قەناعەت!

75 24 8
                                    

......................ئەو ڕۆژە ڕۆژی هەینی بوو کۆتا ڕۆژی هەفتە یەکێ لە کرێکارەکان چوە ناو بەفرگری کارگەکەوە تا چەن سنوقێک خۆراک دەربێنێت بەڵام لەو کاتەیا دەرگاکە داخرا دەرگای بەفرگرەکەش تەنها لە دیوی دەرەوەوە ئەکرایەوە ، چەن جارێک لە دەرگاکەی یا هاواری کرد کەس بەهانەیەوە نەهات چونکە کاتی کارکردن تەواو ببوو هەموان ڕۆشتبونەوە باش ئەیزانی تا دوو ڕۆژی کە نایەنوە سەرەنجام بەتەنیا لە سەرمانا ڕەق ئەبێتەوەو ئەمرێت ، بە بێ هیوای دانیشتوو چاوەڕێی مردنی ئەکرد ، دوای دوو ڕۆژ کرێکارەکان هاتنەوەو دەرگای بەفرگرەکەیان کردەوەبینیان کابرا مردوە لەپەڕەیەکا چەن دێڕێکی نوسیبوو . . ئێستا من لەناو ئەم بەفرگرەیا زیندانی کراوم ، سەری پەنجەکانم خەریکە ڕەق ئەبن ، هەست ئەکەم ناتوانم بجوڵێم هەستەکەم لەسەرمانا ئەمرم ، وردە وردە نوسینەکان تێکەڵ بوون و نە ئەخوێنرانەوە ، . . ئەوەی سەیرە بەفرگرەکە ئیشی ناکرد ئەسڵەن وایەرەکەی لێکرابۆوەو بە کارەباوە نەبەسترابوو ، ئەوەی ئەم کابرایەی کوشت بیرکردنەوەی خۆی بوو قەناعەتی کردبوو کە ئەو تەواو لێرەیا ئەمرێت ئێرە بەفرگرەو پلەی گەرمی ژێر سفرە مەحەڵا زیندوو بمێنێت ، ئەم ڕوداوەنەش لە ئێمە زۆر ڕوو ئەیەن لە هەنێ کاتا شتێکمان بەدڵ و بەگیان ئەوێت وائەزانین گەر ئەمە نەبێت ناژین و مەحاڵە هەنێک ڕوو ئەکاتە خۆکوشتن ، هەنێکیش تێی ئەپەڕێنێت دوای چەن ساڵێک لێی بپرسەرەوە زەردەخەنەیەک ئەیگرێ چونکە وەکو خەونێکی لێ هاتوە نەک ڕاستەقینەیەک بووبێت بۆیە هەر کاتێ ڕوبەڕوی ئاستەنگیەک بویتەوە کۆتای ڕێگاکە نیە دڵنیابە تێی ئەپەڕێنیت . . . 

.........................................................
دڵخۆشـم ڪە ڪتێبەڪەم سـوود بە ئێوە دەگەیەنێـت هیوادارم هەمیشـە دڵخۆش بن و لە ڪێشـە بە دوور بـن .

☀︎︎ بەسـەرهاتـە ڕاسـتەقینـەڪان ☀︎︎حيث تعيش القصص. اكتشف الآن