Part 4 ،، لە کۆتا بەفر باریندا ''

128 16 12
                                    


                                     •
لەو کاتەدا فرمێسکەکانم نەدەوەستان لە کەوتنە خوارەوە...لەکاتی گوێگرتن لە قسەکانی یوجین...وە بۆم دەرکەوت کە من کەسە ھەڵەکەبووم ھەمیشە من ھەستم بە ساردی کردووە لە ناخەوە وەکو جەستەیەکی بێ رووح بوبێتم...وە خۆم گشتکات خۆمم لە تاریکیدا زیندانی کردووە وە ھەمیشە شتێک لە دڵمدا ھاواری دەکرد و ئازاری دەدام کە ئەوە ھەستەکانم و ئاواتەکانم و خەونەکانم و ئازادیم بووە کە دەرگای بێھیوام بەسەریاندا قفڵداوە ! یوجین بە ڕوخسارێکی دڵتەنگانەوە سەیرمی دەکرد...

لە پاسەکە ھاتینە خوارەوە...
دەرەوە کەشێکی ساردی هەبوو چونکە کۆتا ڕۆژی بەفر بارین بوو...هەستێکی ناخۆش بوو کە زستان بەرە کۆتای دەڕۆیشت ئەو وەرزەی کە پەسند بوو لام...بیرم لەوە دەکردەوە من چەند هەڵەبووم...چیەبوو یوجین پێش ڕووداوەکان هاتبا و منی ڕزگار کردبا؟
بەڵام دڵخۆشم کە هێشتا دەژیم...
بەڵام زۆر بە درەنگەوە بە ھەڵەکانی خۆمم زانی،تەنانەت دوای سەرنەکەتنم لە خۆکوشتنەکە چەند جاری تر بیرم لە دووبارە ئەنجام دانی کردبۆیەوە چونکە وامەزانی گەر لەم جیھانە وێرانەدا بوونم نەمێنێت ھەموو شتێک کۆتایی دێتوو ڕزگارم دەبێت لەو ئازارە...بەڵام ھیچکات مردن شتەکان بە کۆتا ناھێنێت.

خۆشبەختانە  ھێشتا چانسی ئەوەم ھەیە کە بتوانم ڕووناکیەکە بدۆزمەوە و چیتر کاتەکانم لەدەست نەدەم...بۆیە دەستی یوجینم گرتوو سوپاسم کرد بۆ قسەکانی...وە ئەو وتی:- هیچ پێوست بە سوپاسکردنم ناکات ئەرکی خۆمە...مانوۆڵ فرمێسکەکانت چیتر مەڕێژە با چاوەکانت زیانیان پێنەگات،سەیربکە ئەمڕۆ  کۆتا  ڕۆژی بەفر بارینـــە ئای چەند جوانە دیمەنێکی سەرنج ڕاکێشی ھەیە...
لەو کاتەدا فرمێسی خۆشی و ناخۆشیم تێکەڵ ببوون...

لەناکاو شتەکانت تێکچون خەڵکەکان ونەبوون وە گوێم لە دەنگی یوجین نەدەبوو بەباشی ھەستم بەدەستی یوجین نەدەکرد وەک ئەوە وابوو ونەبوو....
بەهۆی ھەبوونی دەوام خەڵکەکان هەمووی لەدەرەوە بوون و بەڕێوە بوون بۆ سەرکارەکانیان، بەڵام من نەمەتوانی بەباشی بیان بینم...سەیر چواردەورمم دەکرد کە کەسەکان لەناکاو ونەبوون وەکو شنەبایەکی نادیاریان لێدەهات لەبەر چاومادا...کاتێک سەیری بەردەمم کرد یوجین لەبەردەمم نەمابوو کاتێک سەیری چواردەورمم کردەوە هیچ کەسێک نەمابوو تەنها خۆم بەتەنها مابوومەوە هاورم دەکرد یوجین یوجین بەڵام ئەو چیتر بوونی نەمابوو...چیتر دەستەکانمی نەگرتبووم...چاوەکانم گریانی بێھیوایان لێدەھاتە خوارەوە....
لەناکاو نەم دەتوانی بەباشی هەناسە بدەم و کەوتم...
چی ڕوودەدات؟
چیم بەسەر هات؟
ئایا دیسان لە خەیاڵەکانمدا نقوم بووم کەسێک ڕزگارم کات ئەوە ئازار بەخشە!
ئایا دەمرم؟
نا نامەوێت بمرم...
یارمەتیم بدەن...
کەسی لێیە...
چاوەکانم بەرە بەرە دادەخران...
وە لە هۆش خۆم چوم...

ئایا من بەڕاستی ئەمجارە مردم؟
یان لە خەون و خەیاڵەکانمدا گیرم خوارووە دوبارە؟

|| لە کۆتا بەفر باریندا ||حيث تعيش القصص. اكتشف الآن