PART 5

1.9K 279 108
                                    


Vot pleas 😊💜

دەسـتـپـێـکـی نـاخـۆشـیـەکـــــان 💔

جۆنگکوک و وانگسان دەستیان کرد بە سەما کردن
ئەمە جوانترین ساتی ژیانی وانگسانە ئەمە ئەو رۆژەیە کە وانگسان بە ئاواتیەوە بوو چ ساتێکی جوانە
چ لێک نزیک بوونەوەیەکە
تۆ بڵێی وانگسان بتوانێ لێرەوە وا لە جۆنگکوک بکا خۆشی بوێ ؟
تۆ بڵێ جۆنگکوک"یش بە هەمان شێوە هەستی بۆ وانگسان هەبێ ؟
چارەنوسی ئەو دڵە سادەیە چی بەسەر دێ ؟

Wangsan pov

جۆنگکوک داوای لێم کرد کە سەمای لەگەڵ بکەم
من ئێستاش باوەر ناکەم
ئەو بە خانمی شەرمن ناوی هێنام
شێتی ئەو چاوانەم چۆن بتوانم داوەکەی رەت بکەمەوە
نەخێر هەرگیز ئەو دەستانە رەت ناکەمەوە
من ئەو هەموو کاتە چاوەرێی ساتێکی وام دەکرد
ئەوە جوانترین و پڕ چێژترین ساتی ژیانمە
جۆنگکوک دەستی گرتم و منی برد بۆ ناوەراستی رێستۆرانتەکە خەڵکەکەش بە هەمان شێوەی ئێمە بوون
ئەوە خەوە هیوادارم هەرگیز خەبەرم نەبێتەوە

End wangsan pov

جۆنگکوک وانگسانی بردە ناوەراستی رێستۆرانتەکەو
وە وانگسانیش هێشتا لە نێو بیرکردنەوەکانیەتی
جۆنگکوک بە دەستێک دەستی وانگسانی گرتبوو وە بە دەستەکەی تریش کەمەری گرت بوو
جۆنگکوک وانگسانی بە خۆیەوە نوساند لە کاتێکا وانگسان بەم کارەی جۆنگکوک زۆر شەرمی کرد بەڵام جۆنگکوک بە شێوەیەک پێدەکنێ وەک بڵێی هیچ نەبوبێ
لەگەڵ مۆسیقاکە ئەوانیش دەستیان کرد بە سەما کردن
سەرەتا وانگسان زۆر شەرمی دەکرد بەڵام دوای تێکەڵ بوون بە ساتەکا چاوەکانی لەگەڵ جۆنگکوک تێکەڵ کرد

Jungkook pov

من باوەرم نەدەکرد وانگسان ئەوەندە شارەزایە لە سەما کردن من بەردەوام دەبم لە زەردەخەنە کردن
هەست دەکەم ئەو بە تەواوی تێکەڵی موسیقاکە و سەماکە بوە نامەوێ ئەو ساتەی لێ تێک بدەم
بەردەوام دەبم تا ئەوکاتەی خۆی وازدنێ یانێش مۆسیقاکە دەوەستێ
بەراستی ئەو لە نزیکەوە زۆر سەرنج راکێشە
دەبێ ئەو کورە بەبەختە کێبێ کە ئەو جوانیە بەدەست دێنێ

End Jungkook pov

"دەزانی لە نزێکەوە زۆر جوانی "
جۆنگکوک وتی بە بزەیەکی شیرینەوە

"زۆر سوپاس تۆش زۆر قۆز دەردەکەوی"
وانگسان وتی بەشەرمەوە و سەری داگرت

"سوپاس "
"دەتوانم پرسیارێک بکەم ؟ "
جۆنگکوک وتی

"بەڵێ فەرموو "

بـۆچـی تـەنــهــا تـــــۆ ...؟ (تەواو بوو ✔)  JK _ WANGSAN  Donde viven las historias. Descúbrelo ahora