ڤۆوت پێش خوێندنەوە ㋛︎
ترس كێشەیەكی دەروونی و كۆمەڵایەتییە و زۆر كات تووشی مرۆڤەكان دەبێت، بەتایبەت ئەو كەسانەی بە ڕووداوێكی ناخۆشدا تێپەڕیوون یا خۆیان دەروونییەن هەستیارن بەرامبەر هەموو رووداوەكان ،
بەڵام كاتێك باسی ترس دەكەین تەنها ترس نییە لە شتێك كە سامناك بێت، بەڵكو دەكرێت كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بێت.
هەوڵبدە زانیاری دەربارەی ترس بزانە بۆ ئەوەی رێگاكانی چارەسەر بدۆزیتەوە، دواتر بزانە بە دیاریكراوی تۆ لەچی دەترسیت واتە چ رووداوێك ترسی لە دڵت دروستكردووە، تا هەوڵبدەیت ئەو ترسە بڕەوێنیتەوە.
چارەسەری ترس جۆری هەیە و لەلایەن توێژەران و پسپۆڕان و پزیشكی دەروونییەوە دیاری دەكرێت و ئەگەر زۆر بارێكی ناخۆش هەبێت باشترە سەردانی پزیشك بكەیت تا لەو كێشەیە ڕزگارت ببێت.
كاتێك ترس بەسەرتدا زاڵ دەبێت بەرامبەر بە هەر شتێك، چۆن خۆتی لێ رزگار دەكەیت و هەوڵ دەدەیت ئاسای بیتەوە:
*. كاركردن و خۆسەرقاڵكردن بە ئیشێكەوە و بەوردی كاركردن تێیدا و ماندووبوون دوورت دەخاتەوە لەوەی بیر لە ترس بكەیتەوە و لەبیرت دەباتەوە.
*. هەوڵبدە كەسێكی باش هاوڕێ یا كەسێكی خێزانەكەت كە تێگەیشتووە و پێی ئاسوودە دەبیت ئەوەی لە دڵتدایە بۆی باس بكەیت و هەستی خۆتی پێ بڵێیت دەربارەی ترس تا هاوكاریت بكات و پشتیوانیت بكات، بەڵام ئەگەر دەترسیت لەوەی ئەوەی لەناخت دایە باسی بكەیت بۆ كەسێك، ئەوا هەوڵبدە لەسەر پەڕەیەك بینووسەرەوە، بۆ ئەوەی بەو رێگایە زیاتر هۆكاری ترسی خۆت بزانیت.
*. خەواندنی موگناتیسی، كە یەكێكە لە رێگا چارەسەرە باوەكان و كاریگەری ئیجابی هەیە لەسەر مێشك و لە ترس رزگار دەكات، نموونە سەیر كردنی یەكێك لەو شێوە وێنانە یا جوڵاندنی زنجیرێك لەبەردەم چاوەكاندا.
*. خواردنی تەندروست بخۆ، بۆ ئەوەی لەش پشوو بدات و مێشك ئارام بكاتەوە و كێشی لەشیش بپارێزە.
ترس كاریگەری لەسەر هەموو بیركردنەوەی ئیجابییەكان دادەنێت، هەوڵبدە بەهەموو هێزێكت زاڵبیت بەسەر ئەو ترسەدا و رێگەمەدە بەسەر هەموو بیركردنەوەیەكدا زاڵ بێت.*. بێگومان هەر یەكێك پەیڕەوكەری ئاینێكە و بڕوای بە بنەماكانی ئاینەكەی خۆی هەیە، بەپێی ڕێنماییەكان دین هەوڵبدە لەو ترسە دوور بكەرەوە بۆ نموونە رەنگە نوێژێك ئارام بكاتەوە.
*. بۆ هێوركردنی دەروون و مێشك و لەشت یاری یۆگا ئەنجام بدە، تا لەو دڵەڕاوكێیە رزگار بێت و ترسەكە لەدڵدا بڕەوێتەوە.
.
.
.
ڤۆوت لە بیر مەکە تکایە
بای
🖤
.
.
.
325 words.
![](https://img.wattpad.com/cover/271227920-288-k998177.jpg)
YOU ARE READING
" ڕزگاربوون لە ترس "
Acciónهەووڵ بدە کە بەسەر ترسەکەتدا زاڵبیت..... وە بتوانی ترست نەهێڵیت... چۆن ؟ ❦ دەستپێکردن " 26/5/2021