یەکەم ڕۆژی قوتابخانە ......

131 24 0
                                    







ساڵێک دەبێت کە دوو مناڵە بچوکەکە یەکتریان ناسیوە و بوون بە هاوڕیی یەکتر و زیاتر لەیەک نزیک بوونەتەوە


و خاتوون پارک می یۆنگ بەردەوامە لەسەر کارەکەی و هاوسەرەکەشی وەک خۆی


و سەبارەت بە بەڕێز کیم سیبۆنگ ئەویش هەر لە کۆمپانیاکەی خۆی بەردەوامە و کۆمپانیاکەی باشتر بووە لە چاو ساڵانی تر و خاتوون کیم سانگهیش بەهەمان شێوە



هیچ شتێک نەگۆڕاوە تەنها ئەوە نەبێت کە زیاتر یەکتریان ناسیوە و تێکەڵ بوونە و ئێلای بچوکیش ئەمساڵ ئەچێت بۆ قوتابخانە بەڵێ ئەمساڵ یەکەم ساڵی قوتابخانەیەتی و تایهیۆنگیش دەچێتە قۆناغی سێیەم بەو پێیەی ئەو ئووپای ئێلاییە.........






( ئوومــااا من دەڕۆم تێ ئووپا چاوەڕوانمە ) ئێلای کیوت وتی و بەپەلە جانتاکەی خستە شانی و ڕایکردە دەرەوە




( لە کۆتایدا هاتی خەریک بوو وشک ببمەوە لە دەرەوە ) تایهیۆنگی بێزار وتی و چەند هەنگاوێک ڕۆشت




( ببورە تێ ئووپا خۆت ئەزانی یەکەم ڕۆژمە بۆیە شڵەژاوم ) خۆی کیوت کردو سەیری تایهیۆنگی ئەکرد بە چاوە گەورەکانی





( ئایــش باشە بەم شێوەییە سەیرم مەکە و کە گەشتینە قوتابخانە من پۆلەکەتت نیشان ئەدەم و نابێ شت بخۆی لە کاتی وانەدا تەنها گوێ لە مامۆستاکەو بگرە کە کاتی ڕێست هات لای دەرگای پۆلەکە و بۆستە من یەم بە شوێنتا ئەچین شت ئەخۆین باشە؟ )
تایهیۆنگ بە وردیەوە وتی چونکە ئێلایان ئەمانەتی ئەو کردووە لەکاتی قوتابخانە بەگوێرەی ئەوەی ئەو هێشتاکە بچوکە ناتوانێت ئاگادری خۆی بێت




( باشە ئووپا ) ئێلا بەگوێڕایەلیەوە وتی ~~~~







( دەی ئێلی ئەمە پۆلەکەتە بڕۆ شوێنێک دانیشە تاوەکو مامۆستاکەتان یەت منیش دەڕۆمە پۆلەکەم )
تایهیۆنگ وا هەڵسوکەوتی ئەکرد وەک ئەوەی باپیرەی ئەو بێت ئەمەش ئێلای بێزار کردبوو ئەو تایهیۆنگی هاوڕێی ئەوێتەوە



( بــاشە ) ئێلا بە بێزاری وتی و ڕۆشتە پۆلەکەی لە شوێنێکی بەتاڵ دانیشت




( ثڵاو ) کچێکی کیوتی باڵا بچوک وتی کە دوو دانی پێشەوەی نەبوو زۆر کیوت بوو




( سڵاو ) ئێلا بەزەردەخەنەوە وەڵامی یایەوە




( ئەتوانم لەلات دابنیثم ) مناڵە کیوتەکە وتی و سەیری ئێلای ئەکرد تاوەکو قسەیەک بکات





Live your dreams K.THWhere stories live. Discover now