هێمن موکریانی

20 7 8
                                    

هێمن موکریانی ...

شاعیرێکی تری کورد...
پیاوێکی هەست ناسک و نەرم و نیان.
خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە...
هاوڕێیەکی نزیکی هەژاری شاعیر.

ناوی تەواوی:ھێمن کوڕی سەید حەسەنی موکری و لە بنەماڵەی مەلا جامی چۆری بووە. دایکی ناوی زێنەب و کچی شێخی بورھان بووە وا ئێستا بنەماڵەیەکی گەورەی موکریانن

-ساڵی لەدایکبوونی هێمن:
لە ساڵی ١٩٨٧ کە جەژنی بەرات بووە
لە گوندی (لاچین)ی سەر بە شاری مهاباد لەدایک بووە
کە لەو سەردەماندا پێی دەگوترا {موکریان}.

ژیانی:ھێمن لە ڕۆژگارێکدا لەدایک دەبێت ڕەزاشا جڵەوی میری پێیە و لاسایی ئاتاتورکی دەکردەوە. جل وبەرگی کوردەواری بە تەواوی قەدەغە دەکرێت و ئەوەندەی لە دەستی ھات، سووکایەتی بە خەڵک کرد و شەپکە و تەپلەی ھێنا نێو بازاڕەوە. ھێمن لەم کەش و ھەوایەدا گەورە دەبێت.

*ڕەزاشای پەهلەوی شای ئێران*.

لەکاتی منداڵیدا گوێی بۆ بەسەرھاتەکانی دایە مرۆت دەگرێت، وا پیرێژنێکی دوونیا دیتوو بووە و زۆر شتی بەنرخی لێ فێر بووە. ئەلف و بێ لای عەبدوڵڵای مستەوفی (سەعید ناکام) دەخوێنێت و پێش ئەوەی ئەلف و بێی فێر بکات، بزنۆکێ و مەڕۆکێی حوسێنی حوزنی موکریانی بۆ دەخوێنێتەوە و ھێمن لەبەری دەکات و ھەروەھا ھۆنراوەکانی شێخ ڕەزا و زۆر شتی دیکەی لێ فێر دەبێت و پاشان بۆ درێژە دانی خوێندن، باوکی دەینێرێتە مەھاباد و لە قوتابخانەی سەعادەتی ئەو شارە دەست بە خوێندن دەکات. ھێمنێکی لادێی جگە لە زمانی کوردی ھیچی دیکەی نەدەزانی و لەو قوتابخانەیش کەس نەیدەتوانی بە کوردی قسە بکات، منداڵان گاڵتەی پێدەکەن و پێی دەڵێن کرمانج، چونکە ئەو کاتە لە مەھاباد بە خەڵکی دێیان دەووت کرمانج، ھێمن ئەو ساڵە خوێندنی بە سەرکەوتنێکی زۆر باشەوە تێپەڕ دەکات و ھاوین دەگەڕێتەوە بۆ ئاوایی و لە لای مەلای دێ و باوکی وانە دەخوێنێت و ڕاھێنانی نووسینی خەت دەکات. باوکی کاتێک دەزانێت خەتی جوان بووە، دەستی پێ لە خوێندن ھەڵدەگرێت و دەڵێ: بڕۆ دەرسی مەلایەتی بخوێنە. ھێمنێکی ھیچ کات خۆشی لە مەلا نەھاتووە، تووشی ئەم تاڵییە دەبێ و چوار ساڵ لە خانەقای شێخی بورھان دەخوێنێ، بەلام ئەو خوێندنە ھیچ کەڵکێکی نابێت، چونکە ئەو چوار ساڵە بە گاڵتە دەباتە سەر و لە خانەقای شێخی بورھانی وا ھەشت نۆ کەس دەبن، جگە لە ھەژار و ھێمن تەوای خاڵۆزا و پوورزا دەبن، پاشان دەچێتە لای مامۆستا فەوزی و ڕێگای ژیانی پێ نیشان دەدا و ساڵ و نیوێک لە لای ئەو وانە دەخوێنێت.

ھەژار لە پێشەکی دیوانی سەیفولقوزات دا، بەم جۆرە باسی خۆی و ھێمن دەکات:
ھێمن و من دوو منداڵی کرچ وکاڵی لەڕ و قرخن، بە تەمەن دە دوازدە ساڵ بووین، لە خانەقا گەیبووینە یەک، نا خێری گیانمان وانە بخوێنین، خوێندنی چی؟ دوو گێل و حۆلی پەڕ بڵاو، لە یەک دەمدا لە لای دوو مامۆستا دامەزراین، یەکی ڕیش پان، لە عەرەبی شارەزایە و خەتی نییە، ئەوی دی گەردەڵ، فارسی زانە و خەتی خۆشە. جا وەرە شەق و دار بخۆ، خۆ جنێو ھەر باسی ناکرێت، سوێندی کەسم لە سەر نییە، ئەگەر بڵێم تڵپاتی تەڕیش فێر نەبووین، نیسکێک درۆی تێدا نییە، ماڵم ھەقە لە ترێ دزینی ناو ڕەزی، لە پللار دەداران گرتن، لە ڕاوی دووپشک و ئەسپێ و کێچ و جوجە و قوڕ شێلان و ھێلکە لە ھێلانە دەرھێنان، ھیچ کەس تۆزی نەدەشکاندین. بۆ نەگبەتی ھێمن وە شێعر ھاتبوو، ھەروا گارە گاری دەھات، جار و بارە شیعرێکی نیوە و کۆڵەی خواری لاپانی دادەنا، بە فیزەوە نیشانی دەدام. یانی ھا بم ناسە، من چیم، منی کڵۆڵ نەمدەتوانی مێعریش بکەم.

شـیـعـرسـتـانWhere stories live. Discover now