گەورە بوو کە کەمتر لە 70 کەس ئامادەببون. دەوڵەمەندترین و بەهێزترین کەسەکان و نوێنەرە بازرگانەکانیان کۆکردبووەوە لە ژێر یەک سەقف بۆئەوەی پیرۆزبایی لە خاوەنی نوێی کۆمپانیای میلەر بکەن. لە دەوڵەمەندترین کەسانی ڕوسیا بگرە تا شێخەکانی عەرەب لە ئاهەنگەکە بەژداربوون.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang