🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
🌼🌼🌼🌼🌼🌼
🍃🍃🍃🍃🍃
🌼🌼🌼🌼
🍃🍃🍃
🌼🌼
🍃" ناتوانم باوڕت پێ بکەم "
مینسۆک بە بێ کاردانەوە لەسەر بێدەکەی کیۆنگسوو دانیشتبوو لە بەرامبەر یەکتری ، کیۆنگسووش بۆ پەنجایەمین جار هانەسەیەکی بێزارکەری داوە
" هیۆنگ بەڕاستمە "
بەبێزاری ووتی کاتێک لە شوێنی خۆی پاڵکەوت وای کرد قاچەکانی بکەوێتە بەردەم مینسۆک ، بەنەرمی پێیەکانی گرت و ئەیشێلا
" باشە تەواو ئەوە باوڕم کرد کە ماچیت کرد ، ئەی مەسەلەی چوونە دەرەوە چی بوو "
پرسی کاتێک زەردەخەنەیەکی شیرن لەسەر ڕووخساری درووست بوو ، بێگوومان ناتوانێ دڵخۆشی خۆی دەربڕێ ، دڵخۆشە بەوەی کیۆنگسوو هەنگاوێکێ زۆری بردۆتە پێشەوە
بەڵام بە پێچەوانەی کیۆنگسوو کە مێشکی وەستاوە لە کاردکردن بەهۆی ئەو ڕەفتارەی کە دوێنێ کردی ، هەرچەندە دڵخۆشە ،
بەڵام ئەو ناتوانێ شەوەکە بە هێمنی بخەوێ ، لەترسی ئەوەی یووسۆل ڕازی نەبێت ببێتە هاوسەری
لە ترسی ئەوەی ئەو ئافرەتەی کە خۆشی ئەوێ شەو بەتەنیا لەگەڵ مناڵێکی هەشت مانگی خەوتوە و کەس نازانێ چی چارەنوسیتی
" دەی کاتی ڕۆیشتنە "
مینسۆک ووتی کاتێک بۆماوەیەک بێدەنگی ژوورەکەی داگرتبوو بەهۆی ڕۆیشتنی هیزری کیۆنگسوو ، لە شوێنی خۆی هەڵسا چووە گەرماوەکە بۆئەوەی ماسوولکەکانی نەرم کاتەوە
مینسۆکیش نەیتوانی خۆی ڕابگرێ لە جل هەڵنەبژاردن بۆ هاوڕێکەی کە بە یەکەم ژووان دادەنرێ بۆیان
بەبێزاری سەیری جلەکانی کرد ، بۆ ئەوەنە سادە و ساکارە ؟ هەناسەیەکی بەقووڵی داوە و چەند پارچەیەکی دەرهێنا کە پێی جوان بوو ،
هەرچەندە زۆر بە جلی هەرزەکار دەرئەکەوت بەڵام ئەمەی پێ باشتر بوو لە قاتێکی بە ئۆینباخ و نازانیێت چی
جلەکانی بەڕێک و پێکی بۆی دانا لەسەر بێدی هاوڕێکەی و چووە دەرەوە و دەرگاکەی داخست ، ئەوەنەی پێنەچوو کیۆنگسوو لە گەرماو هاتە دەرەوە و تێبینی جلەکانی کرد
جلەکانی پۆشی کە بریتی بوو لە بلوزێکی سپی بەمل و چاکەتێکێ جینسی شینی کاڵ و پانتۆڵێکی جینس لەهەمان ڕەنگی چاکەتەکەی ،

YOU ARE READING
درۆ شیرنەکان || SWEET LIES
Romanceدۆ کیۆنگسوو ڕۆژێک کە لەیابانە نامەیەکی ڤیدیۆی بۆ دێت لە لایان خۆشەویستە کۆنەکەی وە بۆی ئاشکرا دەبێ کە بۆتە باوک ، لەم حاڵتە کیۆنگسوو چی ئەکات ؟ دەستپێکرد || 10 / 3 / 2021 تەواو بوون || 7 / 7 / 2021 چیرۆکەکە تایبەت بەخۆمە و هێوادارم بیرۆکەکەم نەدز...