یانا و ئەوکەسە شۆک بوون کاتێ یەکتریان بینی بەجۆرێک سەیری چاوی یەکتریان دەکرد لەکاتێکا لەبەرامبەر یەکتری وەستابوون ... یانا چاوی پڕ ببوو
وە باوەڕی بەچاوەکانی نەدەکرد ...یانا:ی یونگی !!!
یانا بەچاوێکی پڕ هەست و سۆزەوە سەیری دەکرد بەڵام یونگی زۆر زۆر سارد دەردەکەوت ...
یونگی:چی داوادەکەن ؟
یانا:قسەکردن
یونگی:نیمانە بەداخەوە ... داوای شتێکی تر بکە
یانا:یونگی تکایە تا ئێرە هاتووم با قسەبکەین تکایە
یونگی:تۆ کێی ؟ منت بەکەسێکی تر تێکەڵ کردووە
یانا:تخوا وامەکە دەزانم ڕقت لێمە ئێستا تکایە
یونگی:هەرگیز بۆ خولەکێکیش نەمتووانیوە کە ڕقم لێت بێت ...
یانا:کەوایە با قسەبکەین ...
یونگی:نەخێر من هیچ قسەم لەگەڵ تۆ نیە ...
یانا:بــــەڵام مــــن هـــەمـــــەەەەیانا بەدەنگێکی زیقەوە هاواری کرد و دای لەمێزەکە
هەموو ئەوانەی ڕێستۆڕانتەکە سەیریان کردن ...
یونگی شەرمەزارانە دەرکەوت لەبەر یانایونگی:.... بۆستە لێرە
چووە لای بەڕێوبەرەکەو کەمێک قسەی کردوو هاتەوە
یونگی:بابڕۆین ....
.
.یونگی:خێرا قسەکانت بکە نیو کاتژمێر مۆڵەتم هەیە
یونگی زۆر بە ساردی قسەی دەکرد و دەستی کردبووە نێو گیرفانی و سەیری ئەو دیمەنە سەوزەی پێش خۆی دەکرد ...
یانا:یونگی تکایە بمبوورە من هەڵەبووم بەڵام خۆم سەرم سوڕما لێت نەمزانی چ جۆرێکی ئەوە باوەڕپێنەکراو بوو لام ئاخر چیبکەم توانای قبووڵ کردنم نەبوو ... کاتێک سەرەتا تۆم بینی بەپێی ئەو قسانە بێت کە دەکرا من وامزانی خراپی و تۆم بەشەیتان دانا ... وەکاتێک لێت نزیک بووم و بوومە هاوڕێت وتم نا ئەو فریشتەیە ... وە دووبارە کاتێک هەموو شت تێکچوو وتم ئەو شەیتانە لە شێوەی فریشتە ... بەڵام دوای جێهێشتنم ئەوکاتەی جێت هێشتم هەست بەچۆڵیەک کرد ... هەستم دەکرد هەموو دونیا پشتیان لێم کرد هەستم کرد کە لەو ساتەدا دونیا بۆتە دوژمنم ... ئێستاش نازانم تۆ چیتتۆ فریشتەی یان شەیتان
یونگی:هەھ دەتەوێ بزانی من چیم ... من هیچیان نیم من یونگیم ... هەهە ئەو یونگیەی کە لەمناڵیەوە لە نازی دایک و باوک بێبەش بوو ئەو یونگیەی کە لەتەمەنێکی مناڵدا دایک و باوکی لێک جیابوونەوە و باوکم منی لەدایکم ساند و لەباوەش و سۆزی دایکم منی بێبەش کرد ... لەجیاتی ئەوەی لە لەئامێزی باوکم و سۆزی دایکمدا گەورەبم ... کەچی لە دوور بوون لە باوکم و دەستە توڕەکانی خزمەتکارەکان گەورەبوون ...هەهە من مناڵ بووم وە مناڵیش لاسارە بۆیە بیرمە ئەوان زۆر خراپ ئازاریان دەدام لەترسی ئەوان نەمدەتوانی بەباوکیشم بڵێم ... هەرخۆی باوکم منی خۆشدەیست چونکە تاکە مناڵەکەی ئەوبووم بەڵام لەبەر کار هەمیشە لێم دووربووە ... ڕاستە لەڕووی ژیان و ماددیەوە هیچ کێشەیەکم نەبووە لەوانەیە زۆربەی منداڵەکانی هاوتەمەنی خۆم ئیرەییان بردبا کاتێ دەیان بینی کە بە ئۆتۆمبێلی گران بەها دەچوومە قوتابخانە بەڵام ئایا ئەو دەوڵەمەندیە هەموو کات ئاسوودەییە ... نەخێر من ژیانێکی سادەم دەویست لەگەڵ سۆزی دایکمو ئامێزی باوک بەداخەوە ئەوە زۆربوو بۆمناڵێکی وەک من ... وە بڕیارم دا کە ببم بەکەسێکی سارد کە بۆ خولەکێک دووای دایکم باوەشم بەکەسا نەکرد و ماچی کەسم نەکرد ... جاکسۆن زۆر نزیک بوو لێمەوە بەڵام بۆجارێک نەمتوانی باوەشی پیا بکەم بڵێم براکەم خۆشمدەوێی دڵخۆشم بەبونت لەژیانم نەمتوانی ... وە کاتێک لەگەڵت بوومە هاوڕێ هەستم دەکرد تۆ دەتووانی ئەو سۆزو خۆشەویستیەم پێ ببەخشی کە دوای دایکم نەبووە ... دەزانم دەبوو بەشێوەیەکی جوانتر بڵێم خۆشدەوێی بەڵام من هەر ئەوەندە فێر کراوم چاوەڕێی چی لە کوڕێکی هەناسە ساردی بێ سۆزی وەک من دەکەیت ...

YOU ARE READING
😇تؤ فريشته ي يان شه يتان 😈
Romanceمن وامزاني ئه و شه يتانه له كاتيكدا له ناخه وه فريشته بوو ئه و به هه شتي من بوو به لام من به دؤزه خ ليي گه يشتم... خيرا بريارم دا بؤيه له ده ستم دا...