chapter twenty three

1.1K 125 14
                                    

Let's go三三ᕕ(ᐛ)ᕗ
___________________

جونگکووک:نامجوون ئاگاداری خۆتان بن تکایە زوزو سەردانمان بکەن، ئۆکەی؟

بە میهرەبانییەوە

نیاز:یا بێگومان و من بە خێرای دەمەوێت ببم بە پور.

ئالیس سور هەڵگەڕا بەهۆی قسەکەی نیازەوە و نامجون خەندەیەکی دڵنیاکەرەوەی پێبەخشین

نام:ئێوەش ئاگاداری یەکتری بن بە تایبەت تۆ جونگکووک گەر خوشکەکەم ئازاری پێ بگات دەتکەم بە ستەیکێککی بەتام.

لەگەڵ ئەو قسەیەی نامجوون جونگکووک زەرد هەڵگەڕا و هەمووان پێکەنین بە ڕیاکشنەکەی جونگکووک

نیاز: دیارە هاوسەرەکەم زۆر لە براکەم دەترسێت!

هەمووان پێکەنین دوای ئەوە ڕۆشتن جونگکووک بەخێرای باوەشێکی لە نیاز دا

جونگکووک: لە کۆتایدا تەنهاین.

نیاز خەندەیەکی سۆزداری پێ بەخشی

نیاز:بەڵێ....کوکی ناوی کوڕەکەمان دەنێیت چی؟

جونگکووک:کێ دەڵێت کوڕ دەبێت؟

نیاز:ٓمن هەستی پێدەکەم.

جونگکووک پشتەملی خوراند

جونگکووک:ئاهـ ڕاست دەکەیت ئێوەی دایکان هەستی شەشەمتان هەیە.

نیاز:کوکی....خۆشمدەوێیت ئەی مافیای سەرسەری.

جونگکووک:چ؟ مافیای سەرسەری؟ تۆ چۆن ئا بۆستە ئەگەر نەتگرم.

ئەو دووە ڕایان دەکرد ئۆ ئەملاو ئەولای ماڵەکە تا جونگکووک نیازی گرت و ختوکەی دەدا نیازیش قاقای پێکەنینی تەواوی ماڵەکەی گرتبۆوە

جونگکووک:بە کێ دەڵێیت مافیای سەرسەری ها؟

نیاز:ئاهـ....جونگکووک......بوەستە.....منداڵەکە.

جونگکووک وەستا

جونگکووک:چی بوو باشە ئازاری پێ نەگەشت؟!

نیاز: نەخێر ئەو باشە تەنها هیلاک بووم.

جونگکووک و نیاز پەیوەندی چاویان بەست و جونگکووک نزیک بووەوە لە نیاز

جونگکووک:لە خۆم زیاتر تۆم خۆشدەوێت خاتو جیۆن تکایە بەم شێوەیە دڵم مەتوێنەوە....کەسێک چۆن دەتوانێت بەم شێوەیە جوان بێت؟ تۆ چیت؟ بۆچی دڵمت دزی؟ ئەی چی دەربارەی هۆش و مێشکم؟ تۆ هیچ ویژدانت نیە؟

نیاز:ئەی چی دەربارەی تۆ؟ کەسێک چۆن دەتوانێت بەم شێوەیە سەرنجڕاکێش بێت؟ تۆش دڵت دزیم وە منیش تۆڵەم کردەوە! ماندووبوم لەوەی ئیتر دڵم بەو شێوەیە بۆت لێبدات هەی جیۆنی نەفرەتی !

جونگکووک بە وشەی کۆتای پێکەنینێکی کرد و نیاز توڕە بوو یەخەی کراسەکەی گرت

نیاز:چیە!! بە چی پێدەکەنیت؟؟؟؟ زۆر پێکەناویە؟؟؟

جونگکووک شۆک بوو بەم ڕەفتارە لە ناکاوەی نیاز و هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو بێجگە لە شۆک بوون و نیاز لەپڕ تەقیەوە لە پێکەنین و جونگکووک دەموچاوێکی بەتاڵی دروست کرد

نیاز:یەسسس بردمەوە هههههه ئۆهـ خۆ وێنەشم گرت ئوپس.

جونگکووک:هیچ نیە جونگکووک تەنها بەهۆی دوگیانییەوەیە.

لەبەر خۆیەوە دەیوت

نیاز: منداڵەکەم سێرکە باوکت چۆنە شێت بووە چی بکەین؟

جونگکووک چاوی تا دوا ئاست کرایەوە

جونگکووک:من شێتم؟ نیاز بۆ خاتری خوا تۆ باشیت؟

نیاز:بەڵێ هەر زۆریش باشم، ئەی تۆ چۆنی؟

جونگکووک دانێکی کێشا بە ناوچاوانی خۆیدا

جونگکووک:دەی دەی دانیشە با بڕۆم هەندێک خواردن و خواردنەوە بێنم سێری فلم دەکەین.

نیاز زەردەخەنەیەکی فراوانی کرد و بە خێرای وەک منداڵ دانیشت و چاوەڕێی هاوسەرەکەی دەکرد،،، دوا کەمێک جونگکووک گەڕایەوە لەگەڵ خواردن و خواردنەوەکانی و داینان و ڕۆشت تا شتێک بێنێت هاوسەرەکەی و منداڵەکەی سەرمایان نەبێت

نیاز:کوکیی.

جونگکووک گەڕایەوە

جونگکووک:گیانی کوکی هاتمەوە.

نیاز:چ جۆرە فلمێکە؟

جونگکووک:ترسناک، خۆ ناترسیت؟

نیاز ئەوەی ناو قوڕگی بە سەختی قوت دایەوە

نیاز: ن.نا من و ترس هههه مەحاڵە.

جونگکووک خەندەیەکی شەیتانی کرد

جونگکووک:Let's see  baby.

فلمەکە دەستی پێکرد لەگەڵ گۆرانییەکەی سەیر و ترسناک کە وای لە نیاز دەکرد زیاتر بترسێت و ئەمە چێژ بەخش بوو بۆ جونگکووک،،،،،،، دوای ماوەیەک زەبەلاحەکەی ناو فلمەکە جەستەیەکی لەتوپەت کرد نیاز یش خۆی خزاندە ناو باوەشی جونگکووکەوە و کراسەکەی گرتبوو

جونگکووکیش دەستی بە سەریدا دەهێنا بۆ ئەوەی ئارام ببێتەوە بەڵام ئەو دەنگە سەیرانەی ناو تیڤییەکە دژی کارەکەی جونگکووک بوون

𝘗𝘴𝘺𝘤𝘩𝘰 𝘮𝘢𝘧𝘪𝘢 || 𝘑.𝘫𝘬 ✔Where stories live. Discover now