Part 3 ,, لە کۆتا بەفر باریندا ،،

94 15 12
                                    


                                      •

کاتێک خەبەرم بۆیەوە زۆر درەنگی کردبوو کاتژمێر ٩ بوو،ھەستام و چوم دەموو چاوم شۆرد...
کە سەیریم کرد دایک و باوکم لە ماڵەوە نەبوون تەنھا خۆم بووم چونکە من تاکە منداڵیان بووم...وە منیشیان پێوست نەبوو چونکە من ھەموو منداڵیم لەگەڵ بەخێو کەرەکەمدا بەڕێکرد وە تا گەورە بووم وامەزانی ئەو دایکمە،ھیچکات نەمەبینی کاتێک دایکم ھاتبایەوە ماڵەوە باوەشی پێمدا کردبێت و ماچی کردبم و وتبێتی 'کچە جوانەکەم ئەمڕۆ چۆن تێپەڕی؟
من وا ١٧ ساڵــم!
بەڵام ھێشتا لەگەڵ خێزانەکەم نەچوومەتە ھیچ شوێنێک...ھێشتا ھیچ سۆزێکی ئەوانم وەرنەگرتووە.

چووم ھەنێک خواردنم خوارد و ژوورەکەمم پاک کردەوە دوای ئەوە خستمە سەر گۆرانیە دڵخوازەکەم و بەتەنھا لە ژورەکەمدا سەمام دەکرد لەبەردەم پەنجەرەکەدا سەیر دەرەوەم دەکرد و لە خۆم دەپرسی:-
گەر منیش وەکو کەسانی ئاسای ھاوڕێیەکم ھەبایە ئایا شتەکان وا ئەستەم دەبوون بۆم وەکو ئێستا؟

وەکو ئێستا تەنھای ڕێگای لێمە گرت؟

بۆ ماوەیەک بەم شێوەیە پرسیارم لە خۆمە کرد لەناکاو زەنگی دەرگاکە لێیدا...
کەچوم کردمەوە دایکم بوو کۆمەڵێک زەرفی پێبوو دیار بوو چوبۆیە بازار...

زەرفەکانم لێی وەرگرت و
وتی:- نانی نیوەڕۆت خواردووە؟
وتم:- ھێشتا نا ھەنێک کارم ھەبوو...
وتی:باشە، وە ھەنێکیان بۆتۆن ئەو پۆشاکانە،ئەمشەو دەچینە میوانی بۆیە تکایە ھیچ کێشەیەک مەنێوە و بەباشی خۆت ئامادە بکە تێدەگەیشتیت؟
وتم:- باشە دایکە بێخەم بە.

باوکم گەڕایەوە و خۆیان ئامادە دەکرد بۆ ڕۆشتن...منیش ئەو جلەم لەبەر کرد کە دایکم بۆمی کری بوو ئەمڕۆ، دایکم ھەمیشە شتی جوانی ھەڵەبژارد ئەوجارەیان کابۆیەکی شینی کاڵی بۆم کڕی بوو لە گەڵ بلوسێکی سپی و چاکەتێکی سوفی زەرد...وە زۆر لێم جوان بوون وە قژمم بەردایەوە و تۆقەیەکی ناسکم لێیدا...

وە لە ماڵەوە ھاتینە دەرەوە...لام سەیر بوو کە نە ئەڕۆشتین.
وتم:- چاوەڕێی کەسێکن؟بۆ ناڕۆین؟
باوکم وتی:- نەخێر مانوۆڵ دەچینە ئەو ماڵەی بەرام بەرمان وە لە زەنگەکەی دا.

من لەو کاتەدا لە شۆک دابوو نابێت ئەوە ماڵـــی...!
لەناکاو کوڕێکی باڵا بەرز  دەرگاکەی کردەوە کە پۆشاکێکی نایاب و سادەی لە بەردابوو کە سەرمم بەرز کردەوە وەکو خەونێک وابوو ئەوە یوجینە!
ئایا من کۆتایم ھاتووە؟ ئایا قسەکانی ئەو ڕۆژەی دەبێت لەیاد بێت.

دووبارە خەیاڵم ڕۆیشتبوو دایکم شەقێکی لە پێڵاوەکانم داو بە پێکەنینەوە وتی نایەیتە ژوورەوە؟

بەڵێ من خۆمم بینیوە لە بەردەم دەرگایەکی سپی کە لەسەری نووسراوە ژمارە ٩٨....وە یوجین لەبەردەمم بینی و شەرم دای گرتم لە دڵی خۆما ئەم وت چیکەم ئەی هاوار دایکی من بە بووکە خۆشەویستەکەی بانگ بکات چیکەم؟لە ناکاو یەکێک وتی بووکی خۆشەویستم کێشەیەک ھەیە؟
دایکم بە پێکەنینەوە وتی:- ڕەنگە لای سەیربێت چونکە نەیەزانی ئێوە ماڵتان ھاتووە بۆ ئێرە.

|| لە کۆتا بەفر باریندا ||حيث تعيش القصص. اكتشف الآن