▬▬▬▬
لە کاتێکدا سەیری خاتوو ئێـمام دەکرد لە نانخواردنەکەی بەردەوامبوو بە نەرمی دەمم بە دەستەسڕێك سڕی. زەرفی نامە نێردراوەکەی بەیانم بەرزکردەوە کە بڕیارم دابوو کاتێکی تر بیکەمەوە، بۆیە پێم وابوو ئێستا کاتییەتی.
نامەکە لەلایەن مارلین ویلەرەوە نێردرابوو، یەکێك لە شوێنەوارناسە تازەکان کە پسپۆڕی بوارەکەی بوو، باشە چی لە وێنەکێشێکی ئاست مامناوەندی وەك من دەوێت؟
بە هێمنی زەرفەکەم کردەوە و لەسەرخۆ خوێندمەوە، دیاربوو زانیاری زیاتری دەربارەی Virgin Of The Rocksی لیۆنارد دا ڤینچی دەستکەوتووە، بەڵام بانگێشتنامەکەی وانووسرابوو دەیەوێت کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی لە تەلاری شا لە پاریس بێت، کە نزیکی لـۆڤەر و وێنەی Virgin Of The Rocks، هەر خۆی وێنەکە لە مۆزەخانەی نێودەوڵەتی شارەکەدایە! یان لە دیاریکردنی شوێنەکە سەرکەوتوو نەبووە یانیش هۆکارێکی شاراوەی هەبووە کە لە نزیك وێنە لەبەرگیراوە گۆڕاوەکەیدا بێت، بۆ نموونە لە نزیکەوە بەراوردکردنی نێوانیان.
خاتوو ئێـما بە خواستی زانینەوە وتی❞چی بووە بەڕێز ئۆلیڤێرۆ؟❝
منیش لە وەڵامدا وتم❞خاتوو مارلین ویلەرە، دەیەوێت لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی بۆ دۆزینەوەکانی دەربارەی وێنەی Virgin the rocks ئامادەبم❝
بە بێزارییەوە ئاهێکی هەڵکێشا و وتی❞ئامۆژگاریت دەکەم بانگێشتکردنەکە وەلا بنێی؛ خاتوو مارلین هێشتا لە بوارەکەیدا پێنەگەیشتووە و گەنجە، هەرشتێك يێت سەرنجی ڕادەکێشێت بۆیە ناکرێ ئەوەی دۆزیویەتییەوە هێندە سەرسامکەر بێت❝
ئحمێکم کرد و دوای خواردنەوەی شەرابەکەم وتم❞لەو کاتەدا هیچی ترم نییە بیکەم بۆیە کێشەم نییە بڕۆم، هەروەها حەز دەکەم کەش و هەوایەکیش بگۆڕم زۆر بیری ڕووناکییەکانی پاریس دەکەم❝
YOU ARE READING
𝐈𝐍 𝐋𝐎𝐔𝐕𝐑𝐄'𝐒 𝐄𝐌𝐁𝐑𝐀𝐂𝐄 | (Kurdish)
Mystery / Thrillerلـە دەوروبەری لـۆڤەر.... شتـێکی چەپەڵانە ڕوویدا! ▪️ئەم چیرۆکە عەرەبییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی: Rm33ee@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ A T R A N S L A T E D S T O R Y-چیرۆکێکی وەرگێڕدر...