'' لە کۆتا بەفر باریندا ،،

255 22 21
                                    

‎لە کۆتا بەفر باریندا!

‎زەوی بە ڕەنگێکی ڕووناک داپۆشرابوو و دەدرەوشایەوە وەکو ئەڵماسێک، شەقامەکان نوقمی بەفر ببوون، ئاسمان و زەوی یەک ڕەنگیان پۆشیبوو بەهۆی ئەوەی هەورەکان ئاسمانیان داگیر کردبوو و ڕێگریان لە تاڵە ئاڵتونیەکانی خۆر گرتبوو کە بگەنە سەر زەویە ئەفسوناویەکە...بەفر بە درێژای ڕۆژەکە دەباری و نە دەوەستا...ئەو ڕۆژە کارێکی بەپەلەم هاتەپێش بە ناچاری دەبایە بڕۆمە دەرەوە لەو جەوە ساردە.
‎خۆم ئامادە کردوو چوومە دەرەوە...بەهێواشی هەنگاوم دەنا لە ترسی کەوتن تا بە سەلامەتی بگەمە وێستگەی پاسەکان بەڵام لە ڕێگا توشی ڕووداوێک بووم کە خۆم لێی دەپاراست بەدرێژای ڕێگاکە،کەوتم!! چاوەکانم بە توندی داخست و هاوارم کرد بەڵام کاتێک چاوم کردەوە نەگەیشتبوومە زەویە بەفراوی و تەڕەکە! بۆچی؟ چی ڕوویدا؟
‎لەناکاو کەسێک لێمی پرسی ئایا تۆ سەلامەتیت؟
‎زیانت پێ نەگەیشتووە؟
‎سەیری چوار دەورم دەکردوو هیچ کەسم نەدەبیبی!وام هەستەکرد کە من مردووم و ئەوە فریشەتەکانن قسە دەکەن لەگەڵما!
‎لە پڕ دووبارە دەنگێک هاتەوە وتی: بەیارمەتیت لە هۆش خۆتیت تکایە هەستە!
‎من نەمەتوانی بجوڵێم بەهۆی شۆکەوە...لە پڕ هەستم کرد شتێک دەم جوڵێنێت کە ئاوڕم دایەوە ئەی هاوار من چیم کردووە ئەمە

‎کوڕێکە!من چیبکەم؟
‎لە ناکاو قسەی کردەوە وتی ئاهــ لە کۆتایا.
‎ئایا باشیت؟
‎وتم ئاهــ ئاهــ باشــ'ـشــم.
‎زۆر پەشۆکاو بووم دڵم خێرا لێیدەدا بەهۆی ئەوەی چاوەکانی دەدرەوشانەوە لە چاوەکانمدا...
‎وتی ئایا هەڵناسیت؟
‎خێرا هەستام و سوپاسم کرد و داوای لێبووردنم لێکرد بۆ ئەوەی ڕوویدا...بەڵام ئەو وتی من خۆم یارمەتیتم دا پێویست بەداوای لێبوردن ناکات! گرنگ ئەوەی هەردووکمان سەلامەتیت.

