𝘈 𝘥𝘪𝘧𝘧𝘪𝘤𝘶𝘭𝘵 𝘥𝘦𝘤𝘪𝘴𝘪𝘰𝘯...?

1.4K 186 206
                                    







ئەو بریارە زۆر قورسە ...!





ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ









جۆنکوک: مـ....من ...نـ..نازانم
بەشڵەژانەوە ھەڵسایەوە رۆشتە دەرەوە لە ژورەکە لیساش دەستی کردەوە بە گریان








جۆنکوک: باوکە !!!
بەدەنگی بەرز باوکی لەسەر کورسی کارکردنەکەی ھەڵسایەوە جۆنکوک لەبەردەمی وەستا








جۆنکوک: لیسا ھاوسەرگیری ناکات !
بەدەنگی بەرز ب.جیۆن بەتورەیی سەیری جۆنکوکی دەکرد







ب.جیۆن: ئەوە لەسەر تۆ نەماوەتەوە !
بەتورەیی جۆنکوک زیاتر نزیک بویەوە







جۆنکوک: ئەو خوشکی منە ھەرگیز ناھێڵم بەزۆری ھاوسەرگیری بکات !
بەھاوارەوە ب.جیۆن سەری سورما جۆنکوک یەکەم جارە ھاوار بەسەر باوکی دا بکات







ب.جیۆن: جۆنکوک !!!
بەھاوارەوە دەستی بڵند کرد بۆئەوەی زلەی لێ بدات بەڵام وەستاو دەستی دانایەوە جۆنکوک بەتورەیی سەری لە زەویەکە کرد







ب.جیۆن: کورەکەم سەیرم بکە من بۆ داھاتوی ھەموومان دەمەوێ ببین بە خزم لەگەڵ خێزانی کیم
بەھێمنی جۆنکوک کەمێک ھێمن بویەوە گوێی بۆ قسەکانی باوکی دەگرت







جۆنکوک: بەڵام باوکە لیسا و سوھو تەمەنیان لەگەڵ یەکتر ناگونجێ !
بەھێمنی







ب.جیۆن: منیش ئەوەم ناوێ دەمەوێ تۆو ئاریانا ھاوسەرگیری بکەن
جۆنکوک راستەوخۆ سەیری لایەکی تری کرد







جۆنکوک: باوکە ئەوە مەحاڵە من کەسێکی ترم خۆشدەوێ
ب.جیۆن دەستی لەسەر شانی جۆنکوک دانا







ب.جیۆن: لەوانە نیە ھەموو خۆشەویستەکان بەیەک بگەن ... کەس نازانێ جارەنوس چی بۆ داناوین
جۆنکوک سەری بەنەخێر جوڵان بەبیرکردنەوە لەوەی کە ئەڤێستا بۆ کەسێکی تربێ جۆنکوکی شێت دەکرد
ئەو ناتوانێ دەست بەرداری ئەڤێستا ببێت بەڵام ناتوانێ دەست بەرداری خوشکەبچوکەکەی بێ










𝘑.𝘑𝘒 || 𝘮𝘺 𝘥𝘪𝘴𝘢𝘥𝘷𝘢𝘯𝘵𝘢𝘨𝘦 ...Where stories live. Discover now