ژیــان خـۆشـی هـەیـە و نـاخـۆشـیـشـی هـەیـە
_____________________________________________نیاز لەسەر جێگاکەی خەوتبوو ئارەقەیەکی زۆری کردبوو هواسای خوشکی هات و چەند جارێک ڕایوەشاند کاتێک چاوی کردەوە هواسای بینی ڕێک باوەشی پێدا کرد و دەستی کرد بە گریان و وتی
"دووبارە خەوم بە خێزانەکەمەوە بینی[هەنسک]"
هواسا دەستی بە سەریدا دەهێنا و وتی
"باش دەبێت هەموو شتێک باش دەبێت خێزانی ڕاستەقینەت لێرە نییە بەڵام ئێمە هەین تۆ نابێت خەم بخۆیت دەی دەمووچاوت بشۆ و وەرە نانەکەت بخۆ با بڕۆین بۆ سەرکار"
[[بێگومان دەپرسن خێزانی ڕاستەقینەی نیاز لەکوێیە چی لێ هاتوە ئێستا بۆتان ڕوون دەکەمەوە]]
ᖴᒪᗩSᕼ ᗷᗩᑢᖽᐸ
بارانێکی زۆر دەباری تازە نیاز و خێزانەکەی گەڕانەوە بۆ ماڵ نیاز خەوی لێ کەوتبوو و ئەوانی تریش لە هۆڵەکە بوون ماڵەکە زۆر بێدەنگ بوو تەنها دەنگی کەوتنە خوارەوەی باران دەهات تا لە پڕێکا لە دەرگایان دا
دایکی نیاز چوو سێری کرد خاوەن قەرزەکانن بە ترس و دڵەڕاوکێوە سێری هاوسەرەکەی کرد و وتی
"ئێستا چی بکەین ها.."
باوکی نیاز بە نیگەرانییەوە سەری داخست و وتی
"بڕۆ نیاز هەستێنە و بیهێنە لەژێر ئەم مێزە بیشارەوە ئێمە تەنها دەتوانین ئەو ڕزگار بکەین"
ئەو ڕۆشت نیازی خەبەر کردەوە و هێنای خستییە ژێر مێزەکە و وتی
"کچە جوانەکەی من تۆ دەزانیت ئێمە تۆمان زۆر خۆش دەوێت..[هەمووان نیازیان لە باوەش کرد]کچە جوانەکەم ئێستا تۆ لێرە دەبیت هەر شتێک ڕووی دا نابێت وەریتە دەرەوە یان دەنگت لێوە بێت..ئەگەر ئێمە شتێکمان لێ هات ئەوا بڕۆ بۆ ئەم ناونیشانە لەوێ چەند کەسێکی باشی لێیە ئەوان دەبنە خێزانی تۆ نەکەیت کۆڵ بدەیت تۆ شازادە بچووکەکەی ئێمەیت"
نیاز سەری بە بەڵێ جوڵاند لێرەدا نیاز تەمەنی 5 ساڵە تەنها
کاتێک دەرگاکەیان کردەوە خاوەن قەرزەکان هاتنە ژوورەوە و کەوتنە لێدانی هەمووان نیاز لەژێر مێزەکە دەستی بە دەمییەوە گرتبو دەگریا تا تەقەیان لە هەمووان کرد
ئەوان ڕۆشتن و نیاز هەر نەهاتە دەرەوە تەنها دەگریاکاتژمێر 5:22سەر لە بەیانی
نیاز هاتە دەرەوە بە چاوی پڕ فرمێسک چوو بۆلای دایکی و سێری دەکرد و ڕایدەوەشاند و دەیگوت
"دایکە هەستە دەی[چوو بۆلای خوشکەکەی ڕایدەوەشاند ودەیوت]خوشکە هەستە من زۆر دەترسم تکایە هەستن

BẠN ĐANG ĐỌC
𝘗𝘴𝘺𝘤𝘩𝘰 𝘮𝘢𝘧𝘪𝘢 || 𝘑.𝘫𝘬 ✔
Lãng mạnئـــــەگــــەر بـــمــزانـــیــــبــــا خــۆشـــەویــســـتـــے ئـــەوەنــــدە مـــەتـــرســـیـــدارە.. نــــەمـــدەڪـــرد! ئـــەگـــەر بـــمــزانــــیــبـــا دەریــــا ئــــەوەنــــدە قــــوڵــە ئـــەوە هـــەرگــیــز گـــەشـــتــم تــێــیــدا نــەدە...