مـن ماندووم تكـایە ڕۆحم ماندووە.. جـەستەم بە ڕادەیەكی زۆۆر پێویستی بە ھەوای ئـازادیە بۆچی من ؟ بۆچی لەنێو سەدان و ملیۆنان كەس من لێرەم سـوو ؟! ئـاخر من چ گوناعێكم كـردوە كەدەبێ باجەكەی بدەم بەمە ! ھـاروتـۆ دەی وەك ھـەمیشە وەرە و لێرە دەربازم بكە ، من نـازانم لەكوێم ؟ كێ منی ڕفاندووە ! تەنھا ئەوە دەزانم جەستەم بە شێوازێكی خراپ خوێنی لێدێت بەبێ ھیچ برینێك جگە لە برینی پشتمەوە وا ھەست دەكەم دڕندەیەكی شاخاوی نینۆكەكانی لە پشتم دەچەقێنێت ھەموو كاتژمێرێك جارێك ، تەنھا دەبێ خـەمەكانم قـوت بدەمـەوە ؟ ژیانم لێرە كۆتایی پێدێت ئاخۆ ؟...
'' خـوێری نەفرەتی بـوێری ئـەوەت نییە ڕووبەروی شـازادە ھاروتۆ ببیتەوە ھاھ ؟ پێم سەیر نییە چونكە باوكیشت بەھەمان جۆری تۆیە ، سوو لەكوێیە چیتان لێی كردوە ؟ ھـەرئێـستا دەرگـاكە بكەنەوە گەرنا ژمارەیەكی زۆر لە سەربـازەكانم دەھێنم بۆ شكـاندنی ! ''
ھـاھ...
'' دەرگـاكە بشكێنن ''
سـوو تكایە سـەلامەت بە جـوانكیلەی من .
...
ئـێكس : ئەوە بێـمانایە روتـۆ !!
ھاروتۆ: شـشـ تەنھا سوو بۆی ھەیە من بە روتۆ بانگ بكات
ئێكس : ئەوە نابێت تۆ دەرناچیت تكایە وەرەوە بۆ كۆلێژ دكتۆرەكان و دۆیۆنگ گرنگی بە سـوو دەدەن .
ھەموو ڕۆژێك لە ھەولی ئەوەدان ھاروتۆ ڕازی بكەن بێتە كۆلێژ و بخوێنێت بەڵام ئەو ناچێتەوە بۆ ماڵەوەش تەنھا و تەنھا لەلای سوو دەمێنێتەوە و دەخەوێت و قسەی لەگەلدا دەكات ..
ھاروتۆ : نەخێـر نییە دڵنیام دووبارە دەجووڵێتەوە ھیوام لەدەست نەداوە .
ئێكس : ھاھ سێركە منیش بەھیوام دووبارە دەستەكانی بجووڵێنێت بەڵام ئەوە ھیچ لە بابەتەكە ناگۆرێت
ھاروتۆ : چی ناگۆرێت ؟ ئێكس تۆ بەراستی گەمژەی یا خۆت وادەردەخەی ؟! من پێم وتـی كاتێك دەستی ئەوم گرت بەھەمان شێوە دەستی منی گرتەوە و بە توندی دەستەكانمی گوشی !
YOU ARE READING
𝗟𝗼𝘃𝗲_𝗺𝘆𝘀𝘁𝗲𝗿𝘆
Fanfictionھەمـوو ڕەشـەبـایەكـ نایـەت بۆ وێـرانكردنی ژیـانت . . ھەنـێكیان بـۆ خـاوێنكردنەوەی ڕێـگاكـەتە .. ✍︎︎: kimsusu123 • ھەموو مافەكانی بـۆخۆم دەگەڕێـتەوە •