مەحوی...یەکێکی تر لە شاعیرە کلاسیکییەکانی گەلەکەمانە.
ژیاننامەی مەحوی:
مەحوی...ناوی تەواوی مەلا موحەمەد کوڕی مەلا عوسمانی باڵخییە لەنەوەی پیر و زانای ناودار
(شێخ ڕەش)ە،باپیریشی وەک باوکی ناوی مەلا عوسمان بووە و وەک شێخ مارفی نۆدێ لەگەڵ دروستکردنی شاری سلێمانی هاتوونەتە شاری نوێوە.{ئەگەر کەمێک...تەنها کەمێک لەلای نەنک و باپیرتان دانیشتبێتن و گوێتان لێ بوبێ کە باسی کەسانی و کۆن و سەردەمی کۆنیان کردووە بەدڵنیاییەوە گوێتان لەو ناوانە بووە وە ئەوانەی نەنک و باپیریان مردووە...ببوورن بۆ ئەو قسەیە}.
(باڵخ) دێیەکە لە ناوچەی (ماوەت)
لە شاری سلێمانی.مێژوونوسی کورد...موحەمەد ئەمین زەگی بەگ دەڵێ:
له ساڵی (١٢٥٢)ی کۆچی
بەرامبەر بە ساڵی (١٨٣٦-١٨٣٧)ی زایینی لەدایکبووە.مامۆستا عەلائەدین سەجادیش ئەڵێ:
لە ساڵی ١٨٣٠ لەدایک بووە.کاکەی فەلاحیش ئەڵێ:
(١٨٣١-١٨٣٢)ی زاینیدا لەدایکبوو.وەک ئەزانین و پێشتر لەبەشی پێشوو باسم کرد بەروارێکی تەواو بۆ لەدایکبون و مردنی شاعیرە کلاسیکییەکان نییە...لەبەر کۆنی سەردەمەکە و نەبوونی خوێندەواری و نەنوسینەوەی ژیاننامەکانیان.
باوکی خەلیفەی شێخ عوسمان
سیراجەدینی تەوێڵە بووه.حەوت ساڵان بووە کە خراوەتە بەر خوێندن...ماوەیەک لای باوکی خوێندوویەتی.
بۆ خوێندن چۆتە سنە و
سابڵاغیش و لای مەلا (عەبدوڵڵا)ی پیرە باب خوێندوویەتی.پاشان گەڕاوەتەوە سلێمانی و لای مەلا ناودارەکانی ئەو سەردەمە خوێندوویەتی.
ئینجا چووە بۆ بەغدا و بووە بە فەقێی زانای بەناوبانگی کورد
موفتی زەهاوی و ئیجازەی مەلایەتییەکەی لای ئەو وەرگرتوە.دیسان مامۆستا عەلائەدین سەجادی ئەڵێ:
پاش ئیجازە وەرگرتنی لە (١٨٥٩ز)دا بووە بە مەلای مزگەوتی ئیمامی ئەعزەم لە بەغدا...بەڵام لە ١٨٦٢دا بەغدای جێهێشتوە و گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و بووە بە ئەندامی دادگا
لە ١٨٦٨دا بەهۆی مردنی باوکییەوە دەستی لە کاری میری کێشاوەتەوە ا بووەتە مەلا و دەستی کردووە بە وانە وتنەوە بە فەقێیان.{کاری میری=واتە کارکردن لە دام و دەزگاکانی حکومەت}.
مەلا حەسەنی کوڕی مەلا عەلی قزڵجی و مەلا مەحموودی مەزناوەیی و مەلا سەعید ئەفەندی
و، نایب ئۆغڵی کەرکوک و مەلا عەزیزی موفتی لە بەناوبانگترین فەقێکانی بوون.هەر بە ڕێچکەی باوکیا ڕێگای تەرقەتی گرتوەتە بەر و بووە بە خەلیفەی شێخ (بەهائەدین)ی کوڕی شێخ عوسمانی تەوێڵە.
YOU ARE READING
شـیـعـرسـتـان
Poetryهونەری کوردی زۆر لەوە گەورەترە کە تۆ ئەیزانی...دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم کتێبەوە زانیاری دەربارەی هۆنەرە گەورەکانی گەلەکەت بزانیت و باشتر شارەزابیت. دەستپێکردن:بیستی حەوتی دووهەزار و بیست یەک. کۆتاییهاتن:..... ئاشناکەر/lavin-kpop-story. بەهیوام بەدڵتان...