part.21

306 40 8
                                    


بەخێرایی دابەزیم کاتێ بینیم دوو کوڕ دەوری کچێکیان داوە وە ئەو کچەش کەس نەبوو لە یانا زیاتر ...

شانی هاتبووە خوارەوە بۆیە توند دەستی بە سنگیەوە گرتبوو ... بەخێرایی بۆیان چووم و زۆر زۆرم لەهەردووکیان دا بەشێوەیەک دەموچاوی هەردووکیان ببوو بەیەک و جیات نەدەکردەوە کێ کێیە ...

دواتر سوڕام بینیم یانا بە قوڵی دەگریت و هێشتاش دەستی بە سنگیەوەیە ... چونکە یەخەی بلوسەکی دڕابوو ...
منیش چاکەتەکەی خۆم داکەند و دام بەسەر شانیا ئەویش سەیری کردم چاوەکانی لەو تاریکیەدا دەبریسکایەوە ... ئەو ترساو دیاربوو ...

یانا:جێم مەهێڵە هەرگیز !!!
یونگی:ناتوانم لێت خۆش بم بەڵام هەرگیز جێت ناهێڵم ئەو پێکەنی و دەستی لەملم ئاڵاند و سەری لەنزیک ملم دانابوو ... هەستم دەکرد پەپولەکانی سکم دەست دەکەن بە فڕین دڵم لە هەر ترپەیەکدا دەیوت یانا ...
ئەو بۆنە جیاوازەی وا دەکات مەست بم ... ئەو تایبەتە وە جیاوازە ... یانا زۆرم خۆشدەوێی ... ئەو وا مایەوەو چاوی داخست ... منیش دەستم خستە ژێر ڕانی تا بەرزی کەمەوە وە کردم ئەویش قاچی لەدەوری کەمەرم ئاڵاند و خۆی توندتر گرت تا نەکەوێت وە من هەرگیز لێناگەڕێم بکەوێت ...

بەهەنگاوی هێواش هێواش دەڕۆیشتم چونکە وابزانم خەوت نامەوێ هەڵسێت ... ئەو کچێکی نەرمەو لەباوەشکردنی بێزارم ناکات ...

یانا:یونگـــی گەر بێزاربووی دادەبەزم ...
وام زانی خەوتووە
من:نا کێشەم نیە ...
یانا:یونگی کاتێ سەرەتا منت بینی هەستت بەچی کرد
من:هیچ شتێک
درۆم کرد کەسەرەتا ئەوم لەپۆلەکە بینی کاتێ کتێبەکەی نا بەدەموچاوی هەستێکی سەیرم هەبوو کە پێشتووتر بۆکچانی تر نەمبووە ...

ئەو بە چاوێکی غەمبار سەیری کردم کاتێ وتم هیچ شتێک ...
دواتر سەری خستەوە شوێنی خۆی
یانا:ئەی ئێستا ؟
من:ئێستاش هیچ شتێک
یانا:ئەی کەوایە بۆچی من لە باوەشی تۆدام ؟
من:وابیرم کردەوە ناتوانی بڕۆی ئەوە یارمەتیە گەر نا وەرە خوارەوە
یانا:نااا تەواو ...
ئەو بێدەنگ بوو وە دەستی دەهێنا بە پشتی سەرمو بە قژما خوادەزانێت ئێستا لەسەر جێگا وای کردبا خەوتبووم ...
ئەو سەری بەرز کردەوە وەک بڵێی بیەوێ شتێک بکات بەڵام دوو دڵ بێت ... خۆی نزیکی من کردەوە و
چ چیییی ئەو م ماچی کردم ...

ئەو بەهێواشی لێوی خستە سەر لێوم و بەجێگیری هێشتیەوە ... من چاوم کرابۆوە لە شۆکا ئەویش چاوەکانی داخستبوو ...
لێوی ئێمە زۆر گونجاوە بۆیەکتری ...
لێوی ئەو زۆر پڕە بەڵام زۆرخڕیشە ...
لێوەکانی وەک شیرینیەک بوو بۆمن هەرخۆی یانا زۆر شیرینە ... !!!

بەڵام خۆم کۆنتڕۆڵ کرد و ماچم نەکردەوە
ئەو بە هێمنی ماچی دەکردم لەهەر چرکەیەک دا ئەگەری هەبوو کە ماچم کردبایەوە ...

ئەو دوور کەوتەوە و چاوەکانی دەبریسکایەوە ...
یانا:هەر بەڕاستی خۆشت ناوێم ... ؟؟؟
من:نەخێر ... لەکاتێکا وەڵامەکەی دەزانی پێویست ناکات دووبارە بپرسیت
یانا: ....... باشە تەواو دامگرە لێرەوە خۆم دەڕۆم وە سوپاس بۆ ئەوەی یارمەتیت دام ...
من:شایانی نیە ... بەیانی من دێمە دوات ...
یانا:باش ... خوات لەگەڵ ...
من:خوات لەگەڵ ...

😇تؤ فريشته ي يان شه يتان 😈Where stories live. Discover now