ڪچەڪە

70 21 7
                                    

.....................یەکێ لەو پیاوانەی کەلە دەزگای فرمانکردن بە چاکەو نەهی کردن لەخراپە کارەکات ئەگێڕێتەوە کە ڕۆژێکیان . . . . . کچ و کوڕێکمان پێکەوە گرت کچەکەمان هێنا تا قسەی لەگەڵ کەین و ژمارەی باوکی یان براکەیمان باتێ تا بێن بیبەنەوە پاشان هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کوڕەیا بکات کە ڵەگەڵیابوە خۆم و هاوڕێکەم زۆرمان هەوڵیا لەگەڵیا کچەکە هیچ وشەیەکی لەدەم نەهاتە دەرەوە پەچەشی کردبوو بۆیە نەمان ئەتوانی دەمووچاوی ببینین دوای کاتژمێرێک ئیشارەتێکی بۆکردم چومە پێشەوەو بە چرپە پێیوتم بەو بڵێ بابچێتە دەرەوە مەقسەی هاوڕێکەم بوو منیش ئیشێکم بۆ دۆزیەوەو ئیزنما ، هەر ئەو چوە دەرەوە کچەکە دەسیکرد بە گریان و پاڕانەوە و تی خوا خێرت بگات هاوڕێکەت برای منە ئەگەر کەشف بێت خوشکەکەی گیراوە لەم دائیرەیەیا حەیای ئەچێت شتێک بکە من بڕۆم لەبەر من نا لەبەر شەرەفی براکەم ، پێم وت باشە ڕێگەیەک ئەدۆزمەوە کە بتوانی ڕابکەیت بەڵام ئەم کارە بۆتۆ ناکەم بۆ براکەتی ئەکەم نامەوێت هەموو ڕۆژێ بەسەر شۆڕی بێت بۆ دەوام ، هەرچونێک بێ لە بیناکە دەرمکرد هەرچەنە دوایش زۆر خۆم توڕەکرد لە پاسەوانەکان بەڵام ئەوکارە ئەیهێنا بۆ هاوڕێکەم بوو ، پاش ماوەیەک لە برادەرەکەمم پرسی ویستم بزانم ئەو خوشکەی من دەربام کرد شوی بەو کوڕە کردوە ، وتی خوشکی چی ئێمە هەمومان کوڕین لەماڵەوە کچمان نیە وتم چۆن ئەی ئەو کچەی ئەو ڕۆژە ئەو کاتە برادەرەکەم لەتاو پێکەنین بەملاو لایا ئەکاو منیش نەمئەزانی گاڵتە بە عەقڵی خۆم کەم یان لە زیرەکی ئەو کچە سەرم بسوڕمێت . . .

..................................................
خـۆش بژیـن .

☀︎︎ بەسـەرهاتـە ڕاسـتەقینـەڪان ☀︎︎حيث تعيش القصص. اكتشف الآن