‎ئیتر بەیەکەوە ڕۆیشتن بەرەو وێستگەی پاسەکان...حەزمەکرد زیاتر قسەی لەگەڵدا بکەم و بزانم ناوی چیە بەڵام شەرمم دەکرد...
‎سوپاس بۆ خوا لە پڕ دەنگێک هات و وتی ناوت چییە؟
‎منیش وتم :- من؟
‎وتی:- بەڵێ تۆ!
‎وتم:- مانوۆڵ
‎وتی:-ناوەکت زۆر خۆشە.ئەی بە واتای چی دێت؟
وتم:- واتا "مانگی پڕ"
وتی:- مانای ناوەکەشت ھاوشێوەی خۆت نایاب و جوانە.
‎وتم:- زۆر سوپاس،ئەی تۆ ناوت چییە؟
وتی:- من یوجین،خۆشحاڵم بەناسینت مانوۆڵ.
‎وتم:-هەرووەها منیش.
‎لەو کاتەدا دڵم بەخێرایەکی زۆر لێیدەدا هەستمەکرد کەوتومەتە داوی خۆشەویستی کوڕێک بۆ یەکەم جار لە ژیانمدا! ئایا ئەوە منم کە ئاشق بووم؟
‎لەناکاو یوجین وتی تەمەنت چەندە؟
‎وتم:- ئاهــ ١٧ ساڵــم،دەترسمام لە من گەورەتربێت...
‎وتی:ئاهــ منیش بەهەمان شێوە.مادام گەر لات ئاسایە بابینە ھاوڕێ ؟
‎لە خۆشیا بێ دودڵی و بیرکردنەوە لێی وتم:- باشە .
‎یوجینیش وتی:- کەواتە ژمارەکەتم دەدەیتێ ؟
‎منیش لەخۆشیا ڕێک مۆبایلەکەمم دا پێی...وە یوجین زەردەیەکی هات...(ئاهـــ دەزانم زۆر شێتانە بوو بەڵام بۆ من ئەوە شتێکی نایاب و تایبەت بوو کە بەم شێوەیە ببمە ھاوڕێی کوڕێکی وا نایاب ئەو ھاوشێوەی کوڕی ناو خەونەکانم بوو کە ھەمیشە وابیرم دەکردەوە ھیچ کوڕێکی وا بوونی نییە و نابێت!)
‎کە بیرمە کردەوە شتی زۆر گەمژانەم ئەنجام دەدا لە پێش چاویدا چیکەم من بوا پەشۆکاو ببووم؟ (لەناو خەیاڵەکانمدا نوقوم ببوم قسەم لەگەڵ خۆمدا دەکرد ئاگام لە دونیای ڕاستەقینە نەمابوو دووبارە گەڕابوومەوە ناو جیھانە ئەفسوناویەکەی خۆم وە شتی نوێم دەنەخشاند لە خەیاڵەکانمدا قەڵەمی بێھیوایم ھەڵگرتبوو بەدوای شتانێکەوە ڕامەکرد کە پێیان نەدەگەیشتم وە شتانێک بەدوامەوە بوون و من ڕامەکرد لەدەستیان کە ئەوان داھاتوو و چارەنووسم بوون...)لەناکاو یوجین وتی مانوۆڵ ئاگات لەخۆتە ؟ ئایا باشیت؟ بەپەشۆکاوتی وتم بەڵێ بەڵـڵێ! وتی من دەڕۆم پاسەکە گەیشت کاتێکی خۆش.
‎وتم ئــا باش.
یوجین بە زەردەخەنەیەکەوە وتی:دووبارە یەکتر دەبینینەوە.
ئەو ڕۆیشت وە پاسەکەی من مابووی....

‎بەدرێژای کاتەکە من لە وێستەگەکە دانیشتبووم بەو سەرمایە بێ ئەوەی بزانم کاتژمێر بووە بەچەند...لەناکاو کەسێک دەستی لێمدا
‎.وتم:- فەرموو!
‎وتی: تۆ بەدرێژای ڕۆژەکە لێرە دانیشتوویت خانمی بچووک ئایا سەرمات نییە؟ یاخود کێشەیەکت ھەیە؟ لەناکاو سەیر مۆبایلەکەمم کرد کاتژێر ببو بە ٦ وە ئاگام لە زەنگی مۆبایلەکەم نەببوو کە دایکم تەلەفۆنی بۆم کردووە چەندین جار...لە پڕ هاوارم کردوو وتم"من کەی ئاوا گەمژژژژە بووووممم!!!" و خێرا ڕامکرد...هەموو کارەکانی ئەو ڕۆژەمم لەیاد کردبوو وە نەمەزانی بۆچی ھاتوومەتە دەرەوە چیەکەم لێرە و لەوێستەگەی پاسەکان بەئاقڵی دانیشتبووم وەکو شێتێک!!
ئایا من دووبارە قاچم خزاوەوە کەتوومەتەوە چاڵی خەیاڵەکان؟
یان خەونە بینم؟
یان دووبارە وەکو گەمژەکان کارەکانم لەیاد کردووە بەھۆی ئەو چاڵی خەیاڵانەوە كە لە مێشکما بونیاد نراون و ھیوا کۆدەکەمەوە بۆ ئەوەی ژیان بەڕێ بکەم بەبێ کێشە....
لە کاتی نانی ھەر ھەنگاوێکدا من تەنھا بیرم لە خۆم دەکردەوە فرمێسکەکانم بە خێرای بە ڕوخسارما دەھاتنە خوارەوە ڕووبارێکیان لەسەر ڕوخسارم بونیاد نابوو وەکو ھەمیشە...وە دەم زانی گەر بگەڕێمەوە ماڵەوە دووبارە دایکم سەر زەنشتم دەکات بەھۆی گەمژەیمەوە بەڵام ئەوە تاوانی من نییە کە بەم جۆرەم من ھەموو ھەوڵی خۆم دەدەم تا سەرکەوم بەڵام دووبارە من ڕۆژەکەمم لەدەست دا لە وێستگەکان دانیشتووم بێ ئەوەی ئاگاداربم...

|| لە کۆتا بەفر باریندا ||حيث تعيش القصص. اكتشف الآن