بەچاوی سوور بوو و هەڵئاوساو دانیشتبوو وە لە تەنیشتی جوونمیوون دانیشتبوو و دەستی بە پشتی ئەخشاند ، بێگوومان دوای ماوەیەکی زۆر لەهەوڵدان لە هێور کردنەوەی شتێکی ئاسان نەبوو
ئەوانیش هەستیان بەترس و دڵەڕاوکێی کرد بۆ هاوڕێکەیان ، چوونکە هیچ پیلانێک نیە تاوەکوو ئەنجامی بدەن
کووڕەکان بەبێ دەنگیەکی ناڕەحەت دانیشتبوون و چاوڕێیان ئەکرد یەکێ قسە بکا بەڵام وەک دیارە هەواڵەکە هەموویان شۆک کردوە و کەس ناوێرێ قسە بکات لە ترسی ئەوەی شتێکی هەڵە بڵێن
کیۆنگسوو لە سەرەتای هاتنی بۆ یابان بیری لەمە کردەوە ، زۆریش بیری لێ کردەوە و ئێستاش کەبیری لێ ئەکاتەوە فرمێسکەکانی خیانەتی لێ ئەکەن ، ئەو دەبوایە زیاتر ئاگاداری کارەکانی بێ
بەڵام ئەوە شتێکی ئاسان نەبوو بۆی بێگوومان ئەویش وەک هەر پیاوێک غەریزەکانی دەستیان کرد بەکار وە ئەوەی هەڵەبوو دوای ماوەیەک لەوەی کەبوو بە خۆشەویستی یووسۆل ، بەهۆی کار پشتگوێی خست وە هەفتەیەک پێش ئەوەی بچێ بۆ یابان وویستی کاتی لەگەڵ بەسەرببا
هەرچەندە هەوڵی دا کە هەڵە نەکات بەڵام لەکۆتایدا بوو ، وە ئێستاش مناڵێکی هەیە ، کوڕێکی هەیە لەو ئافرەتەی کە خۆشی دەوێ ، بۆ ئەبێ ئەوەنە ئازاری خۆی بدا ؟؟؟ جوونمیون دەستی کرد بە قسە
" کەواتە ، کیۆنگی هیچ پلانێکت داناوە ؟؟ "
بەتۆزێک دەنگی هیواوە پرسی تاوکو ئەوەی تر وەڵا مێک بڵێ و دڵخۆشیان بکا ، بەڵام ئەوەی وەری گرت تەنیا ئەوەبوو کیۆنگسوو سەری بە نەرێ جوڵاند ، ئەو شێواوە و هۆکارکەی نازانێ
" سەیرکە هەموو شتێک چاک ئەبێ ، هەم تۆ دەبێ دڵخۆش بی تۆ بوویت بەباوک "
جۆنگیین ووتی بە زەردەخەنەیەکی فراوان بەهیوای ئەوەی هیۆنگکەکەی ڕای بگۆڕێ و زەردەخەنەیەکی شەرمن بکا بەوەی کە بۆتە باوک بەڵام وەک ئەوەی دیارە ، تەنیا بەبێ کاردانەوە سەیری پێش خۆی ئەکا و جار بەجار فرمێسکی دێتە خوارەوە
" پێت چۆنە ئێستا بچی و تۆزێک پشوو بدەی ؟؟ بەیانی قسە لەسەر ئەمە ئەکەین باشە ؟ "
داواکراویش تەنیا سەری بەبڵێ جوڵاند بۆ جوونمیون و دواتر هەڵسا و بەهێواشی چووە ژوورەکەی ، کە لاژتۆپەکەی کراوەتەوە و لەسەر هەمان ڤیدیۆیە
دەرگاکەی قەپات کرد و ڕووناکەرەوەکانی کوژاندەوە و چووە لای کورسیەکەی دانیشت و ئەوەی ناو دەمی قوتتدا و چەند قەترە عاڕەقەیەک لەسەری هاتە خوارەوە بۆ نێو چەوانی ، ڤیدیۆکەی پێکرد
پەشیمانی لەناخیدا بە زیندووی دەیخوارد کاتێک ئەیبینی لەسەر هەموو ئەمانەش یووسۆل دڵخۆشە ، ئاخۆ چ ئازارێکی بینیوە ئەوکاتەی کە مناڵەکەی بووە ، کەسی لەگەڵ بووە و دەستی گرتوە ؟؟

YOU ARE READING
درۆ شیرنەکان || SWEET LIES
Romansدۆ کیۆنگسوو ڕۆژێک کە لەیابانە نامەیەکی ڤیدیۆی بۆ دێت لە لایان خۆشەویستە کۆنەکەی وە بۆی ئاشکرا دەبێ کە بۆتە باوک ، لەم حاڵتە کیۆنگسوو چی ئەکات ؟ دەستپێکرد || 10 / 3 / 2021 تەواو بوون || 7 / 7 / 2021 چیرۆکەکە تایبەت بەخۆمە و هێوادارم بیرۆکەکەم نەدز...