پرسیار و وەڵام لەگەڵ katy_bangtan

252 29 71
                                    


پــرســیار و وەڵــــام لــەگــەڵ katy_bangtan

لەنـۆ : سـەرەتا خـۆت بـنـاسێـنە
کاتیا : من کاتیام خوێندکارم و دانیشتووی شاری سلێمانیم

بـــڕگـــەی یـــەکــەم / پــرسـیــار و وەڵــام

یەکەم جار پرسیار دەربارەی واتپاد :

پرسیار :  سەرسامی بە چ نوسەرێک لە واتپاد ؟
کاتیـا : دوو نوسەر هەیە کە من زۆر سەرسامم پێیان Alwanalwan506 ,Lalisword

پرسیار : کام چیرۆکی خۆت باسێکه لە ژیانی خۆت ؟
کاتیـا : هیچ کامێک و لەو باوەڕەدا نیم لە داهاتووشدا هەبێت

پرسیار : چی فێربووی لە واتپاد ؟
کاتیـا : زۆر شت ، یەکێک لەوانە دروست بوونی باوەڕی خود لەناخمدا و بەهێزبوون .. کە یووشا ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لەمەدا فێربووم لێیەوە

پرسیار : چ کتێبێکی خۆت لا تایبەتە ؟
کاتیـا : تا ئێستا یەک کتێب لە کتێبەکانم پەبلیش کراوە ، بەڵام کتێبە تایبەتەکەم لە داهاوودا پێشکەش دەکەم بە بینەران

پرسیار : ڕقت لە چ شتێکی ناو واتپادە ؟
کاتیـا : ڕقم لە واتپاد نیە ، تەنیا هەنێک کەس ناتوانم بڵێم ڕقم لێیانە ئەوە لە جۆری من نیە بەڵام لێشیان خۆش نابم بەهۆی ئازاردانی دڵی هاوڕێ گیانەکەم یوشا

پرسیار دەربارەی ژیانی /

پرسیار : لە ماڵەوە چەن خوشک و بران ؟
کاتیـا : سێ خوشکین

پرسیار : کەسێکی قسە ڕەقی یان قسە خۆش ؟
کاتیـا : بە پێی کەسەکان کەوتووە

پرسیار : چ شێک بێزارت ئەکات ؟
کاتیـا : قسە وتن بە کەیپۆپ و ئەو کەسانەی خۆشم دەوێن ، نەک بێزارم دەکات بەڵکو زۆر توڕەشم دەکات

پرسیار : چ شتێک دڵخۆشت ئەکات ؟
کاتیـا : گوێ گرتن لە گۆرانی بە تایبەت کەیپۆپ و دانس کردن

کەسایەتیەکی بەهێزت هەیە لە ڕووی ناخەوە یاخود کەسایەتیەکی لاواز کە زوو ئەڕوخێ ؟
کاتیـا : پێش هاتنە ناو دنیای واتپاد و ناسینی بانگتان کەسایەتیم لاواز بوو ، بەڵام ئێستا خاوەنی کەسایەتیەکی بەهێزم هەیە لە ڕووی ناخەوە

پرسیار : چ تەمەنێکت خۆش ئەوێ ؟
کاتیـا : تەمەنی حەڤدە ساڵی

پرسیار : کە خەمبار ئەبی یەکەم کەس باسی خەمەکانتی بۆ ئەکەی کێیە ؟
کاتیـا : خۆم

پرسیار : چ قسەیەکی ماڵەوەت هەرگیز لەبیر ناچی ؟
کاتیـا : لە ئێستادا نایەتە خەیاڵم ، بەڵام کاتێک ستایشم ئەکات ، ستایشەکانیان لەبیر ناکەم

پرسیار : بێ چ شتێک لای تۆ ژیان مانای نییە ؟ 
کاتیـا : بێ بوونی خۆشەویستی

پرسیار : تا ئێستا چ بەهرەیەکت تاقی کردۆتەوە ؟
کاتیـا : وێنەکێشان ، شانۆگەری ، دانسکردن ، چەند دانەیەکی دیش

پـرسـیـار و وەڵـام لـەگـەڵ نـوسـەرەکـان Where stories live. Discover now