𝙿𝚝-𝟸-

149 24 170
                                    








بە‌ھیوای خوێندنە‌وە‌یە‌كی خۆش ☺︎︎
☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎☀︎︎



























كـ.تایە‌نگ (كیم تایە‌نگ) : سوو وە‌رە‌ خوارە‌وە‌

سوو: ھاتم باوكـە‌ گیان

ھات و ماچێكی ڕوومە‌تی باوكی كرد و دانشت لە‌سە‌ر كورسیە‌كە‌ بۆ خواردنی ژە‌می بە‌یانی

كـ.تایە‌نگ : بـزانم لە‌م ڕۆژانی دووایانە‌دا چی نوێ ھە‌یە‌ لە‌ كچە‌ جوانە‌كە‌ی من ؟


سوو : یا ھیچ شتێك تە‌نـھا لە‌گە‌ل یۆشی كات بە‌سە‌ر دە‌بە‌م لە‌ كۆلێژ


كـ. تایە‌نگ : ئـم


دە‌سـتیكـرد بە‌نان خواردنە‌كە‌ی

ساتێكی پێچوو سە‌یری كچە‌كە‌ی كرد زۆر بە‌ كیوتی نانە‌كە‌ دە‌خوات و بزە‌ی كرد

كـ.تایە‌نگ : نە‌كە‌ی ئە‌و بـزە‌یە‌ی بۆ باوكت بكە‌ی بۆ كە‌سێكی دیكە‌ی پێبكە‌ی باش

سوو : بـاوكە‌ لە‌تۆ زیاتر كێیـتر ھە‌یە‌ خۆشە‌ویستی خۆی بۆمن ببە‌خشێـت ھا تۆ باشترینی بێگومان زە‌ردە‌خە‌نە‌ جوانـە‌كە‌م بۆكە‌س پیشان نادە‌م تە‌نانە‌ت بۆ سێبە‌رە‌كە‌شم

كـ.تایە‌نگ : ئـاھ ئاواش نا كچم تە‌نھا متمانە‌ت بە‌ زۆر كە‌س نە‌بێ تە‌نانە‌ت ھـاوڕێی مناڵيشت بگرە‌ ھە‌ن دوو ھێندە‌خراپتریشت بە‌سە‌ر دێنن ، وە‌ ڕۆژێك من بۆ كار ڕۆشتم بۆ دە‌رە‌وە‌ی وڵات تە‌نھا ئێكس و مینی لە‌لای خۆت دە‌ھێڵیتە‌وە‌ باش


سوو : ئمھم بێخە‌م بە‌ ئە‌پـا


كـ.تایە‌نگ : چی دە‌ربارە‌ی سووبین ؟ وازی نە‌ھـێناوە‌ لێت ؟


سوو وە‌ستا لە‌ خواردنی ژە‌مە‌كە‌ی و سە‌یری باوكی كرد


سوو : پێمـباشە‌ بە‌ بە‌ڵێ وە‌ڵامی بە‌مە‌وە‌ باوكـە‌ ئە‌و باشە‌ و ھە‌وڵ دە‌دات من حە‌ز بە‌و بكە‌م


كـ. تایە‌نگ : تۆ یا پـارە‌كانت ؟


سوو نیگە‌ران بوو لە‌وە‌ی باوكی وتی


سوو : یا وانیە‌ ئە‌و

كـ.تایە‌نگ : كە‌واتە‌ وە‌ڵامە‌كە‌ت بە‌ڵێیە‌ ؟ ھم

𝗟𝗼𝘃𝗲_𝗺𝘆𝘀𝘁𝗲𝗿𝘆Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin