• 𝒊𝒊𝒊

109 22 29
                                    

لەگەڵ هەر چواریان مۆزەخانەکەم بەجێ هێشت، پرۆفیسۆر نێڵسن بە ڕێگاوە وتی❞نامەوێ هەست بە خراپی بکەم، تکایە بڵێ کە تاکە کەس نیم مارلـین بەجدی وەرناگرم❝

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


لەگەڵ هەر چواریان مۆزەخانەکەم بەجێ هێشت، پرۆفیسۆر نێڵسن بە ڕێگاوە وتی❞نامەوێ هەست بە خراپی بکەم، تکایە بڵێ کە تاکە کەس نیم مارلـین بەجدی وەرناگرم❝



پرۆفیسۆر دامییۆن لە وەڵامدا وتی❞خەمت نەبێ هەر تۆ نیت❝



دکتۆر ترێڤەریش لێی پرسیم❞بە نیازی ئەوانەی نیشان بدەی کە دەبوو لە کتێبەکەدا بڵاوی بکەیتەوە؟❝



وەڵامم دایەوە❞نازانم، پێم وانییە، بەڵام کێشە نییە بەلامەوە کەمێك لێی بکۆڵمەوە، لەوانەیە ئەم گەنجە شتێکی گرنگی بەدەستەوە بێت❝



دکتۆر ترێڤەر لە بیرکدنەوەدا "ههمـ"ێکی کرد و پرۆفیسۆر مۆوسا وتی❞هیچ پێویست ناکات کاتی خۆت بە یارییە منداڵانەکانییەوە بەفیڕۆ بدەی، لەوانەیە بە هەڵە لە بابەتەکە تێگەیشتبێت❝



پرۆفیسۆر نێڵسن زوو وەڵامی دایەوە❞بەڵام بە گوێی خۆتان بیستتان کە مۆنالیزا دەدزن❝



وتم❞وەك ئاماژەشی پێدا من وردەکاری بابەتەکە دەزانم❝



لە دوای وەڵامەکەم پرۆفیسۆر مۆوسا وتی❞کەواتە شتەکە ڕاستە!❝پێداگرانە دەستی خستە سەر شانم❞بەم بارودۆخەوە دەبێ هەندێ وردەکاریمان پێ بڵێیت بەڕێز ئۆلیڤێرۆ❝




❞بیری لێ دەکەمەوە، لەبیری مەکە کە ژیانم لە مەترسیدایە❝



هەریەکەمان بەڕێگەی خۆیدا ڕۆیشت و منیش تەکسییەکم گرت و بەرەو هۆتێل ئۆبیسۆن بەڕێ کەوتم.



سوکە ژەمێکی کولێرە بە هێلکە و کەرەم خوارد و یەخەی کراسە خنکێنەرەکەم کردەوە و ئاوازی (Fantastique)ی هیکتۆر بەرلیۆزم داگیرساند، دواتر ئاوریشمی سەر نیگارەکەم لابرد و دەستم بە تەواوکردنی کرد تا خەواڵوو بووم و وەك جاران پێنج کاتژمێر خەوم لێ کەوت.




•••

مۆبایلەکەم زەنگی لێدا و لە خەوی کردم❞سـڵاو؟❝بە خەواڵووییەوە وەڵامم دایەوە.



خاتوو ئێـما بە دەنگە وشك و تووندەکەی وتی❞نیگارەکەت تەواو کرد؟❝



منیش بە ڕووخساری گرژومۆن و بێشەرمانە وتم❞هێشتا نا، کەمێکی ماوە❝



𝐈𝐍 𝐋𝐎𝐔𝐕𝐑𝐄'𝐒 𝐄𝐌𝐁𝐑𝐀𝐂𝐄 | (Kurdish)Where stories live. Discover now