𝘗𝘳𝘦𝘱𝘢𝘳𝘢𝘵𝘪𝘰𝘯...!!

1.4K 187 268
                                    







ئامادەکردنی دۆزەخەکەم....!!




ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ








ئەڤێستا: جۆنکوک تکایە بەتەنیا جێم بھێڵە !
ھەستم بە ھەنسکەکانی دەکرد بەخێرایی دەرگاکەم کردەوە رۆشتمە ژورەوە لە ئەڤێستا نزیک بومەوەو لەباوەشم گرت دەستم بەسەری دادەھێنا ئەو دەگریا ھەموو ئەمانە بە تاوانی ئاریانا دەزانم






من: بمبورە خۆشەویستم .... تکایە مەگری
لەسەر سیسەمەکە دانیشتبوو منیش وەستابوم سەریم بە سینگی خۆم وەنابوو دوای ماوەیەک ھێمن بویەوە لەلای دانیشتم






ئەڤێستا: جۆنکوک ئێمە ....؟
دەستم لەسەر لێوی ئەڤێستا دانا





من: تەنیا تۆ بوکی جیۆنەکانی !
بەتورەیی قسەم کرد ئەو سەیری چاوەکانی کردم چاوەکانی پری فرمێسکە ناتوانم ئاوا ببینم







من: تۆ تەنیا ھی منی !!!
دەستەکانم لەسەر رومەتەکانی دانا ئەو ھی منە کەس ناتوانێ ئەو راستیە بگۆرێ وە کەسیش ناتوانێ ئەوم لێ جیابکاتەوە












𝘌𝘯𝘥 𝘫𝘶𝘰𝘯𝘨𝘬𝘰𝘰𝘬 𝘱.𝘰.𝘷
𝘈𝘳𝘪𝘢𝘯𝘢 𝘱.𝘰.𝘷












بەیانی لەگەڵ ئازاری سەرم لەخەو ھەڵسام دوێنێ شەو زۆر گریام لەسەر سیسەمەکە دانیشتم بیرم دەکردەوە ھەڵسامەوە رۆشتمە گەرماوەکە دوای ئەوەی خۆم شۆرد ھاتمەدەرەوە جلێکم کردەبەرمو قژم وشک کردەوە لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆم کرد بەخێرایی پەڵەرەشەکانی سەر روخسارمم داپۆشی مەیکەپێکی سادەم کردو رۆشتمە خوارەوە رۆشتمە چێشتخانەکە سەیرم کرد دایکمو باوکم زەردەخەنەیان دەکرد لێیان نزیک بومەوە زەردەخەنەی ساختەم خستە سەر روخسارم







من: بەیانیتان باش !
بەزەردەخەنەوە دایکمو باوکم سەیری منیان کرد






باوکم: بەیانی باش کچەجوانەکەم
بەزەردەخەنەوە رۆشتم لەلای باوکم دانیشتم







دایکم: بەیانی باش ...... کچم ئەم رۆ دەرۆین لەگەڵ دایکی جۆنکوک ئەو شتانە دەکرین کە پێویستە
سەرم بەباشە جوڵاند







𝘑.𝘑𝘒 || 𝘮𝘺 𝘥𝘪𝘴𝘢𝘥𝘷𝘢𝘯𝘵𝘢𝘨𝘦 ...Where stories live. Discover now