ᴄʜᴀᴘᴛᴇʀ ғɪᴠᴇ

1.9K 137 4
                                    


بەتەواوی بێ هەست بووم!
بڵێی ڕۆژێک بێت دوبارە هەستەکانم بۆ بگەڕێتەوە؟!

_____________________________________________

Flash back

کاتێک جونگکووک تازە ناوبانگی دەرکردبوو وەک مافیایەک، ئەوە گەیشتبۆوە لای باوکی هیون جین ئەو ئاڵودەی مادەی هۆشبەر بووبو وە ئەو قەرزاری زۆربەی مافیاکان بوو ئەمەی بە هەل زانی و خۆی ئامادە کردوو ڕۆشت بۆ ژوورەکەی هیون جین و لە دەرگای دا

تەق تەق تەق

هیون جین: فەرموو کراوەیە..

ب.هیون: سڵاو کوڕە قۆزەکە

هیون جین: هههە باوکە بەسیکە ئەوەنەش قۆز نیم

ب.هیون: گەمژە هەر وا بڵێ...کوڕم من دەڕۆم بۆ سیۆل هەندێک مادە دەکڕم ئەوەندەم پێ ناچێت باشە

هیون جین: ئاهـــ باوکە نازانم بڵێم چی خۆیشت باش دەزانیت کە ئەوە کوشندەیە بەڵام دەی باشە ئاگاداری خۆت بە..،باوکە ناوی ئەو مافیایە چییە؟

ب.هیون: جیۆن جونگکووک دەڵێن ڕەحم بە هیچ کەسێک ناکات ئەگەر باوکیشی بێت بەهەرحاڵ من دەڕۆم ئاگاداری خۆت و دایکت بە

هیون جین: بەسەر چاو

باوکی هیون بەڕێ کەوت بۆ ئەوێ لە بوسانەوە بۆ سیۆل لەنیوەی ڕێگادا بوو تا ئەو کاتەی بینی پێشی پێ گیراوە لە لایەن ئەو مافیایانەی کە قەرزاریەتی ویستی بگەڕێتەوە بەڵام دواوەش گیرابوو بێ چارە بوو دەیزانی دەرباز بوون نییە لە دەست ئەو کەسەی بەرام بەری

دابەزی لە سەیارەکە و سەری چەماندەوە وەک ڕێزێک و دوایش هەر چاوی لەسەر ئەرزەکە بوو بێدەنگییەکی نائاسای
تەواوی ناوچەکەی گرتبۆوە تا ئەو کاتەی ئەوەی بەردەمی شکاندی

؟؟؟: ئاهــ باشە ئێستا من چی لە تۆ بکەم لوویس ،هاهـ؟

لویس: ئ ئ ئێێ من قەرزەکانم دەدایەوە گەورەم

؟؟؟: خۆت باش من دەناسیت وا نییە؟، ڕقم لە درۆ و خۆ دزیــنـــەوەیــــە!
بە دەنگێکی بەرز کە هەستت بە گوێیەکانت نەدەکرد

لویس ویستی قسە بکات بەڵام دەنگێکی ناسک ئەوی وەستاند

؟؟؟: بەیب خۆت تێک مەدە لەبەر ئەم جۆرە کەسانە
دەستی خستە سەر شانی ئەو کەسە

؟؟؟: چەند جار پێت بڵێم بە من مەڵێ بەیب ناوی خۆم تەواوە
بە دەنگە گڕەکەیەوە وتی

𝘗𝘴𝘺𝘤𝘩𝘰 𝘮𝘢𝘧𝘪𝘢 || 𝘑.𝘫𝘬 ✔Where stories live. Discover now