دراوسێی تازە .....

604 33 5
                                    






وردە بەفرەکان هێواش هێواش ئەکەونە خوارەوە لەکاتێکدا مانگ لەدەرەوەییە لەگەل ئەستێرە درەوشاوەکان دەتوانم بڵێم هەندێک لە بونەوەرەکانی سەر زەوی خەوتبوون مرۆڤ و ئاژەڵ و باڵندەکان




گەڕەکێک کە دانیشتوانەکەی زۆربەی خەوتبوون بۆ  ئەوەی بەیانی هەڵسن دەست بە ژیانێکی نوێ بکەن هەندێکیان بەهیواوە ڵەگەل ڕۆژە گەشاوەکەداچاوەکانیان ئەکەنەوە






هەندێکیشیان دڵە شکاوەکانیان ماندوو بووە هیچ هیواێکیان نەماوە بۆ کردنەوەی ڕۆژێکی نوێ بەڵام هێشتاکە خۆیان بە دەستەوە نەداوە کۆڵ دەدەن هەرچیەک بێت ژیان بەردەوامە







بە پێچەوانەوە خێزانێکی بچوک بەم درەنگی شەوە بە ئۆتۆمبێلەکەیان لەبەردەم ماڵێکی ئاسای بچوک ڕاگرت
هاوسەرەکەی ئافرەتە باڵا بەرزەکە خەریکی هێنانە دەرەوەی جانتاکانە کە کەلوپەلی تایبەتیانی تێیایە لەدواوەی ئوتومبێلەکە






مناڵێکی بچوکیش لەدواوەی ئوتومبێلەکەیان خەوی لێکەوتبوو لەگەل ورچە بچکۆڵانەکەی نێو باوەشی ئافرەتە باڵا بەرزەکە هەڵیساند لەخەوە شیرنەکەی بۆ ئەوەی ئاگاداری بکاتەوە کە گەشتن بە ماڵە تازەکەیان







مناڵەکە بە چاوێکی خەواڵوەوە لە ئوتومبێلەکە هاتە دەرەوە ورچەکەشی لە ئامێز گرتبوو دەڕۆشتە لای دەرگاکە کە ئافرەتە باڵا بەرزەکە خەریکی کردنەوەی دەرگاکە بوو هاوسەرەکەشی وەستابوو تا وەکو هاوسەکەی دەرگاکە بکاتەوە بڕۆنە ژوورەوە
بە زووترین کات بخەون بەهۆی زۆر هیلاکیانەوە








(گوانگ دەرگاکەم بۆ ناکرێتەوە). ئافرەتە باڵا بەرزەکە وتی لەکاتێکدا سەیری کلیلەکانی دەستی ئەکرد







( دووبارە هەوڵ بدەوە بەڵکو بکرێتەوە)    هاوسەرەکەی وتی بە بێ ئارامیەوە وەستابوو لەگەل جانتا قورسەکانی دەستی کە هەڵیگرتبوون






خاتوونە باڵا بەرزەکە دووبارە هەوڵی یا بەڵام دووبارەو دووبارە نەکراییەوە




(باشە لەوانەییە کلیلەکانمان بە هەڵە وەرگرتبێ ) هاوسەری خاتوونە باڵا بەرزەکە وتی بە هێواشی


(  تۆچۆن کارێکی لەم شێوەییە ئەکەی هااا! بەکەڵکی هیچ ناییەی من تەنها ئەرکی هێنانی کلیلەکانم یا پێت کەچی ئەویش بە جوانی نەکرد  )  خاتوونە باڵا بەرزەکە هاواری کرد  بە بێ ئارامی ڕەخنەی لە هاوسەرەکەی گرت









(هێمن بەرەوە ئازیزم کێشە نیە ) پیاوەکە وتی لەکاتێکدا ئەیویست هاوسەرەکەی هێمن بکاتەوە




(چۆن کێشە نیە هممم! ئەمشەو  لەکوێ بمێنینەوە بەم درەنگی شەوە کە هۆتێلەکان لەم  گەڕەکە زۆر دوورە !؟)   ئافرەتە باڵا بەرزەکە بە هاوسەرەکەی وت







Live your dreams K.THWhere stories live. Discover now