..........ئەم ڕوداوەی من ئەیگێرمەوە ساڵێک لەمەو پێش ڕویا ئێستا منی گێژ کردوە هەست ئەکەم منیش بەشێکم لەم تاوانە با بۆتان بگێڕمەوە ، ماڵەکەم لە قاتی سەرەوەی ماڵە خەزورانمەو ئەوان لەقاتی خوارەوەن ، خوشکی مێردەکەم جیابۆتەوە هەموو شەوێک ئاگام لێ بوو کە دایک و باوکی ئەخەوتن بە بێدەنگی ئەچوە حەوشەو دەرگاکەی ئەکردەوە کوڕێکی ئەهێنایە ژورەوە پەنجەرەی هۆڵەکەم لەسەر حەوشەکەبوو سێرم ئەکردن بە سەعات پێکەوە قسەیان ئەکرد نەئەترسا باوکی برایەکی دراوسێکان بیبینن ، من بێدەنگ بووم ترسام قسەکەم بەسەرخۆما بیشکێنێتەوە خەتابارکرێم هیچم نەوت شەوێکیان پێش مەلا بانگان یەکێ لەبەراکانی هاتبوو بەسەرا گرتبووی لە قاو قریشکی کچەکە ڕامانکرد براکەی بەپەلە بردیانە دەرەوە کچەهەموو گیانی خوێن بوو خەسووم تازە خەبەری ببۆوە هەر هاوری ئەکرد چی بووە منیش ئەمووت نازانم خێرا با بیبەینە ژورەوە بردم لە ژورێکا دەرگام بەکلیل لێداخست دڵنیابووم براکانی بێن ئەیکوژن ، کچە هەناسەی تیانەمابوو بردمانە تەواری چەن ڕۆژێ خستیان ، ئێستا نە قسە ئەکا نەلەهیچ تێگات ئەونە بە تونی لێی یرابوو عەقڵێ بەتەواوەتی تێکچووە ، دەسمان لێ شتووە تەنها ئەو زەرەر مەند نەبوو منیش وەک ئەو زەرەرمەندم . . .
....................................
بەس دڵخۆشبە .
أنت تقرأ
☀︎︎ بەسـەرهاتـە ڕاسـتەقینـەڪان ☀︎︎
Literatura Kobiecaاسـلام علیـڪم،، ڪتێبێڪۍ نوێ و جیاوازم هێنـاوە چیـڕۆڪ و بەسـەرهاتە ڕاستەقینـەڪان تێـیدا باس دەڪەم وە شایەنۍ باسـیشـە ڪە ئەوان،ەم لە سەرچاوەۍ ترەوە هێنـاوە ، وە چیـڕۆڪۍ سـود بەخشـن ئەمەوێـت ئێـوەش سـودۍ لێ ببینـن.