هاوڕێی تازە.....

109 21 0
                                    







( چ هۆکارێک وای کرد دوا بکەویت ئێلا؟ ) مامۆستاکە بە گرژیەوە وتی کاتێک ئێلا 20 خولەک دوا کەوتبوو




( ئمم ئ ئەوەی ڕاستی بێت لەخەو مابوومەوە بۆیە ) ئێلا بە شەرمەزارییەوە وتی




( کەواتە پێ ئەچێت هێشتاکە خەواڵوی بیت بۆیە بڕۆ دەرەوە ) مامۆستاکە بە توڕەییە وتی




( ب بەڵام وانەکەم لەدەست ئەچێت ! ) ئێلا بە دڵی پڕەوە وتی



( ئۆۆهـ پێویست ناکات خەم بخۆی لە خەونە پەمەییەکانتا بۆو دووبارە ئەکەمەوە بۆیە دڵتەنگ مەبە و بڕۆرە دەرەوە!) مامۆستاکە بە گاڵتەجارییەوە وتی هەموو قوتابیەکان پێکەنین بەشێوەیەکی گاڵتەجاری ئێلاش دڵی شکا و ڕۆشتە دەرەوە






لە کاتێکدا هەمووان لە نێو وانەکانیان یان بەڵام کچێکی قژ ڕەشی دڵ شکاو لەژێر داری باخچەکەی قوتابخانەکەیا دانیشتوە نە ئەگری نە قسە ئەکا تەنها دڵە داماوەکەی وێران بووە بە قسەکانی مامۆستاکەی کە ئەمە زۆرە بۆ مناڵێکی تەمەن
یانزە ساڵ کە قسەی وای پێ بوترێ


بەڵام چی بکەین ؟ ئەمە ژیانە دڵخۆش دەبیت و دڵشکاویش ئەبیت ! تۆ لەسەرتە بەرگەیان بگریت تا ناخۆشیەکان بێزار دەبن دەڕۆن خۆشی بەرەو لات دێ




لەناکاو یەکێک بە خێرای لەلایا دانیشت وای کرد ئێلا بە خراپی داچڵەکێ و سەیری ئەو کەسەی تەنیشتی بکات کە رووخسارێکی نەناسراوە


( ئۆۆ داوای لێبوردن دەکەم کە بوومە هۆی ترسانت ) کەسەکە بە داوای لێبوردنەوە وتی



( کێشە نیە ) ئێلا بەهێواشی وتی و ڕێک دانیشتەوە بە بەتاڵی سەیری بەردەم خۆی ئەکرد




( ئەتوانم هۆکاری دڵ تەنگیت بزانم !؟ ببورە بۆ زیادە ڕۆیم بەڵام حەزناکەم هتچ کەسێک بە دڵتەنگی ببینم ) کەسەکە بە شەرمەزارییەوە وتی



( هیچ شتێک نیە ) ئێلا بە بێ باکی وتی




( باشە کەواتە هۆکارەکەیم پێ ناڵێیت ڕێگە بە دڵتەنگیەکەت نەهێڵم ؟! ) کەسەکە بە دوو دڵی وتی




( چۆن وا ئەکەیت دڵخۆش بم ؟ ) ئێلا بە گرژی وتی




( باشە کەواتە با گرەوێک بکەین ) کەسەکە بەخێرای وتی



( گرەوەکە چییە؟ ) ئێلا بە دوودڵی وتی



( گەر من وام کرد زەردەخەنە بکەیت ئەوا دەبێ ببیت بە هاوڕێم گەر نەشمتوانی ئەوا بەخێرای وازت لێ ئەهێنم و دەرۆمەوە شوێنەکەی خۆم ڕێککەوتین ؟!) کەسەکە وتی




Live your dreams K.THWhere stories live. Discover now