.
.
.
.
ڤۆوت پێش خوێندنەوە ㋛︎
.
.
.جۆرەکانی ترس :
ترس دوو جۆری زۆر سەرەکی ھەیە، ئەوانیش بریتین له ترسی سروشتی ترسی نەخۆشی.
واتە ترسی سروشتی ئەوەیە کەسەکە لەوە دەترسێ کە نزیکی ئاگرێک بێت یاخود کارەبا یاخود لە گیاندارێکی دڕندە بترسێ، ئەم ترسە سروشتییە و بەڵکوو پێویستیشە مرۆڤ ئەم جۆرە ترسانەی ھەبێ. لەبەرئەوەی خۆیان ترسناکن و زیانیش بە مرۆڤ دەگەیەنن،
بەڵام جۆری دووەم کە ترسی نەخۆشییە، ئەو جۆرەیە کە پێویستە ھەڵوەستەی لەسەر بکرێت.
لەم جۆرەدا کەسەکە لە شتانێک دەترسێ کە لە بنەڕەتدا جێگای ترس نین و مرۆڤەکان خۆیان دروستیان کردووە بۆ زاتی خۆیان،
وەک ترس لە قەرەباڵغی و لە تەنیایی و لە شوێنی بەرز و لە تاریکی … ھتد.ئەم جۆرە ترسە واله مرۆڤ دەکا کە ھەمیشە غەمبار و دوودڵ و خەمۆک دەرکەوێ، لە ئەگەری بەردەوامبوونیدا مرۆڤ ڕووبەڕووی کۆمەڵە شت دەکاتەوە کە لە کۆتاییدا بۆی چارەسەر نابێ. ئەم ترسە کارێکی وادەکا ھەر تاقیکردنەوەیەک یاخود ھەر گۆڕانکارییەک لە ژیانیدا کە بیەوێ ئەنجامی بدات، ترس دەبێتە ڕێگر لەبەردەمیدا و وای لێدەکا سەرکەوتوو نەبێ.
ترسی نەخۆشی بەگشتیی ئەم جۆرانەی ھەیە:
١- ترس لە شوێن و جێگای داخراو: ئەم جۆرەیان ترسێکی ھەرە باوی ناو مرۆڤەکانە و ٦٣%ی خەڵک لەم جۆرە ترسەیان ھەیە، بەتایبەت لەناو ئافرەتاندا زیاتر ھەستی پێ دەکرێت.
٢- ترسی کۆمەڵایەتی: ئەم جۆرە ترسەی مرۆڤ لەکاتی چاوپێکەتن لەبەردەم کامێرادا یاخود قسەکردن بۆ ژمارەیەکی زۆری خەڵک و ڕەخنەگرتن لە قسەکانی دروست دەبێ.
٣- ترس لە نەخۆشی: ھەندێک لە مرۆڤەکان بەردەوام وا ھەست دەکەن تووشی نەخۆشی دەبن، بەتایبەت نهخۆشییە قورس و گرانەکانی وەک نەخۆشی شێرپەنجە، کە بە نەخۆشییەکی کوشندە ناسراوە، بەتایبەت لە وڵاتی خۆماندا.
٤- ترس لە مێروو و ئاژەڵ: کە ئەمەش زۆربەی کات لەناو ژنان و منداڵاندا بەدی دەکرێ.
٥- کۆمەڵیک ترسی تر ھەن کە مرۆڤ بەبێ ھۆ تووشی خۆی دەکا، وەگەرنا ھەر لەگەل تێپەڕبوونی تەمەندا ڕوودەدا، وەک ترس لە پیری.
٦- ترس لە داھاتوو: ئەمەش دەبێتە ھۆی دروستبوونی ئازاری دەروونی و وا دەکا ئەو مرۆڤە بە بەردەوامی بیر لە داھاتوو بکاتەوە و لە شتانێک دەترسێ کە ھێشتا ڕووی نەداوە و لەوەش ناچێ ھەر ڕوو بدەن، بەڵام ئەم مرۆڤانە کۆمەڵە شتێک بۆ خۆیان دروست دەکەن کە لە حاڵی حازردا بوونیان نییە. ھەربۆیە پێویستە فێری ئەوە بین کە بیری خۆمان ئەوەندە بە داھاتوو و شتی خەیاڵییەوە سەرقاڵ نەکەین، بەڵکوو بە بیرێکی فراوان و واقیعییەوە پڕۆژەکانمان دابڕێژین و کار بۆ بەدیھاتنیان بکەین و ئەنجامەکانی بھێڵینەوە بۆکاتی خۆی.
.
.
.
.
.
.
ڤۆوت لە بیر مەکە 🥺🍒.
.
.
.
.
.
375 words
![](https://img.wattpad.com/cover/271227920-288-k998177.jpg)
YOU ARE READING
" ڕزگاربوون لە ترس "
Açãoهەووڵ بدە کە بەسەر ترسەکەتدا زاڵبیت..... وە بتوانی ترست نەهێڵیت... چۆن ؟ ❦ دەستپێکردن " 26/5/2021