✨ئەستێرەی جوانم پێببەخشە✨✨کاردانەوەی خۆت لە ڕیزەکانا جێبهێڵە✨
.
بەدەستە بچوکەکانی ئەو کۆمەڵە کتێبەی پێیدرابوو خەریک بوو دەیگواستەوە بۆ کتێبخانەکە...کتێبخانەکە لەوبەری مەیخانەکەوە بوو ...زۆر هەوڵیدا کە ئەو مەیخانەیە لەوێدا نەکرێتەوە بەلام کێ گرنگی بە قسەی کچێکی "ڵاڵ" دەدات.!خەڵکی گوندەکە هەمووان سەرقاڵبوون بەکاری خۆیانەوە...،بەنێو بازاڕی شانشینەکە ڕۆشت بەڕووخسارێکی بەتالەوە سەیری دیمەنی بازاڕەکەی دەکرد....!!چاوی چۆیە سەر شتێک ...!! کەمێک وەستا ئەو شوێنەی کە ئەو سەیری دەکرد بریتیبوو لەو مەیخانەیەی کە بۆ کات بەسەربردن ئامادەکراوە سۆزانیەکان ...!!بەڵێ ...ئەوێ پڕە لە سۆزانی هیچ....!!چاوی چۆیە سەر کەسێک کە لە پشتەوەی جامخانەی مەیخانەکە دانیشتوەو خەریکی پێکەنینو ڕابواردنە......!! ماوەیەکە دەنگووباسی ئەو بڵاوە لەنێو گوندەکەدا....کوڕە قۆزو چوارشانەکە...!!زەردەخەنە نایابەکەی...هەرچەندە ئەو بیردەکاتەوە کە ڕووخساریو ئەقڵی هیچ بەیەکەوە ناگونجێت پێویستە کوڕانی لەو شێوەیە گرنگی نەدەن بە کچەکان..هەستی بە شتێکی سەیر کرد هەر کە ئەو کوڕە قۆزە سەیری کردوو چاوەکانیان قفوڵ بوون.!! دەنگی گالیسکەکەو ئەسپەکە بەرزەوە بوون بەواتای ئەوەی کە کەمێکی تر بەرکەوتنێکی گەورە ڕوودەدات....!!
.
؛تۆ باشی؟
پرسی هەر کە خەریکی پاککردنەوەی برینەکەی بوو. بەڕووخسارێکی بەتاڵو ساردەوە..!! هیچی نەوت تەنها سەری نزمەوەکرد..بەڕاستی هەست بە شەرمدەکات کاتێ ڕووداوی گالیسکەکەی بیردێتەوە...هەرچەندە ئەگەر کەمێک سەری بەرزەوەبکات دەسەکاتە گریان چونکە ئێستا وەکو منداڵێک دەرەکەوێت کە بیەوێت نەگری..!!
؛؛تۆ....(کەمێک وەستا) تۆ ناوت فیولیتایە ڕاستە؟
بەهێمنی سەری بەرزەوەکرد و سەیری ئەو کوڕە قۆزەی بەردەمی کرد ...بەلام ئەوەی کوڕەکەی سوپڕایزکرد ئەو ئەڵماسە جوانانەی نێو چاوی فیولیتابوو کەلەهەر ساتێکدابوایە بەردەبۆیە خوارەوە.....! ئاخر بۆچی ..؟بۆچی دەبێ لەبەردەمی ئەو کوڕەی کە سەرسامیەتی توشی شەرمەزاریببێت...!! هاه بێگومان هەمووی خەتای ئەو ناشرینەی نێو مەیخانەکە بوو ....!!!
؛هێی بوەستە ...من مەبەستم ئەوەنەبوو !ئایا من پرسیارێکی نابەجێم کرد....!!
بەپەلە سەری بەنەخێرەوە جوڵاندوو بە دەستەکانی فرمێسکەکانی سڕیەوەو زەردەخەنەیەکی گەورەی نیشاندا...!!ئەوەی بەرامبەر تەنها بۆساتێک وەستاو سەیری ڕووخساری کرد ئاخۆ چۆن دەتوانێ هێندە جوان بێت....بەپەلە دەستی لەسەر دڵیدانا ...!!
YOU ARE READING
*ژووری ڕەش*
Romansaئێرە دەریاچەی ڕەشە.....!! وە تۆش جلی سپیت پۆشیوە.....!! ئاگاداربە گەر هەڵەیەک بکەیت لەناویدا دەخنکێیت......من تەنها کچێکم.....وە تۆش چاودێریکارێکی جل سپی.....!! بۆچی چاودێری من دەکەی لەکاتی خۆ شۆرین لەدەریاچەکەدا..؟ ........ دوورە لەهەموو کارێکی خەی...